بەرەبەیانی یەکشەممە ٢٤ی بەفرانباری ١٤٠٢، حوکمی لەسێدارەدانی دوو زیندانی خەڵکی شاری هەرسین بەناوەکانی “هادی نەزەری” و سەید”حوججەت میری” لە بەندیخانەی ناوەندی کەرەج جێبەجێ کرا.
ئەو دوو زیندانییە پێشتر بە تۆمەتە پێوەندیدارەکان بە “ماددەی هۆشبەر” گیرابوون و حوکمی سێدارەیان پێدرابوو.
هەتا ئێستا هەواڵی لەسێدارەدانی ئەو دوو زیندانییە لەلایەن ڕاگەیاندنەکانی فەرمی ئێران یان دەزگای قەزاییەوە بڵاو نەکراویتەوە.