فارسی
English
دوو مامۆستای کوردی سوننە، بە دوو ساڵ بەندکرانی هەڵپەسێردراو و ٢٠ ملیۆن تمەن سزای نەختی حوکم دران
دوو برای خەڵکی بۆکان دەسبەسەر کران
محەممەد دانیالی چالاکی فەرهەنگیی خەڵکی ئاودانان، مانی لە خواردن گرت
پشتڕاستکردنەوەی حوکمی دەرکردنی "سومەیە ئەختەرشومار" لەلایەن لقی پێداچوونەوەی دیوانی عیداڵەتی ئیداری
پزیشکێکی پسپۆڕ و لە دەسبەسەرکراوانی بزووتنەوەی ژینا، بە بەندکران و جەریمەی نەختی حوکم درا
مامۆستا سابیر خودامورادی بە ٢٢ مانگ بەندکرانی تەعزیری حوکم درا
دەسبەسەرکردنی یەکێکی دیکە لە مامۆستایانی ئایینی لە کوردستان
دەسبەسەرکردن و ناڕوونیی چارەنووسی قوتابییەکی پۆلی یازدە
فەلسەفەی دامەزراندنی "یەکیەتیی ژنانی دێموکرات"
ئەحمەد حەسەنزادە دوای کۆتاییهاتنی حوکمی بەندکرانەکەی، لە بەندیخانە ئازاد کرا
  • دەسپێک
  • کۆڵبەر و کاسبکار
  • بەندکراوان
  • سێدارە
  • بابەتەکان
    • هەواڵ
    • بانکی زیندانیان
    • بەڵگە و دۆکیومێنت
    • چاونیوز
    • ڕاگەیەندراو
    • وتووێژ
    • وێنە
    • فیلم
    • وتار
  • لەبارەی ئێمە
  • پێوەندی
Menu

ده‌قی‌ ته‌واوی‌ رێككه‌وتننامه‌ی‌ له‌نێوبردنی‌ هه‌موو جۆره‌كانی‌ جیاوازیدانان به‌رانبه‌ر به‌ ژنان

  • نووسەر IKHRC
  • ڕێکەوت: 2017-02-19
  • کات: 19:30

رێككه‌وتننامه‌ی‌ له‌نێوبردنی‌ هه‌موو جۆره‌كانی‌ جیاوازیدانان به‌رانبه‌ر به‌ ژنان، له‌ لایه‌ن كۆمه‌ڵه‌ی‌ گشتیی‌ رێكخراوی‌ نه‌ته‌وه‌ یه‌كگرتووه‌كانه‌وه‌ به‌بڕیاری‌ 34/180 له‌ 27ی‌ سه‌رماوه‌زی‌ 1358 (18ی‌ دیسامبری‌ 1979)دا، په‌سند كرا‌و، راگه‌یاندرا كه‌ ده‌وڵه‌تان ده‌توانن ئیمزا‌و په‌سندی‌ بكه‌ن‌و، پابه‌ندبوونی‌ خۆیانی‌ پێوه‌ رابگه‌یه‌نن. ئه‌م رێككه‌وتننامه‌یه‌ به‌ گوێره‌ی‌ به‌ندی‌ 1ی‌ مادده‌ی‌ 27، له‌ 3ی‌ سیپتامبری‌ 1981 (12ی‌ خه‌رمانانی‌ 1360 ه‌وه‌)، ره‌چاوكردن‌و به‌رێوه‌بردنی‌ به‌ پێویست زانرا.

به‌سه‌رنجدان به‌مه‌ كه‌ ده‌وڵه‌تانی‌ ئه‌ندامی‌ په‌یماننامه‌ نێونه‌ته‌وه‌ییه‌كانی‌ مافی‌ مرۆڤ به‌رعۆده‌ن كه‌ به‌رابه‌ری (یه‌كسانی‌)ی‌ ژنان‌و پیاوان له‌ ده‌ستڕاگه‌یشتن به‌ گشت مافه‌ سیاسی‌، كۆمه‌ڵایه‌تی‌، كولتووری‌، مه‌ده‌نی‌‌و سیاسییه‌كانیاندا، ده‌سته‌به‌ر بكه‌ن،

به‌ له‌به‌رچاوگرتنی‌ ئه‌و رێككه‌وتننامه‌ نێونه‌ته‌وه‌ییانه‌ كه‌ له‌ ژێر چاوه‌دێریی‌ رێكخراوی‌ نه‌ته‌وه‌ یه‌كگرتووه‌كان‌و كارگێرییه‌ پسپۆرییه‌كاندا به‌ مه‌به‌ستی‌ به‌ره‌وپێشبردنی‌ به‌رابه‌ریی‌ مافه‌كانی‌ ژنان‌و پیاوان، مۆركراون،

به‌سه‌رنجدان به‌و بڕیارنامه‌، به‌یاننامه‌‌و راسپێرییانه‌ی‌ له‌ لایه‌ن رێكخراوی‌ نه‌ته‌وه‌ یه‌كگرتووه‌كان‌و كارگێڕییه‌ پسپۆرییه‌كانه‌وه‌، به‌ مه‌به‌ستی‌ به‌ره‌وپێشبردنی‌ مافه‌كانی‌ ژنان‌و پیاوان په‌سند كراون،

نیگه‌ران له‌وه‌ كه‌ سه‌ره‌رای‌ ئه‌و به‌ڵگه‌نامه‌ جۆراوجۆرانه‌، جیاوازیدانان به‌ دژی‌ ژنان هه‌روا به‌ شێوه‌یه‌كی‌ به‌رین درێژه‌ی‌ هه‌یه‌،

به‌ وه‌بیرهێنانه‌وه‌ی‌ ئه‌وه‌ كه‌ هه‌ڵاواردنی‌ ژنان، بنه‌ماكانی‌ به‌رابه‌ریی‌ مافه‌كان‌و رێزدانان بۆ كه‌سایه‌تیی‌ مرۆڤ پێشێل ده‌كا‌و، پێشی‌ به‌شداریی‌ ژنان له‌ ژیانی‌ سیاسی‌، كۆمه‌ڵایه‌تی‌، ئابووری‌‌و كولتووریی‌ وڵات له‌ هه‌لومه‌رجێكی‌ وه‌ك یه‌ك له‌گه‌ڵ‌ پیاواندا ده‌گرێ‌‌و، له‌ سه‌ر رێی‌ په‌ره‌گرتنی‌ به‌ختیاریی‌ كۆمه‌ڵ‌‌و بنه‌ماڵه‌ ده‌بێته‌ كۆسپ‌و له‌مپه‌ر‌و، پشكوتنی‌ به‌ته‌واویی‌ توانایی‌‌و لێوه‌شاوه‌ییه‌كانی‌ ژنان له‌ خزمه‌ت به‌ وڵات‌و مرۆڤایه‌تیدا، له‌گه‌ڵ‌ گیر‌وگرفت‌و كه‌ند‌و كۆسپ به‌ره‌وروو ده‌كا،

نیگه‌ران له‌وه‌ كه‌ ژنان له‌ هه‌لومه‌رج‌و ژیانی‌ هه‌ژارانه‌‌و ده‌سكورتانه‌دا، لانی‌ كه‌می‌ ئیمكانی‌ ده‌ستڕاگه‌یشتن به‌ خوارده‌مه‌نی‌، له‌شساغی‌، خوێندن‌و فێربوون، ده‌ره‌تانی‌ كاركردن‌و پێویستییه‌كانی‌ دیكه‌یان هه‌یه‌،

به‌و هۆیه‌وه‌ كه‌ له‌و باوه‌ڕه‌ داین كه‌ پێكهاتنی‌ سیسته‌مێكی‌ نوێی‌ ئابووریی‌ نێونه‌ته‌وه‌یی‌ له‌سه‌ر بناغه‌ی‌ به‌رابه‌ری‌‌و دادپه‌روه‌ری‌، نه‌خشێكی‌ گرنگی‌ له‌ به‌ره‌وپێشه‌وه‌ بردنی‌ به‌رابه‌ریی‌ نێوان پیاوان‌و ژناندا ده‌بێ‌،

به‌ پێداگرتن له‌ سه‌ر ئه‌م راستییه‌ كه‌ خاشه‌بڕكردنی‌ ئاپارتاید‌و، كۆتایی‌ هێنان به‌ شكڵ‌‌و شێوه‌ جۆراوجۆره‌كانی‌ ره‌گه‌زپه‌رستی‌، جیاوازیدانانی‌ ره‌گه‌زی‌، ئیستیعمار، ئیستیعماری‌ نوێ‌، ده‌ستدرێژی‌، داگیركاری‌، زۆرداری‌، خۆتێهه‌ڵقوتاندنی‌ ده‌ره‌وه‌ (بێگانه‌) له‌ كاروباری‌ ده‌وڵه‌تاندا، پێویستی‌ به‌ وه‌دیهاتنی‌ به‌ته‌واویی‌ مافه‌كانی‌ ژنان‌و پیاوان هه‌یه‌،

