چاونیوز: دوو لاوی کورد، لە لایەن دەزگای قەزاییی کۆماری ئیسلامییەوە، سزای زیندانیان بە سەردا سەپێندرا.
بەپێی هەواڵی گەیشتوو بە چاونیوز، دوو لاوی کورد، بە ناوەکانی “سۆران ئەرشەدی”، کوڕی حەسەن و “هێمن بەهرامی”، کوڕی مەحموود (ناسراو بە مەحموودە سوور)، خەڵکی گوندی “گڵۆڵان”، کە پێشتر بە هۆی چالاکیی سیاسییەوە لەلایەن هێزە ئەمنییەتییەکانەوە دەسبەسەر کرابوون، لەلایەن دەزگای قەزاییی کۆماری ئیسلامیی ئێرانەوە، سزای زیندانیان بۆ دەرچووە.
بەپێی زانیارییەکان، هەریەکە لەو هاووڵاتییانە، لەلایەن دادگاوە سزای ٢ ساڵ و ٧ مانگ و ١٦ ڕۆژ زیندانی هەڵپسێردراو و ٨ مانگ سزای تەعزیرییان بەسەردا سەپێندراوە.
ئەم دوو هاووڵاتییە، ساڵی ڕابردوو، لە ڕێکەوتی ٢٦ی سەرماوەز، لە کاتی ئەنجامدانی چالاکیی سیاسی و دوای ئەوەی ئاشکرا بوون، دەسبەسەر کران.
شایانی باسە، ناوبراوان بۆ ماوەی سێ مانگ لە گرتنگەکانی ئیتلاعاتدا لەژێر لێکۆڵینەوە بوون و دواتر بە دانانی بارمتە هەتا کاتی دادگاییکردنیان ئازاد کرابوون.





