بەرەبەیانی سێشەممە ٨ی ڕەزبەری ١٤٠٤، حوکمی لەسێدارەدانی “مەحموود قەیتەرانی”، خەڵکی گوندی “بەردە سپی” سەر بە شاری مەریوان، لە زیندانی ناوەندیی سنە جێبەجێ کرا.
لەلایەکی دیکەوە، بەرەبەیانیی یەکشەممە ٦ی ڕەزبەر، “ڕەزا شەهلایینیا”، خەڵکی قوروە، لە زیندانی ناوەندیی کرمان لەسێدارە درا.
مەحموود قەیتەرانی، چوار ساڵ لەمەوبەر بە تۆمەتی کوشتنی برای خۆی لە کاتی کێشەیەک لەسەر زەویی کشتوکاڵی دەستبەسەر کرابوو و سزای لەسێدارەدانی بەسەردا سەپێنرا بوو. هەروەها ڕەزا شەهلایینیا پێشتر بە تۆمەتی پەیوەندیدار بە ماددە هۆشبەرەکان دەستبەسەر کرابوو و لەلایەن دەزگای دادوەریی کۆماری ئیسلامیی ئێرانەوە بە لەسێدارەدان مەحکووم کرابوو.
هەتا کاتی ئامادەکردنی ئەم ڕاپۆرتە، هەواڵی لەسێدارەدانی ئەم دوو زیندانییە لە ڕاگەیاندنە حکوومییەکان بە تایبەت لەلایەن ڕاگەیاندنەکانی سەر بە دەسەڵاتی دادوەرییەوە بڵاو نەکراوەتەوە.