به‌ قه‌بوڵكردنی‌ ئه‌وه‌ كه‌ پته‌وكردنی‌ ئاشتی‌‌و هێمنایه‌تیی‌ نێونه‌ته‌وه‌یی‌، سڕینه‌وه‌ی‌ ئاڵۆزییه‌ نێونه‌ته‌وه‌ییه‌كان، هاوكاریی‌ دوو لایه‌نه‌ی‌ ده‌وڵه‌تان له‌گه‌ڵ‌ یه‌كتر بێ‌ وه‌به‌رچاوگرتنی‌ سیسته‌مه‌ كۆمه‌ڵایه‌تی‌‌و ئابوورییه‌كان، چه‌ك داماڵینی‌ به‌ ته‌واوی‌‌و به‌ تایبه‌تی‌ داماڵینی‌ چه‌كی‌ ئه‌تۆمی‌ (ناوكی‌) له‌ ژێر چاوه‌دێری‌‌و كۆنترۆڵی‌ ورد‌و كاریگه‌ری‌ نێونه‌ته‌وه‌ییدا، پێداگرتن له‌ سه‌ر بنه‌ماكانی‌ دادپه‌روه‌ری‌، به‌رابه‌ری‌‌و قازانجه‌ دوولایه‌نه‌كان له‌ پێوه‌ندیی‌ نێوان ده‌وڵه‌تاندا، وه‌دیهاتنی‌ مافه‌ ره‌واكانی‌ ئه‌و خه‌ڵكانه‌ی‌ له‌ ژێرده‌سه‌ڵاتی‌ ئیستیعمار‌و بێگانه‌‌و داگیركه‌ری‌ ده‌ره‌كی‌ دان‌و، گه‌یشتنیان به‌ مافی‌ دیاریكردنی‌ چاره‌نووسی‌ خۆیان‌و سه‌ربه‌خۆیی‌‌و، هه‌روه‌ها رێز دانان بۆ ده‌سه‌ڵاتداره‌تیی‌ نه‌ته‌وه‌یی‌‌و ته‌واوه‌تیی‌ ئه‌رزی‌، ده‌بنه‌ هۆی‌ په‌ره‌گرتن‌و پێشكه‌وتنی‌ كۆمه‌ڵایه‌تی‌‌و، له‌ ئاكامدا یارمه‌تی‌ به‌ پێكهاتنی‌ به‌رابه‌ری‌‌و یه‌كسانیی‌ ته‌واو له‌ نێوان ژنان‌و پیاواندا ده‌كه‌ن،

چونكه‌ پێمانوایه‌ په‌ره‌گرتنی‌ به‌ته‌واوی‌‌و هه‌موو لایه‌نه‌ی‌ وڵاتێك، خێر‌و خۆشیی‌ جیهانی‌‌و جێگیر بوونی‌ ئاشتی‌، پێویستیان به‌ به‌شداریی‌ یه‌كپارچه‌ی‌ ژنان له‌ هه‌موو بواره‌كان له‌ هه‌لومه‌رجی‌ وه‌ك یه‌ك بۆ ژنان‌و پیاواندا، هه‌یه‌،

به‌ له‌به‌رچاوگرتنی‌ نه‌خشی‌ زۆری‌ ژنان له‌ دابین كردن‌و هێنانه‌دیی‌ ئاسووده‌یی‌ بنه‌ماڵه‌‌و پێشكه‌وتنی‌ كۆمه‌ڵداـ كه‌ تا ئێستا به‌ ته‌واوی‌ لێی‌ نه‌كۆڵراوه‌ته‌وه‌، گرینگیی‌ دایكایه‌تی‌ له‌ باری‌ كۆمه‌ڵایه‌تی یه‌وه‌‌و نه‌خشی‌ دایك‌و بابه‌كان له‌ بنه‌ماڵه‌‌و په‌روه‌رده‌كردنی‌ منداڵانداو، به‌ ئاگاداری‌ له‌مه‌ كه‌ نه‌خشی‌ ژنان له‌ سكوزادا نابێ‌ ببێته‌ به‌ردی‌ بناغه‌ی‌ جیاوازیدانان‌و، بارهێنانی‌ منداڵان پێویستی‌ به‌ دابه‌شكردنی‌ به‌رپرسایه‌تی‌ له‌ نێوان ژن‌و پیاو‌و كۆمه‌ڵدا هه‌یه‌،

به‌ ئاگاداری‌ له‌مه‌ كه‌ رۆڵ‌و نه‌خشی‌ كۆنی‌ ژنان‌و پیاوان له‌ نێو كۆمه‌ڵ‌‌و بنه‌ماڵه‌دا، له‌ پێناوی‌ گه‌یشتن به‌ به‌رابه‌ریی‌ ته‌واو له‌ نێوان ژنان‌و پیاواندا پێویسته‌ ئاڵوگۆڕی‌ به‌سه‌ردابێ‌،

شێلگیر‌و پێداگر له‌سه‌ر به‌ڕێوه‌چوونی‌ رێوشوێنه‌ دیاریكراوه‌كانی‌ به‌یاننامه‌ی‌ نه‌هێشتنی‌ فه‌رقوجیاوازی‌ دژ به‌ ژنان‌و، هه‌ر به‌م مه‌به‌سته‌ هه‌ڵگرتنی‌ هه‌نگاوی‌ پێویست بۆ له‌نێوبردنی‌ ئه‌و جیاوازییانه‌ له‌ هه‌موو شكڵ‌‌و شێوه‌كانیاندا، له‌ سه‌ر ئه‌م رێوشوێنانه‌ی‌ خواره‌وه‌ رێككه‌وتن:

به‌شی‌ یه‌كه‌م

مادده‌ی‌ 1:

مه‌به‌ست له‌ ده‌سته‌واژه‌ی‌ “جیاوازیدانان به‌ دژی‌ ژنان” له‌م رێككه‌وتننامه‌دا، هه‌موو ئه‌و هه‌ڵاواردن، ده‌رهاویشتن، بێ‌به‌شكردن‌و سنوور دیاریكردنانه‌ن كه‌ له‌ سه‌ر بناغه‌ی‌ زایه‌ند (جنس) به‌ڕێوه‌ ده‌چن‌و، مه‌به‌ستیان ئاكامی‌ هه‌ر هه‌موویان بێبه‌ری‌ كردنی‌ ژنان له‌ مافه‌ ئینسانییه‌كانیان‌و ئازادییه‌ بنه‌ڕه‌تییه‌كان له‌ بواره‌ سیاسی‌، ئابووری‌، كۆمه‌ڵایه‌تی‌، كولتووری‌‌و مه‌ده‌نییه‌كاندا‌و، هه‌ر بوارێكی‌ دیكه‌ی‌ پێوه‌ندیدار به‌وانه‌وه‌یه‌.

مادده‌ی‌ 2:

ده‌وڵه‌تانی‌ ئه‌ندام، هه‌موو چه‌شنه‌ جیاوازیدانان به‌رانبه‌ر به‌ ژنان مه‌حكووم ده‌كه‌ن‌و، راده‌گه‌یه‌نن كه‌ ده‌ستبه‌جێ‌ به‌ هه‌موو ئامراز‌و شێوازێكی‌ گونجاوه‌وه‌، سیاسه‌تی‌ نه‌هێشتنی‌ جیاوازی‌ به‌رانبه‌ر به‌ ژنان ده‌گرنه‌ پێش‌و، هه‌ر به‌م نیازه‌شه‌وه‌ به‌رعۆده‌ ده‌بن كه‌:

ئه‌لف- ئه‌سڵی‌ به‌رابه‌ریی‌ ژنان‌و پیاوان له‌ یاسای‌ بنه‌ڕتی‌‌و قانوونه‌ پێوه‌ندیداره‌كانی‌ دیكه‌ی‌ وڵاتدا- ئه‌گه‌ر تا ئێستا نه‌گونجابێ‌- بگونجێنن‌و، جێبه‌جێ‌ بوون‌و به‌ڕێوه‌چوونی‌ به‌كرده‌وه‌ی‌ ئه‌م ئه‌سڵه‌ به‌ هۆی‌ دانانی‌ قانوون‌و له‌ رێگای‌ گونجاوی‌ دیكه‌وه‌، ده‌سته‌به‌ر بكه‌ن،

ب- به‌ هۆی‌ په‌سندكردنی‌ قانوونی‌ گونجاو‌و له‌بار‌و، له‌ رێگای‌ هه‌ڵگرتنی‌ هه‌نگاوی‌ دیكه‌وه‌ كه‌ دیاریكردنی‌ سزا بۆ پێشێلكه‌ران یه‌كێكیانه‌، له‌ هه‌وڵی‌ نه‌هێشتنی‌ فه‌رقوجیاوازی‌ به‌رانبه‌ر به‌ ژناندا بن،

پ- پشتیوانیی‌ قانوون له‌ مافه‌كانی‌ ژنان له‌ سه‌ر بناغه‌ی‌ به‌رابه‌ری‌ له‌گه‌ڵ‌ پیاواندا‌و، پشتیوانیی‌ كاریگه‌ر بۆ ژنان له‌ به‌رانبه‌ر هه‌ر جۆره‌ كرده‌وه‌‌و هه‌نگاوێكی‌ تێكه‌ڵ‌ به‌ فه‌رقوجیاوازی‌ له‌ لایه‌ن ده‌زگا‌و ناوه‌نده‌ قه‌زاییه‌كانی‌ سه‌لاحییه‌ت پێدراوی‌ نه‌ته‌وه‌یی‌‌و دامه‌زراوه‌ ده‌وڵه‌تییه‌كانی‌ دیكه‌وه‌، دابین بكه‌ن،

ت- له‌ هه‌ر جۆره‌ كرده‌وه‌‌و هه‌نگاوێكی‌ تێكه‌ڵ‌ به‌ فه‌رقوجیاوازی‌ دژی‌ ژنان خۆبپارێزن‌و، به‌ڕێوه‌بردنی‌ ئه‌و به‌رپرسایه‌تییانه‌ ] كه‌ به‌هۆی‌ ئه‌و رێككه‌وتننامه‌یه‌ كه‌وتۆته‌ سه‌رشانیان[ له‌ لایه‌ن ناوه‌ند‌و دامه‌زراوه‌ ده‌وڵه‌تییه‌كان ]ی‌ وڵاتی‌ خۆیان[ ده‌سته‌به‌ر بكه‌ن،

ج- هه‌موو جۆره‌ هه‌نگاوێكی‌ پێویست به‌ مه‌به‌ستی‌ نه‌هێشتنی‌ جیاوازی‌ به‌ دژی‌ ژنان له‌ لایه‌ن هه‌ر كه‌س‌و هه‌ر رێكخراو‌و كۆمپانیایه‌كی‌ تایبه‌تییه‌وه‌ بێ‌، هه‌ڵبگرن.

