ڕۆژی یەکشەممە ١٤ی بانەمەڕ، دوو برا بە ناوەکانی “مووسا و حەمزە یادیار”، كوڕی ڕەحمان، خەڵکی گوندی “گوێکتەپە” سەر بە شاری بۆکان، لەلایەن هێزە ئەمنییەکانەوە بە شێوەیەکی توندوتیژ دەسبەسەر کران.
لەمبارەوە سەرچاوەیەکی ئاگادار بە چاونیوزی گوت: ئەم دوو برایە بە هەڵکوتانی هێزە ئەمنییەکان بۆ سەر دووکانی مووسا لە گوێکتەپە، بەبێ حوکمی دادوەر دەسبەسەر کراون و ماڵەکەشیان پشکێندراوە.
ئەم سەرچاوەیە زیادیشی کرد: مووسا و حەمزە بەهۆی لەبەرکردنی کەواوپانتۆڵی خاکی و بەستنی جامانە لە یەکێک لە زەماوەندەکانی بۆکان دەسبەسەر کراون.
تا ئێستا لە شوێنی ڕاگیران و چارەنووسی ئەم دوو هاونیشتمانییە زانیارییەک لەبەر دەستدا نییە.