سێ هاونیشتمانی خەڵکی شاری شنۆ بە ناوەکانی “یاسر شەریفیان” کوڕی عومەر، “ڕەشید فەقیزادە” کوڕی واحید و “ئومێد ئیبراهیمی” کوڕی قادر، لەلایەن دادگای گشتی و ئینقلابی شاری شنۆ بە کۆی گشتی بە دە ساڵ زیندانی تەعزیری سزادراون.
سەرچاوەیەکی ئاگادار لەم بارەیەوە بە چاونیوز گوت: ئومێد ئیبراهیمی بە تۆمەتی “هەوڵدان دژی ئاسایشی نەتەوەیی، پڕوپاگەندە دژی نیزام و هاوکاری لەگەڵ پارتە کوردییە نەیارەکانی نیزام” بە پێنج ساڵ زیندانی تەعزیری، یاسر شەریفی بە تۆمەتی “پڕوپاگەندە و هەوڵدان دژی نیزام، هەڵگرتنی چەکی تاپڕ و هاوکاری لەگەڵ پارتە کوردییە نەیارەکانی نیزام” بە چوار ساڵ زیندانی تەعزیری و ڕەشید فەقیزادە بە تۆمەتی “تێکدانی بیروڕای گشتی و پڕوپاگەندە دژی نیزام” بە یەک ساڵ زیندانی تەعزیری سزادراون.
ئەم سێ هاونیشتمانییە کە پێشتریش چەندین جار بانگهێشت و لێکۆڵینەوەیان لێکرابوو، بەرەبەیانی چوارشەممە ١٧ی بانەمەڕی ئەمساڵ، لەلایەن هێزەکانی ئیدارەی ئیتلاعاتەوە بەبێ فەرمانی دادگا دەسبەسەر کرابوون.