چ- به‌ مه‌به‌ستی‌ گۆڕینیان هه‌ڵوه‌شاندنی‌ قانوون، بڕیار، دابونه‌ریت‌و ره‌فتاری‌ ئه‌وتۆ كه‌ به‌رانبه‌ر به‌ ژنان جیاوازی‌ داده‌نێن، قانوون دابنێن‌و رێوشوینی‌ پێویست بگرنه‌به‌ر.

ح- هه‌موو سزا‌و ته‌مبێ یه‌ك له‌ ئاستی‌ وڵاته‌كه‌یاندا كه‌ ده‌بنه‌ هۆی‌ جیاوازیدانان به‌رانبه‌ر به‌ ژنان، هه‌ڵوه‌شێننه‌وه‌.(*)

مادده‌ی‌ 3:

ده‌وڵه‌تانی‌ ئه‌ندان ده‌بێ‌ له‌ گشت بواره‌كان، به‌ تایبه‌تی‌ له‌ بواره‌ سیاسی‌، كۆمه‌ڵایه‌تی‌، ئابووری‌‌و كولتوورییه‌كاندا، به‌ هه‌ڵگرتنی‌ هه‌نگاوی‌ گونجاو، یه‌ك له‌وان دانانی‌ قانوون، بۆ ده‌سته‌به‌ركردنی‌ په‌ره‌گرتوویی‌ ‌و پێشكه‌وتنی‌ به‌ ته‌واویی‌ ژنان‌و، هه‌روه‌ها ده‌ست راگه‌یشتنی‌ ئه‌وان به‌ مافه‌ ئینسانییه‌كان‌و ئازادییه‌ بنه‌ڕه‌تییه‌كان له‌ سه‌ر بناغه‌ی‌ یه‌كسانی‌ له‌گه‌ڵ‌ پیاواندا، تێبكۆشن.

مادده‌ی‌ 4:

1ـ گرتنه‌ پێشی‌ رێوشوێنی‌ تایبه‌تی‌‌و كاتی‌ له‌ لایه‌ن ده‌وڵه‌تانی‌ ئه‌ندامه‌وه‌ كه‌ ئامانجیان پێكهێنانی‌ خێراتری‌ به‌رابه‌ری‌ له‌ نێوان ژنان‌و پیاوانه‌، نابێ‌ وه‌ك “جیاوازیدانان” به‌و مانایه‌ كه‌ له‌م رێككه‌وتننامه‌دا هاتووه‌، سه‌یری‌ بكرێ‌. ئه‌م هه‌نگاوانه‌ جگه‌ له‌وه‌ی‌ نابێ‌ ببنه‌ هۆی‌ [مانه‌وه‌و]پاراستنی‌ پێوانه‌‌و پێوه‌ره‌ نابه‌رابه‌ره‌كان، ده‌بێ‌ دوای‌ به‌دیهاتنی‌ ره‌فتار‌و ده‌رفه‌تی‌ به‌رابه‌ر، كۆتاییان پێبهێنرێ‌.

2ـ گرتنه‌ پێشی‌ رێوشوێنی‌ تایبه‌تی‌ له‌ لایه‌ن ده‌وڵه‌تانی‌ ئه‌ندامه‌وه‌ بۆ وێنه‌ هه‌ر ئه‌و هه‌نگاوانه‌ی‌ به‌ مه‌به‌ستی‌ پشتیوانی‌ له‌ دایكایه‌تی‌ له‌م رێككه‌وتننامه‌دا گونجاون، به‌ جیاوازیدانان دانانرێن.

مادده‌ی‌ 5:

ده‌وڵه‌تانی‌ ئه‌ندام هه‌موو هه‌نگاوێكی‌ گونجاو له‌م بوارانه‌ی‌ خواره‌وه‌دا هه‌ڵده‌گرن:

ئه‌لف- گۆڕینی‌ ره‌فتار‌و هه‌ڵسوكه‌وته‌ كۆمه‌ڵایه‌تی‌‌و كولتوورییه‌كانی‌ پیاوان ‌و ژنان به‌ مه‌به‌ستی‌ له‌نێوبردنی‌ ده‌مارگرژی‌‌و گشت شێوازه‌ كۆنه‌كان‌و نه‌ریتی‌ جۆراوجۆری‌ دیكه‌ كه‌ به‌ چاوی‌ سووك ته‌ماشای‌ ژن‌و پیاو ده‌كه‌ن، یان یه‌كێكیان، له‌وی‌ دیكه‌ به‌ زیاتر ده‌زانن‌و یان ده‌یانه‌وێ‌ نه‌خش‌و رۆڵه‌ كلێشه‌ییه‌كانی‌ ژنان‌و پیاوان به‌ نه‌گۆڕی‌ بمێننه‌وه‌.

ب- دڵنیا بوون له‌وه‌ كه‌ تێگه‌یشتنی‌ دروست له‌ دایكایه‌تی‌ وه‌ك ئه‌ركێكی‌ كۆمه‌ڵایه‌تی‌‌و، هاوبه‌شبوونی‌ به‌رپرسایه‌تیی‌ په‌روه‌رده‌‌و فێركردنی‌ منداڵان له‌ نێوان دایك‌و بابدا به‌شێك ده‌بێ‌ له‌ فێركردن‌و په‌روه‌رده‌ی‌ بنه‌ماڵه‌، بۆ ئه‌وه‌ی‌ له‌ ئاكامی‌ ئه‌م جۆره‌ تێگه‌یشتنه‌دا قازانجی‌ منداڵان هه‌موو كات له‌ سه‌رووی‌ هه‌موو شتێكه‌وه‌ بێ‌.

مادده‌ی‌ 6 :

ده‌وڵه‌تانی‌ ئه‌ندام به‌ مه‌به‌ستی‌ پێشگیری‌ له‌راگوێزتن‌و هێنان‌و بردنی‌ ناقانوونی‌‌و كه‌ڵكوه‌رگرتن له‌ له‌شفرۆشیی‌ ژنان، هه‌موو هه‌نگاوێكی‌ پێویست كه‌ یه‌ك له‌وان دانانی‌ قانوونه‌، هه‌ڵده‌گرن.

به‌شی‌ دووهه‌م

مادده‌ی‌ 7 :

ده‌وڵه‌تانی‌ ئه‌ندام بۆ لابردنی‌ جیاوازی‌ به‌رانبه‌ر به‌ ژنان له‌ ژیانی‌ سیاسی‌‌و كۆمه‌ڵایه‌تیی‌ وڵاتدا هه‌موو هه‌نگاوێكی‌ پێویست هه‌ڵده‌گرن، به‌ تایبه‌تی‌ ئه‌و مافانه‌ی‌ خواره‌وه‌ له‌ هه‌لومه‌رجی‌ وه‌ك یه‌ك له‌گه‌ڵ‌ پیاواندا، بۆ ژنان دابین ده‌كه‌ن:

ئه‌لف- ده‌نگدان له‌ هه‌موو هه‌ڵبژاردنه‌كان‌و راپرسییه‌ گشتییه‌كاندا‌و، هه‌بوونی‌ ده‌رفه‌تی‌ خۆكاندید كردن له‌ هه‌موو ده‌زگایه‌كی‌ هه‌ڵبژێردراوی‌ گشتیدا:

ب- به‌شداری‌ له‌ دیاریكردنی‌ سیاسه‌تی‌ ده‌وڵه‌ت‌و جێبه‌جێكردنیدا‌و، دیاریكران بۆ به‌رپرسایه‌تییه‌ ده‌وڵه‌تییه‌كان‌و به‌رێوه‌بردنی‌ هه‌موو به‌رپرسایه‌تییه‌كان له‌ هه‌موو ئاستێكی‌ ده‌وڵه‌تیدا:

ت- به‌شداری‌ له‌ رێكخراوه‌‌و ئه‌نجومه‌نه‌ ناده‌وڵه‌تییه‌كانی‌ پێوه‌ندیدار به‌ ژیانی‌ سیاسی‌‌و كۆمه‌ڵایه‌تیی‌ وڵاتدا.

مادده‌ی‌ 8:

ده‌وڵه‌تانی‌ ئه‌ندام هه‌موو هه‌نگاوێكی‌ پێویست هه‌ڵده‌گرن تا بێ‌ هیچ چه‌شنه‌ جیاوازییه‌ك‌و له‌ هه‌لومه‌رجێكی‌ وه‌ك یه‌ك له‌گه‌ڵ‌ پیاواندا، ده‌ره‌تان به‌ ژنان بدرێ‌ وه‌ك نوێنه‌ری‌ ئه‌وان له‌ ئاستی‌ نێونه‌ته‌وه‌ییدا هه‌ڵبسووڕێن‌و له‌ تێكۆشانی‌ رێكخراوه‌ نێونه‌ته‌وه‌ییه‌كاندا، نه‌خشیان هه‌بێ‌.

مادده‌ی‌ 9:

1ـ ده‌وڵه‌تانی‌ ئه‌ندام له‌ بواری‌ وه‌رگرتن، گۆڕینیان پاراستنی‌ ره‌گه‌زنامه‌ (تابعیت)دا، مافی‌ وه‌ك یه‌ك له‌گه‌ڵ‌ پیاوان ده‌ده‌ن به‌ ژنان. ده‌وڵه‌تان به‌ تایبه‌تی‌ ئه‌و مافه‌ بۆ ژنان ده‌سته‌به‌ر ده‌كه‌ن كه‌ مێرد كردن به‌ پیاوێكی‌ بێگانه‌ (خه‌ڵكی‌ وڵاتێكی‌ دیكه‌)، یان گۆڕینی‌ ره‌گه‌زنامه‌ی‌ پیاوی‌ ژندار، له‌خۆڕا نابنه‌ هۆی‌ گۆڕانی‌ ره‌گه‌زنامه‌ی‌ ژنه‌كه‌، یان بێبه‌ری‌ بوونی‌ ئه‌و له‌ نیشتمان، یان به‌سه‌رداسه‌پانی‌ ره‌گه‌زنامه‌ی‌ مێرده‌كه‌ی‌.

