چاونیوز: حوکمی سێدارەی دوو بەندکراوی سیاسیی کورد، لەلایەن دەزگای قەزاییی کۆماری ئیسلامییەوە جێبەجێ کرا.
بەپێی هەواڵێک کە لە ماڵپەڕی میزان، سەربە دەزگای قەزاییی کۆماری ئیسلامی بڵاو بووەوە، سەرلەبەیانیی ڕۆژی پێنجشەممە، ٣١ی بانەمەڕی ١٤٠٥، دوو بەندکراوی سیاسیی کورد، بە ناوەکانی ڕامین زەلە و کەریم مەعرووفپوور، خەڵکی نەغەدە، کە پێشتر بە تۆمەتی هاوکاریی لەگەڵ حیزبە کوردییەکان دەسبەسەر کرابوون، لە سێدارە دران.
ڕامین زلە لە ڕێکەوتی ١ی گەلاوێژی ١٤٠٣ و کەریم مەعرووفپوور لە ٣ی خاکەلێوە دەسبەسەر کرابوون و لە دادگاییەکی چەند خولەکی بەبێ هەبوونی پارێزەر و مافی بەرگریکردن لە خۆیان، بە تۆمەتی بێبنەما و بێبەڵگە سزای سێدارەیان بەسەردا سەپا.
شایانی باسە، لە مانگی بانەمەڕی ١٤٠٥، کۆماری ئیسلامی لە کوردستان ٥ کەسی بە تۆمەتی بێبنەمای جۆراجۆرەوە لە سێدارە داوە و بەپێی ڕاپۆرتی ڕێکخراوی لێبوردنی نێونەتەوەیی لە ساڵی ٢٠٢٥ لانی کەم ٢١٥٩ کەسی لە ئێراندا لە سێدارە داوە.