2ـ ده‌وڵه‌تانی‌ ئه‌ندام مافی‌ وه‌ك یه‌ك به‌ ژنان‌و پیاوان له‌باره‌ی‌ ره‌گه‌زنامه‌ی‌ منداڵانیانه‌وه‌ ده‌ده‌ن.

به‌شی‌ سێهه‌م

مادده‌ی‌ 10:

ده‌وڵه‌تانی‌ ئه‌ندام به‌ مه‌به‌ستی‌ ده‌سته‌به‌ركردنی‌ مافی‌ به‌رانبه‌ر له‌گه‌ڵ‌ پیاوان بۆ ژنان له‌ بواری‌ په‌روه‌رده‌‌و فێركردندا، هه‌رچه‌شنه‌ هه‌نگاوێكی‌ پێویست بۆ لابردنی‌ جیاوازی‌ له‌ دژی‌ ژنان هه‌ڵده‌گرن. به‌ تایبه‌تی‌ له‌سه‌ر بناغه‌ی‌ به‌رانبه‌ریی‌ ژن‌و پیاو ئه‌و خاڵانه‌ی‌ خواره‌وه‌ ده‌سته‌به‌ر ده‌كه‌ن:

ئه‌لف- هه‌لومه‌رجی‌ وه‌ك یه‌ك له‌ بواری‌ فێركردنه‌ فه‌ننی‌‌و حیرفه‌ییه‌كاندا‌و، به‌ مه‌به‌ستی‌ ده‌ست راگه‌یشتن به‌ فێربوون‌و، وه‌رگرتنی‌ بڕوانامه‌ له‌ دامه‌زراوه‌ فێركارییه‌ جۆراوجۆره‌كان له‌ شار‌و گونده‌كاندا،

ئه‌م به‌رانبه‌رییه‌ ده‌بێ‌ له‌ قۆناغه‌كانی‌ پێش چوونه‌ قوتابخانه‌، فێربوونی‌ گشتی‌، فه‌ننی‌‌و حیرفه‌یی‌‌و خوێندنی‌ فه‌ننیی‌ به‌رز‌و هه‌روه‌ها ده‌وره‌ حیرفه‌ییه‌ جۆراوجۆره‌كاندا ده‌سته‌به‌ر بكرێ‌.

ب- ده‌ست راگه‌یشتن به‌ به‌رنامه‌ی‌ ده‌رسیی‌ وه‌ك یه‌ك، تاقیكاریی‌ وه‌ك یه‌ك، مامۆستایانی‌ هاوئاست له‌ باری‌ لێوه‌شاوه‌یی‌‌و بڕوا پێكراوییه‌وه‌، شوێن‌و جێگای‌ وه‌ك یه‌ك‌و ئیمكانات‌و پێداویستیی‌ وه‌ك یه‌ك بۆ فێربوون له‌ باری‌ چۆنایه‌تییه‌وه‌.

پ- له‌نێوبردنی‌ هه‌ر چه‌شنه‌ تێگه‌یشتنێكی‌ ده‌قگرتوو (كلیشه‌یی‌) له‌ باره‌ی‌ نه‌خشی‌ ژنان‌و پیاوان له‌ هه‌موو ئاست‌و جۆر‌و شێوه‌ جیاوازه‌كانی‌ فێركردندا له‌ رێی‌ هاندان‌و بوار ره‌خساندن بۆ خوێندنی‌ تێكه‌ڵاو‌و شێوازه‌ جۆراوجۆره‌كانی‌ دیكه‌ی‌ فێربوون كه‌ رێگای‌ گه‌یشتن به‌و مه‌به‌سته‌ خۆش ده‌كه‌ن. به‌ تایبه‌تی‌ له‌ رێگای‌ چاوخشاندنه‌وه‌ به‌ كتێبه‌ ده‌رسییه‌كان‌و به‌رنامه‌ی‌ فێركردن له‌ قوتابخانه‌كاندا‌و به‌راوردكردنی‌ شێوازه‌كانی‌ فێركردن له‌گه‌ڵ‌ یه‌كتر.

ت- پێكهێنانی‌ ده‌ره‌تانی‌ وه‌ك یه‌ك به‌ مه‌به‌ستی‌ كه‌ڵكوه‌رگرتن له‌ بورس‌و ئیمتیازه‌كانی‌ دیكه‌ی‌ خوێندن.

ه- دابینكردنی‌ ئیمكاناتی‌ وه‌ك یه‌ك به‌ مه‌به‌ستی‌ ده‌ستڕاگه‌یشتن به‌ به‌رنامه‌كانی‌ تایبه‌ت به‌ درێژه‌ی‌ خوێندن، بۆ وێنه‌ به‌رنامه‌كانی‌ خوێنده‌وار كردنی‌ گه‌وره‌ساڵان به‌ تایبه‌تی‌ ئه‌و به‌رنامانه‌ی‌ به‌ مه‌به‌ستی‌ پڕكردنه‌وه‌ی‌ هه‌رچی‌ زووتری‌ كه‌لێنی‌ نێوان ژنان‌و پیاوان له‌ بواری‌ خوێنده‌واریدا دارێژراون،

ج- هێنانه‌خواری‌ رێژه‌ی‌ ئه‌و كچه‌ قوتابییانه‌ی‌ كه‌ ده‌ست له‌ خوێندن هه‌ڵده‌گرن‌و، دانانی‌ به‌رنامه‌ بۆ ئه‌و ژن‌و كچانه‌ی‌ كه‌ زوو ده‌ستیان له‌ خوێندن هه‌ڵگرتووه‌.

چ- دابینكردنی‌ پێداویستیی‌ وه‌ك یه‌ك بۆ به‌شداریی‌ چالاكانه‌ی‌ ژنان له‌ وه‌رزش‌و راهێنانی‌ له‌شدا.

ح- ده‌ستڕاگه‌یشتن به‌و رێوشوێن‌و زانیارییه‌ دیاریكراوانه‌ی‌ سڵامه‌تی‌‌و له‌شساغیی‌ بنه‌ماڵه‌ ده‌سته‌به‌ر ده‌كه‌ن. رێنوێنی‌ له‌ باره‌ی‌ چۆنیه‌تیی‌ كۆنترۆڵی‌ زاوزێ‌ له‌ بنه‌ماڵه‌دا، له‌و زانیاری‌‌و رێوشوێنانه‌ن.

مادده‌ی‌ 11:

1ـ ده‌وڵه‌تانی‌ ئه‌ندام هه‌موو هه‌نگاوێكی‌ پێویست هه‌ڵده‌گرن تا هه‌ر جۆره‌ جیاوازیدانانێك به‌ دژی‌ ژنان له‌ باره‌ی‌ كار‌و پیشه‌وه‌ له‌ نێو ببه‌ن‌و له‌ سه‌ر بناغه‌ی‌ ئه‌سلی‌ به‌رانبه‌ریی‌ ژن‌و پیاو، مافی‌ وه‌ك یه‌ك بۆ ئه‌وان ده‌سته‌به‌ر ده‌كه‌ن. به‌ تایبه‌تی‌ له‌م بوارانه‌ی‌ خواره‌وه‌دا:

ئه‌لف- مافی‌ كاركردن وه‌ك مافێكی‌ بێ‌ ئه‌ملاوئه‌ولای‌ هه‌ر مرۆڤێك،

ب- مافی‌ كه‌ڵكوه‌رگرتن له‌ ده‌رفه‌تی‌ وه‌ك یه‌ك بۆ دامه‌زران له‌سه‌ر كار، كه‌ به‌ڕێوه‌بردنی‌ پێوانه‌‌و رێوشوێنی‌ وه‌ك یه‌ك بۆ دامه‌زراندن یه‌ك له‌و هه‌نگاوانه‌یه‌،

ت- مافی‌ هه‌ڵبژاردنی‌ ئازادانه‌ی‌ كار‌و پیشه‌، مافی‌ چوونه‌ سه‌ری‌ پله‌‌و پایه‌، مافی‌ دڵنیا بوون له‌ باری‌ ]له‌ده‌ست نه‌دان‌و ده‌رنه‌كران له‌سه‌ر[ كاره‌وه‌‌و مافی‌ كه‌ڵكوه‌رگرتن له‌ هه‌موو ئیمتیاز‌و هه‌لومه‌رجێكی‌ تایبه‌ت به‌ كار‌و پیشه‌‌و، مافی‌ به‌شدار بوون له‌ ده‌وره‌ پسپۆرییه‌كان‌و كلاسه‌كانی‌ فێركردنه‌وه‌ی‌ دووباره‌دا، بۆ وێنه‌ ده‌روره‌كانی‌ فێربوونی‌ كار‌و به‌شداری‌ له‌ ده‌وره‌كانی‌ فێربوونی‌ پسپۆری‌‌و راهێنانی‌ قۆناغ به‌ قۆناغدا،

ج- مافی‌ وه‌رگرتنی‌ هه‌قده‌ستی‌ به‌رانبه‌ر‌و هه‌روه‌ها كه‌ڵكوه‌رگرتن له‌ ئیمتیازه‌كان‌و، مافی‌ به‌ره‌وروو بوون له‌گه‌ڵ‌ ره‌فتاری‌ وه‌ك یه‌ك له‌و كارانه‌دا كه‌ بایه‌خی‌ وه‌ك یه‌كیان هه‌یه‌‌و هه‌روه‌ها له‌گۆڕێدا بوونی‌ داوه‌ریی‌ وه‌ك یه‌ك بۆ هه‌ڵسه‌نگاندن‌و نرخاندنی‌ چۆنایه‌تیی‌ ئه‌و كارانه‌ی‌ وه‌ك یه‌كن،

چ- مافی‌ كه‌ڵ وه‌رگرتن له‌ بیمه‌ كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان به‌ تایبه‌تی‌ له‌ قۆناغه‌كانی‌ خانه‌نشینی‌، بێكاری‌، نه‌خۆشی‌، بێ‌توانایی‌، پیری‌‌و جۆره‌كانی‌ دیكه‌ی‌ په‌ككه‌وته‌یی‌‌و، هه‌روه‌ها مافی‌ كه‌ڵكوه‌رگرتن له‌ مه‌ره‌خه‌سی‌ به‌ مووچه‌‌و هه‌قده‌سته‌وه‌،

ح- مافی‌ پارێزرانی‌ سڵامه‌تی‌‌و له‌شساغی‌‌و، به‌رێوه‌چوونی‌ رێوشوێنه‌كانی‌ تایبه‌ت به‌ ئه‌منییه‌تی‌ شوێنی‌ كار، كه‌ پشتیوانی‌ له‌ ئه‌ركی‌ سكوزا‌و به‌رهه‌مهێنانی‌ منداڵ‌ یه‌ك له‌وانه‌،

2ـ به‌ مه‌به‌ستی‌ پێشگیری‌ له‌ به‌ڕێوه‌چوونی‌ كرده‌وه‌ی‌ تێكه‌ڵ‌ به‌ فه‌رقوجیاوازی‌ دژی‌ ژنان له‌ سۆنگه‌ی‌ مێردكردنیان دووگیان بوونیانه‌وه‌‌و، به‌ نیازی‌ ده‌سته‌به‌ركردنی‌ مافی‌ ئه‌وان به‌ شێوه‌یه‌كی‌ كاریگه‌ر له‌ بواری‌ كاركردندا، ده‌وڵه‌تانی‌ ئه‌ندام ئه‌م هه‌نگاوانه‌ هه‌ڵ‌ ده‌گرن:

ئه‌لف- وه‌ده‌رنانی‌ ژنان له‌سه‌ر كار سه‌باره‌ت به‌ دووگیان بوون‌و مه‌ره‌خه‌سی‌ وه‌رگرتن به‌ بۆنه‌ی‌ منداڵبوونه‌وه‌‌و، جیاوازیدانان به‌ هۆی‌ بارودۆخی‌ ژن‌و مێردایه‌تییانه‌وه‌، قه‌ده‌غه‌ ده‌كه‌ن‌و له‌م پێوه‌ندییه‌دا، سزا قانوونییه‌كان به‌ڕێوه‌ده‌به‌ن،

ب- مه‌ره‌خه‌سی‌ پێدان له‌ كاتی‌ منداڵبوون‌و زه‌یستانیدا، بێ‌ ئه‌وه‌ی‌ له‌ مووچه‌‌و ئیمتیازه‌ كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كانی‌ دیكه‌یان بێبه‌شیان بكه‌نیان به‌و بۆنه‌یه‌وه‌ كاری‌ پێشوویان له‌ ده‌ست بده‌ن.

پ- هاندانی‌ پێشكێشكه‌رانی‌ خزمه‌ته‌ كۆمه‌ڵایه‌تییه‌ پێویسته‌كان بۆ ئه‌وه‌ی‌ دایك‌و بابه‌كان بتوانن به‌رپرسایه‌تییه‌ بنه‌ماڵه‌ییه‌كانیان له‌گه‌ڵ‌ به‌رپرسایه‌تییه‌ شوغڵییه‌كانیان‌و به‌شدارییان له‌ ژیانی‌ كۆمه‌ڵایه‌تیدا هاوهه‌نگاو بكه‌ن، به‌ تایبه‌تی‌ له‌ رێگای‌ پێكهێنان‌و په‌ره‌پێدانی‌ رایه‌ڵكه‌ی‌ تایبه‌ت به‌ چاوه‌دێریی‌ منداڵانه‌وه‌،

ت- دابینكردنی‌ پشتیوانیی‌ تایبه‌تی‌ بۆ ژنان له‌ كاتی‌ دووگیانیدا، به‌ تایبه‌تی‌ له‌و كارانه‌دا كه‌ مه‌ترسییان بۆ ئه‌وان هه‌یه‌،

3ـ ئه‌و قانوونانه‌ی‌ به‌ لایه‌نگری‌‌و پشتیوانی‌ له‌ ژنان له‌و ماوه‌یه‌دا ئاماژه‌یان پێكرا، نێوه‌ نێوه‌‌و هاوكات له‌گه‌ڵ‌ به‌ره‌وپێشچوونی‌ زانست‌و تێكنۆلۆژیدا، ده‌بێ‌ سه‌رله‌نوێ‌ چاویان پێدا بخشێندرێته‌وه‌‌و ئه‌گه‌ر پێویست بوو ئاڵوگۆڕیان تێدا پێكبێ‌، هه‌ڵبوه‌شێندرێنه‌وه‌ یان ماوه‌كه‌یان نوێ‌ بكرێته‌وه‌.

مادده‌ی‌ 12:

1ـ ده‌وڵه‌تانی‌ ئه‌ندام بۆ له‌نێوبردنی‌ جیاوازیدانان به‌رانبه‌ر به‌ ژنان له‌ بواری‌ چاوه‌دێرییه‌ پزیشكییه‌كاندا، هه‌موو هه‌نگاوێكی‌ پێویست هه‌ڵده‌گرن تا ده‌ستیان به‌ خزمه‌ته‌ له‌شساغییه‌كان، یه‌ك له‌وان خزمه‌ته‌كانی‌ پێوه‌ندیدار به‌ كۆنترۆڵی‌ زاوزێ‌ له‌ سه‌ر بناغه‌ی‌ ره‌چاوكردنی‌ به‌رانبه‌ریی‌ نێوان ژنان‌و پیاوان، رابگا.

2ـ ده‌وڵه‌تانی‌ ئه‌ندام جگه‌ له‌ جێبه‌جێكردنی‌ ئه‌و ئه‌ركانه‌ی‌ له‌ به‌ندی‌ 1ی‌ ئه‌و مادده‌یه‌دا هاتوون، ئه‌و خزمه‌تانه‌ش كه‌ ژنان له‌ كاتی‌ دووگیانی‌، منداڵبوون‌و زه‌یستانیدا پێویستیان ده‌بێ‌، ده‌سته‌به‌ر ده‌كه‌ن‌و له‌كاتی‌ پێویستدا پێڕاگه‌یشتن‌و خزمه‌تی‌ خۆڕایی‌‌و هه‌روه‌ها خوارده‌مه‌نیی‌ پێویست له‌ قۆناغی‌ دووگیانی‌‌و شیردان به‌ منداڵدا، بۆ ژنان دابین ده‌كه‌ن.

مادده‌ی‌ 13:

ده‌وڵه‌تانی‌ ئه‌ندام هه‌موو هه‌نگاوێكی‌ پێویست به‌ مه‌به‌ستی‌ نه‌هێشتنی‌ جیاوازی‌ به‌رانبه‌ر به‌ ژنان له‌ بواره‌كانی‌ دیكه‌ی‌ ژیانی‌ ئابووری‌‌و كۆمه‌ڵایه‌تیدا هه‌ڵده‌گرن بۆ ئه‌وه‌ی‌ له‌سه‌ر بناغه‌ی‌ به‌رانبه‌ریی‌ ژنان‌و پیاوان، مافی‌ وه‌ك یه‌ك به‌ تایبه‌تی‌ له‌م بوارانه‌ی‌ خواره‌وه‌دا، ده‌سته‌به‌ر بكه‌ن:

ئه‌لف- مافی‌ كه‌ڵكوه‌رگرتن له‌ ئیمتیازه‌ بنه‌ماڵه‌ییه‌كان،

ب- مافی‌ كه‌ڵكوه‌رگرتن له‌ قه‌رزه‌ بانكییه‌كان، “رهن”(گره‌ودانان)‌و ئیعتیباره‌ داراییه‌كان،

پ- مافی‌ به‌شداری‌ له‌ چالاكییه‌ سه‌رگه‌رمكه‌ره‌كان، تێكۆشانه‌ وه‌رزشییه‌كان‌و هه‌موو بواره‌كانی‌ ژیانی‌ كولتووریدا.

مادده‌ی‌ 14:

1ـ ده‌وڵه‌تانی‌ ئه‌ندام گیروگرفته‌ تایبه‌تییه‌كانی‌ ژنانی‌ لادێ‌ ده‌بینن‌و سه‌رنجێكی‌ تایبه‌تی‌ ده‌ده‌ن به‌و نه‌خشه‌ گرنگه‌ كه‌ ئه‌م ژنانه‌ له‌ ژیانی‌ ئابووریی‌ بنه‌ماڵه‌كانیاندا، به‌ تایبه‌تی‌ له‌ كاری‌ به‌شه‌ غه‌یره‌ ماڵییه‌كانی‌ ئابووریدا هه‌یانه‌‌و، هه‌موو هه‌نگاوێكی‌ پێویست هه‌ڵده‌گرن تا نێوه‌رۆكی‌ ئه‌م رێككه‌وتننامه‌یه‌ له‌ باره‌ی‌ ژنانی‌ ناوچه‌ گوندنشینه‌كان به‌ڕێوه‌بچێ‌.

2ـ ده‌وڵه‌تانی‌ ئه‌ندام هه‌موو هه‌نگاوێكی‌ پێویست به‌ مه‌به‌ستی‌ لابردنی‌ جیاوازی‌ به‌رانبه‌ر به‌ ژنان له‌ ناوچه‌ گوندنشینه‌كاندا، هه‌ڵده‌گرن تا ئه‌و ژنانه‌ له‌ سه‌ر بناغه‌ی‌ به‌رانبه‌ریی‌ ژنان‌و پیاوان، له‌ پرۆژه‌كانی‌ ئاوه‌دانكردنه‌وه‌‌و تایبه‌ت به‌ لادێدا به‌شدار بن‌و كه‌ڵكیان لێوه‌رگرن‌و، به‌ تایبه‌تی‌ ئه‌م مافانه‌یان دابین بكرێ‌:

ئه‌لف- به‌شداری‌ له‌ دانان‌و به‌ڕێوه‌بردنی‌ به‌رنامه‌كانی‌ ئاوه‌دانكردنه‌وه‌ له‌ هه‌موو ئاستێكدا،

ب- ده‌ستڕاگه‌یشتن به‌ پێویستییه‌كانی‌ له‌شساغیی‌ ته‌واو بۆ وێنه‌ زانیاری‌، راوێژكردن‌و خزمه‌ته‌كانی‌ كۆنترۆڵی‌ زاوزێ‌ له‌ بنه‌ماڵه‌دا،

پ- كه‌ڵكوه‌رگرتنی‌ راسته‌وخۆ له‌به‌رنامه‌كانی‌ دابینكردنی‌ كۆمه‌ڵایه‌تی‌،

ت- كه‌ڵكوه‌رگرتن له‌ ده‌وره‌‌و به‌رنامه‌ جۆراوجۆره‌كانی‌ فێركردن چ ره‌سمی‌‌و چ ناره‌سمی‌ وه‌ك فێربوونی‌ خوێنده‌واری‌‌و كه‌ڵكوه‌رگرتن له‌ خزمه‌ته‌ خۆجێیی‌‌و تایبه‌تییه‌كان به‌ مه‌به‌ستی‌ به‌ره‌وژوور بردنی‌ توانای‌ ئه‌وان له‌ باری‌ كاری‌ فه‌ننییه‌وه‌،

ج- پێكهێنانی‌ گروپه‌كان‌و شیركه‌ته‌ هه‌ره‌وه‌زییه‌كان به‌ مه‌به‌ستی‌ دابینكردنی‌ شانسی‌ ده‌ستڕاگه‌یشتنی‌ وه‌ك یه‌ك به‌ ده‌ره‌تانه‌ ئابوورییه‌كان له‌ رێگای‌ وه‌ده‌ستهێنانی‌ كار‌و كاركردنه‌وه‌،

چ- به‌شداری‌ له‌ هه‌موو تێكۆشانێكی‌ خۆجێیدا،

ح- ده‌ستڕاگه‌یشتن به‌ وام‌و ئیعتباره‌كانی‌ كشتوكاڵی‌، كارهاسانی‌ بۆ دیتنه‌وه‌ی‌ بازار‌و تێكنۆلۆژیی‌ گونجاو‌و، كه‌ڵكوه‌رگرتنی‌ وه‌ك یه‌ك له‌ زه‌وی‌‌و، له‌گۆڕێ‌ دابوونی‌ ره‌فتاری‌ وه‌ك یه‌ك له‌ چوارچێوه‌ی‌ ریفۆرمه‌كانی‌ تایبه‌ت به‌ زه‌وی‌‌وزار‌و لادێداو، هه‌روه‌ها به‌رنامه‌كانی‌ جێگره‌وه‌ی‌ زه‌وی‌وزار،

خ- ده‌ستڕاگه‌یشتن به‌ پێویستییه‌كانی‌ ژیانێكی‌ گونجاو به‌ تایبه‌تی‌ خانووبه‌ره‌، له‌شساغی‌، ئاو‌و كاره‌با، پێوه‌ندییه‌كان‌و هاتوچۆ.

به‌شی‌ چواره‌م

مادده‌ی‌ 15:

1ـ ده‌وڵه‌تانی‌ ئه‌ندام مافی‌ به‌رانبه‌ر له‌گه‌ڵ‌ پیاوان له‌ به‌رانبه‌ر قانووندا، ده‌ده‌ن به‌ ژنان.

2ـ ده‌وڵه‌تانی‌ ئه‌ندام ده‌سه‌ڵات‌و ئیمكاناتی‌ قانوونیی‌ به‌ ته‌واویی‌ به‌رانبه‌ر له‌گه‌ڵ‌ پیاوان له‌ كاروباری‌ مه‌ده‌نیدا ده‌ده‌ن به‌ ژنان‌و هه‌روه‌ها هه‌لومه‌رجێكی‌ وه‌ك یه‌ك بۆ كه‌ڵكوه‌رگرتنی‌ ئه‌وان له‌و ده‌سه‌ڵات‌و ئیمكاناته‌ دابین ده‌كه‌ن. ده‌وڵه‌تانی‌ ئه‌ندام له‌ ئیمزاكردنی‌ رێككه‌وتننامه‌‌و به‌ڕێوه‌بردنی‌ مڵك‌و ساماندا مافی‌ به‌رانبه‌ر له‌گه‌ڵ‌ پیاواندا به‌ ژنان ده‌ده‌ن‌و له‌ ته‌واوی‌ قۆناغه‌كانی‌ دادپرسین له‌ دادگاكان‌و ناوه‌نده‌ قه‌زاییه‌كاندا، له‌گه‌ڵ‌ ژن‌و پیاو وه‌ك یه‌ك ره‌فتار ده‌كه‌ن.

3ـ ده‌وڵه‌تانی‌ ئه‌ندام ئامادده‌ ده‌بن تا هه‌موو رێككه‌وتننامه‌كان‌و هه‌رجۆره‌ به‌ڵگه‌نامه‌یه‌كی‌ تایبه‌تی‌ كه‌ لایه‌نی‌ قانوونییان هه‌یه‌‌و له‌ خزمه‌ت به‌رته‌سكتر كردنی‌ ئیمكاناتی‌ قانوونیی‌ ژنان دان، هه‌ڵ‌ وه‌شێننه‌وه‌.

4ـ ده‌وڵه‌تانی‌ ئه‌ندام له‌ بواری‌ هاتوچۆ‌و ئازادیی‌ هه‌ڵبژاردنی‌ شوێنی‌ نیشته‌جێ‌ بوون‌و مانه‌وه‌دا، له‌باری‌ قانوونییه‌وه‌ مافی‌ به‌رانبه‌ر له‌گه‌ڵ‌ پیاواندا ده‌ده‌ن به‌ ژنان.

مادده‌ی‌ 16:

1ـ ده‌وڵه‌تانی‌ ئه‌ندام به‌ مه‌به‌ستی‌ نه‌هێشتنی‌ جیاوازی‌ به‌رانبه‌ر به‌ ژنان له‌ كار‌وباری‌ پێوه‌ندیدار به‌ فێركردن‌و پێوه‌ندیی‌ بنه‌ماڵه‌ییدا، هه‌موو هه‌نگاوێكی‌ پێویست هه‌ڵده‌گرن‌و، به‌ تایبه‌تی‌ له‌ سه‌ر بناغه‌ی‌ به‌رانبه‌ریی‌ پیاوان‌و ژنان ئه‌م مافانه‌ی‌ خواره‌وه‌ ده‌سته‌به‌ر ده‌كه‌ن:

ئه‌لف- مافی‌ وه‌ك یه‌ك له‌ هه‌نگاونان به‌ره‌و پێكه‌وه‌نانی‌ ژیانی‌ هاوبه‌ش،

ب- مافی‌ وه‌ك یه‌ك له‌ هه‌ڵبژاردنی‌ ئازادانه‌ی‌ هاوسه‌ردا‌و، به‌ستنه‌وه‌ی‌ ژیانی‌ هاوبه‌ش به‌ ره‌زامه‌ندیی‌ ته‌واو‌و ئازادانه‌ی‌ دوو لایه‌نی‌ ژیانه‌ هاوبه‌شه‌كه‌،

پ- ماف‌و به‌رپرسایه‌تیی‌ وه‌ك یه‌ك له‌ ماوه‌ی‌ ژن‌و مێردایه‌تی‌‌و له‌ كاتی‌ جوێبوونه‌وه‌ دا،

ت- ماف‌و به‌رپرسایه‌تیی‌ وه‌ك یه‌ك بۆ دایك‌و باب له‌ سه‌رپه‌رستیی‌ منداڵاندا، بێ‌وه‌به‌رچاوگرتنی‌ وه‌زعی‌ پێوه‌ندیی‌ ژن‌و مێردایه‌تی‌، له‌و مه‌سه‌لانه‌دا كه‌ پێوه‌ندییان به‌ منداڵانی‌ ئه‌وانه‌وه‌ هه‌یه‌، به‌رژه‌وه‌ندی‌ منداڵان هه‌میشه‌ له‌ سه‌رووی‌ هه‌موو به‌رژه‌وه‌ندێك ده‌بێ‌،

ج- مافی‌ وه‌ك یه‌ك له‌ بڕیاردانی‌ ئازادانه‌‌و به‌رپرسانه‌ له‌باره‌ی‌ ژماره‌ی‌ منداڵان، ماوه‌ی‌ نێوان له‌دایكبوونی‌ منداڵێك تا منداڵێكی‌ دیكه‌، ده‌ستڕاگه‌یشتن به‌ زانیاری‌، فێربوون‌و ئامرازی‌ پێویست بۆ وه‌ده‌ستهێنانی‌ ده‌سه‌ڵات‌و توانایی‌ كه‌ڵكوه‌رگرتن له‌و مافانه‌،

چ- ماف‌و به‌رپرسایه‌تیی‌ وه‌ك یه‌ك له‌بواری‌ به‌خێوكردن، سه‌رپه‌رستی‌‌و چاوه‌دێریی‌ منداڵان‌و قبوڵكردنی‌ منداڵی‌ كه‌سانی‌ دیكه‌ وه‌ك منداڵی‌ خۆیان دا‌و، هه‌ر نموونه‌یه‌كی‌ دیكه‌ی‌ له‌و چه‌شنه‌‌و به‌م واتایانه‌وه‌ له‌ قانوونی‌ وڵاتدا. له‌ هه‌مووی‌ ئه‌و نموونانه‌دا قازانج‌و به‌رژه‌وه‌ندی‌ منداڵان له‌سه‌رووی‌ هه‌موو به‌رژه‌وه‌ندێكه‌وه‌ ده‌بێ‌،

ح- مافی‌ تاكه‌كه‌سی‌ (فردی‌)ی‌ وه‌ك یه‌كی‌ ژن‌و مێرد كه‌ مافی‌ هه‌ڵبژاردنی‌ ناوبانگی‌ بنه‌ماڵه‌ (شۆره‌ت)، كار‌و پیشه‌ یه‌ك له‌و مافانه‌ن،

خ- مافی‌ وه‌ك یه‌ك بۆ ژن‌و مێرد له‌ بواری‌ خاوه‌نه‌تی‌ (مالكیت)دا، مافی‌ وه‌رگرتن‌و وه‌ده‌ستهێنانی‌ به‌رێوه‌به‌ری‌، سه‌رپه‌رستی‌، كه‌ڵكوه‌رگرتن له‌ مڵك‌و سامان‌و راگوێزتنی‌، چ خۆڕایی‌ بێ‌‌و چ هه‌زینه‌ی‌ تێ‌ بچێ‌.

2ـ ماره‌كردن‌و زه‌ماوه‌ندی‌ منداڵ‌ لایه‌نی‌ قانوونییان نییه‌. له‌و پێوه‌ندییه‌دا هه‌موو هه‌نگاوێكی‌ پێویست كه‌ دانانی‌ قانوون بۆ دیاریكردنی‌ لانی‌ كه‌می‌ ته‌مه‌نی‌ مێردكردن‌و ژن هێنان‌و تۆماركردنی‌ زه‌ماوه‌ند له‌ نووسینگه‌ ره‌سمییه‌كاندا له‌و هه‌نگاوانه‌ن ده‌بێ‌ باوێژرێن.

به‌شی‌ پێنجه‌م

مادده‌ی‌ 17:

1-  به‌ مه‌به‌ستی‌ توێژینه‌وه‌ له‌و پێشكه‌وتنانه‌ی‌ له‌ ئاكامی‌ جێبه‌جێكردن‌و به‌ڕێوه‌بردنی‌ نێوه‌رۆكی‌ ئه‌م رێككه‌وتننامه‌یه‌دا به‌دیهاتوون، كۆمیته‌ی‌ له‌نێوبردنی‌ جیاوازی‌ به‌رانبه‌ر به‌ ژنان (كه‌ له‌مه‌ودوا هه‌ر به‌ كۆمیته‌ ناوده‌برێ‌) پێكدێ‌. كۆمیته‌ له‌ كاتی‌ ده‌ستپێكردنی‌ به‌ڕێوه‌بردنی‌ رێككه‌وتننامه‌كه‌دا له‌ 18 كه‌س‌و، پاش ئه‌وه‌ی‌ ده‌وڵه‌تانی‌ ئه‌ندام بوون به‌ سی‌‌و پێنج، له‌ 23 كه‌سایه‌تیی‌ بژارده‌ (نخبه‌)ی‌ خۆشنا‌و‌و شاره‌زا له‌ بواره‌كانی‌ پێوه‌ندیدار به‌ رێككه‌وتننامه‌ پێكدێ‌.

ئه‌م بژاردانه‌ له‌ لایه‌ن ده‌وڵه‌تانی‌ ئه‌ندامه‌وه‌‌و له‌ نێو هاونیشتمانانی‌ ئه‌وان هه‌ڵده‌بژێردرێن‌و، هه‌ر كامێكیان له‌و بواره‌دا كه‌ لێوه‌شاوه‌یی‌ هه‌یه‌، خزمه‌ت ده‌كا. له‌ هه‌ڵبژاردنی‌ ئه‌و جۆره‌ كه‌سانه‌دا دابه‌شینی‌ دادپه‌روه‌رانه‌ی‌ جوگرافیایی‌‌و جۆراوجۆریی‌ شارستانییه‌ته‌كان‌و سیسته‌مه‌ حوقووقییه‌ گه‌وره‌كان وه‌به‌رچاو ده‌گیرێ‌.

2- ئه‌ندامانی‌ كۆمیته‌ به‌ ده‌نگی‌ نهێنی‌‌و له‌ نێو لیستێك له‌و ناوانه‌ی‌ له‌ لایه‌ن ده‌وڵه‌تانی‌ ئه‌ندامه‌وه‌ ده‌ستنیشانكراون، هه‌ڵده‌بژێردرێن. هه‌ر ده‌وڵه‌تێكی‌ ئه‌ندام ده‌توانێ‌ یه‌كێك له‌ هاونیشتمانانی‌ خۆی‌ كاندیدا بكا.

3- یه‌كه‌مین هه‌ڵبژاردن 6 مانگ دوای‌ ئه‌وه‌ی‌ به‌ڕێوه‌بردنی‌ ئه‌م رێككه‌وتننامه‌یه‌ ده‌ستی‌ پێ‌كرد، ئه‌نجام ده‌درێ‌. لانی‌ كه‌م 3 مانگ پێش به‌ڕێوه‌چوونی‌ هه‌ر هه‌ڵبژاردنێك، سكرتێری‌ گشتیی‌ رێكخراوی‌ نه‌ته‌وه‌ یه‌كگرتووه‌كان له‌ نامه‌یه‌كدا داوا له‌ ده‌وڵه‌تانی‌ ئه‌ندام ده‌كا كه‌ له‌ ماوه‌ی‌ 2 مانگدا كاندیدای‌ خۆیان بناسێنن. سكرتێری‌ گشتی لیستی‌ ناوی‌ كاندیداكان به‌ پێی‌ ته‌رتیبی‌ ئه‌لفوبێ‌‌و وێڕای‌ ده‌ست نیشانكردنی‌ ئه‌و وڵاتانه‌ی‌ ئه‌وانی‌ كاندیدا كردووه‌، ئاماده‌ ده‌كا‌و بۆ هه‌ر كام له‌ ده‌وڵه‌تانی‌ ئه‌ندامی‌ ده‌نێرێ‌.

4- ئه‌ندامانی‌ كۆمیته‌ له‌ كۆبوونه‌وه‌ی‌ ده‌وڵه‌تانی‌ ئه‌ندامدا كه‌ به‌ هۆی‌ سكرتێری‌ گشتی‌ له‌ بنكه‌ی‌ رێكخراوی‌ نه‌ته‌وه‌ یه‌كگرتووه‌كاندا به‌ڕێوه‌ ده‌چێ‌، هه‌ڵده‌بژێردرێن. له‌م كۆبوونه‌وه‌یه‌دا ـ كه‌ ده‌بێ‌ لانی‌ كه‌م دوو له‌ سێی‌ ئه‌ندامان تێیدا به‌شدار بن ـ ئه‌و كاندیدایانه‌ بۆ ئه‌ندامه‌تیی‌ كۆمیته‌ هه‌ڵده‌بژێردرێن كه‌ زۆرترین ده‌نگه‌كانیان‌و هه‌روه‌ها زۆرایه‌تیی‌ موتڵه‌قی‌ ده‌نگی‌ ئه‌و نوێنه‌رانه‌یان وه‌ده‌ست هێنابێ‌ كه‌ له‌ كۆبوونه‌وه‌كه‌دا به‌شدارن‌و ده‌نگ ده‌ده‌ن.

5- ئه‌ندامانی‌ كۆمیته‌ بۆ ده‌وره‌یه‌كی‌ چوارساڵه‌ هه‌ڵده‌بژێردرێن. به‌ڵام ماوه‌ی‌ ئه‌ندامه‌تیی‌ 9 كه‌س له‌ ئه‌ندامانی‌ هه‌ڵبژێردراو له‌ یه‌كه‌م هه‌ڵبژاردندا، پاش 2 ساڵ‌ كۆتایی‌ پێ‌ دێ‌. پاش یه‌كه‌مین هه‌ڵبژاردن ده‌ستبه‌جێ‌ ناوی‌ ئه‌و 9 ئه‌ندامه‌ به‌ شێوه‌ی‌ تیرو پشك لێهاویشتن له‌ لایه‌ن سه‌رۆكی‌ كۆمیته‌وه‌، ده‌ستنیشان ده‌كرێ‌.

6- پێنج ئه‌ندامی‌ دیكه‌ی‌ كۆمیته‌ به‌ گوێره‌ی‌ به‌نده‌كانی‌ 3‌و4ی‌ ئه‌م مادده‌یه‌‌و دوای‌ په‌سند كران بۆ جاری‌ سی‌‌و پێنجه‌میان په‌یوه‌ستبوونی‌ سی‌‌و پێنجه‌مین ئه‌ندام به‌م رێككه‌وتننامه‌یه‌، هه‌ڵده‌بژێردرێن. ده‌وره‌ی‌ ئه‌ندامه‌تیی‌ دووكه‌س له‌و پێنج ئه‌ندامه‌ دوای‌ 2 ساڵ‌ كۆتایی‌ پێ‌ دێ‌. ناوی‌ ئه‌و دوو كه‌سه‌ به‌ شێوه‌ی‌ تیرو پشك لێهاویشتن‌و له‌ لایه‌ن سه‌رۆكی‌ كۆمیته‌وه‌ دیاری‌ ده‌كرێ‌.

7- به‌ مه‌به‌ستی‌ پڕكردنه‌وه‌ی‌ ئه‌و پۆستانه‌ی‌ له‌وانه‌یه‌ خاڵی‌ بمێننه‌وه‌، ده‌وڵه‌تێك كه‌ تێكۆشانی‌ بژارده‌ (نخبه‌)كه‌ی‌ وه‌ك ئه‌ندامی‌ كۆمیته‌ راگیراوه‌، بژارده‌یه‌كی‌ دیكه‌ له‌ نێو هاونیشتمانانی‌ خۆی‌ بۆ ئه‌ندامه‌تی‌ له‌ كۆمیته‌دا ـ به‌ومه‌رجه‌ی‌ كۆمیته‌ ته‌ئییدی‌ بكا ـ ده‌ناسێنێ‌.

8- ئه‌ندامانی‌ كۆمیته‌ به‌ ته‌ئییدی‌ كۆمه‌ڵه‌ی‌ گشتی‌‌و به‌ گوێره‌ی‌ رێوشوێن‌و مه‌رجه‌ دیاریكراوه‌كانی‌ ئه‌و كۆڕه‌‌و، به‌ سه‌رنجدان به‌ گرینگیی‌ به‌رپرسایه‌تییه‌كانی‌ كۆمیته‌، مووچه‌ی‌ مانگانه‌یان له‌ لایه‌ن رێكخراوی‌ نه‌ته‌وه‌ یه‌كگرتووه‌كانه‌وه‌ پێده‌درێ‌.

9- سكرتێری‌ گشتیی‌ نه‌ته‌وه‌ یه‌كگرتووه‌كان، كارمه‌ندان‌و هه‌ر پێداویستییه‌كی‌ دیكه‌ به‌ مه‌به‌ستی‌ به‌رێوه‌چوون‌و جێبه‌جێ‌بوونی‌ ئه‌ركه‌كانی‌ كۆمیته‌ له‌ چوارچێوه‌ی‌ ئه‌م رێككه‌وتننامه‌یه‌دا دابین ده‌كا.

مادده‌ی‌ 18:

1-  ده‌وڵه‌تانی‌ ئه‌ندام به‌رعۆده‌ ده‌بن راپۆرتی‌ خۆیان له‌ باره‌ی‌ هه‌نگاوه‌ قانوونی‌، قه‌زایی‌‌و ئیجراییه‌كان‌و هه‌ر هه‌نگاوێكی‌ دیكه‌ به‌ مه‌به‌ستی‌ جێبه‌جێكرانی‌ نێوه‌ڕۆكی‌ ئه‌م رێككه‌وتننامه‌یه‌‌و، هه‌روه‌ها له‌ باره‌ی‌ ئه‌و پێشكه‌وتنانه‌ی‌ له‌وبواره‌دا وه‌ده‌ستهاتوون، بۆ لێكۆڵینه‌وه‌ له‌ لایه‌ن كۆمیته‌وه‌ به‌م شێوه‌یه‌ی‌ خواره‌وه‌، پێشكێشی‌ سكرتێری‌ گشتیی‌ نه‌ته‌وه‌ یه‌كگرتووه‌كان بكه‌ن:

ئه‌لف- ساڵێك پاش ئه‌وه‌ی‌ جێبه‌جێكردنی‌ رێككه‌وتننامه‌ بوو به‌ ئه‌ركێكی‌ پێویست له‌سه‌ر شانی‌ ئه‌و ده‌وڵه‌ته‌،

ب- دواتر هه‌ر چوارساڵ‌ جارێك، جگه‌ له‌مه‌ش هه‌ر كاتێك كۆمیته‌ داوای‌ راپۆرتی‌ كرد.

2-  له‌م راپۆرتانه‌دا، ئه‌و هۆكار‌و گیر‌وگرفتانه‌ روون ده‌كرێنه‌وه‌ كه‌ له‌ سه‌ر راده‌‌و چۆنیه‌تیی‌ به‌ڕێوه‌چوونی‌ به‌رپرسایه‌تییه‌كانی‌ دیاریكراو به‌ هۆی‌ ئه‌م رێككه‌وتننامه‌یه‌وه‌، كاریگه‌ر‌و شوێندانه‌ر بوون.

مادده‌ی‌ 19:

1_ كۆمیته‌ پێڕه‌وێكی‌ نێوخۆ بۆ چۆنیه‌تیی‌ به‌ڕێوه‌چوونی‌ كاروباری‌ خۆی‌ په‌سند ده‌كا.

2_  كۆمیته‌ به‌رپرسانی‌ خۆی‌ بۆ ده‌وره‌یه‌كی‌ دووساڵی‌ هه‌ڵده‌بژێرێ‌.

مادده‌ی‌ 20 :

1ـ كۆمیته‌ بۆ مه‌به‌ستی‌ لێكۆڵینه‌وه‌ له‌و راپۆرتانه‌ی‌ به‌ گوێره‌ی‌ مادده‌ی‌ 18ی‌ ئه‌م رێككه‌وتننامه‌یه‌ پێشكێشی‌ ده‌كرێ‌، هه‌موو ساڵێ‌ كۆبوونه‌وه‌یه‌كی‌ چه‌ند رۆژی‌ كه‌ ماوه‌كه‌ی‌ له‌ دوو حه‌وتوو تێناپه‌ڕێ‌، پێكدێنێ‌.

2ـ كۆبوونه‌وه‌كانی‌ كۆمیته‌ زۆرتر له‌ بنكه‌ی‌ رێكخراوی‌ نه‌ته‌وه‌ یه‌كگرتووه‌كان، یان له‌ هه‌ر شوێنێكی‌ گونجاوی‌ دیكه‌ كه‌ كۆمیته‌ بڕیاری‌ له‌ سه‌ربدا، پێكدێن.

مادده‌ی‌ 21:

1ـ كۆمیته‌ هه‌موو ساڵێ‌ له‌ رێگای‌ شوورای‌ ئابووری‌‌و كۆمه‌ڵایه‌تییه‌وه‌، راپۆرتێك له‌ باره‌ی‌ تێكۆشانی‌ خۆی‌ پێشكێشی‌ كۆمه‌ڵه‌ی‌ گشتی ده‌كا‌و ده‌توانێ‌ له‌ سه‌ر بناغه‌ی‌ راپۆرته‌كانی‌ خۆی‌‌و ئه‌و زانیارییانه‌ی‌ له‌لایه‌ن ده‌وڵه‌تانی‌ ئه‌ندامه‌وه‌ پێیگه‌یشتوون، پێشنیار‌و راسپێرییه‌ گشتییه‌كانی‌ خۆی‌ بێنێته‌ گۆڕێ‌. ئه‌و پێشنیار‌و راسپێرییه‌ گشتییانه‌، وێڕای‌ ئه‌و بۆچوون‌و بیر‌وڕایانه‌ كه‌ له‌وانه‌یه‌ ده‌وڵه‌تانی‌ ئه‌ندام هه‌یانبێ‌، له‌ راپۆرتی‌ كۆمیته‌دا دێن.

2ـ سكرتێری‌ گشتیی‌ نه‌ته‌وه‌ یه‌كگرتووه‌كان، راپۆرته‌كانی‌ كۆمیته‌ ده‌نێرێ‌ بۆ كۆمیسیۆنی‌ مه‌قامی‌ ژن تا لێیان ئاگادار بێ‌.

مادده‌ی‌ 22:

دامه‌زراوه‌ پسپۆرییه‌كان بۆیان هه‌یه‌ له‌ رێگای‌ نوێنه‌رایه‌تییه‌كانیانه‌وه‌ له‌ باره‌ی‌ چۆنیه‌تیی‌ به‌ڕێوه‌چوونی‌ هه‌ر مادده‌یه‌ك له‌و په‌یماننامه‌یه‌ كه‌ له‌ چوارچێوه‌ی‌ تێكۆشانی‌ ئه‌واندا ده‌گونجێ‌، لێكۆڵینه‌وه‌ بكه‌ن. كۆمیته‌ ده‌توانێ‌ داوا له‌ دامه‌زراوه‌ پسپۆرییه‌كان بكا راپۆرتی‌ خۆیان له‌ باره‌ی‌ چۆنییه‌تیی‌ به‌ڕێوه‌چوونی‌ په‌یماننامه‌كه‌ له‌و بوارانه‌دا كه‌ له‌ چوارچێوه‌ی‌ تێكۆشانی‌ ئه‌واندا ده‌گونجێنن، بڵاوبكه‌نه‌وه‌.

به‌شی‌ شه‌شه‌م

مادده‌ی‌ 23:

هیچ شتێكی‌ ئه‌م رێككه‌وتننامه‌یه‌، ئه‌و رێوشوێن‌و بڕیارانه‌ پێشێل ناكا كه‌ به‌ مه‌به‌ستی‌ گه‌یشتنی‌ ژنان‌و پیاوان به‌ یه‌كسانی‌‌و به‌رانبه‌رییه‌كی‌ به‌كه‌ڵكتر‌و كاریگه‌رتر دیاریكراون. ئه‌و رێوشوێن‌و بڕیارانه‌ بریتین له‌:

ئه‌لف- قانوونه‌كانی‌ ده‌وڵه‌تێكی‌ ئه‌ندام، یان

ب- هه‌ر رێككه‌وتننامه‌یه‌ك، په‌یمان یان رێككه‌وتننامه‌یه‌كی‌ نێونه‌ته‌وه‌یی‌ دیكه‌ كه‌ ئه‌و ده‌وڵه‌ته‌ له‌سه‌ریه‌تی‌ جێبه‌جێیان بكا.

مادده‌ی‌ 24 :

ده‌وڵه‌تانی‌ ئه‌ندام به‌رعۆده‌ ده‌بن هه‌ر هه‌نگاوێكی‌ پێویست له‌ ئاستی‌ نه‌ته‌وه‌ییدا به‌ مه‌به‌ستی‌ وه‌دیهێنانی‌ به‌ ته‌واویی‌ ئه‌و مافانه‌ی‌ له‌و رێككه‌وتننامه‌یه‌دا به‌ڕه‌سمی‌ ناسراون، هه‌ڵبگرن.

مادده‌ی‌ 25:

1- هه‌موو ده‌وڵه‌تان بۆیان هه‌یه‌ ئه‌م رێككه‌وتننامه‌یه‌ مۆر بكه‌ن.

2- سكرتێری‌ گشتیی‌ نه‌ته‌وه‌ یه‌كگرتووه‌كان وه‌ك پارێزه‌ر‌و پاسه‌وانی‌ ئه‌م رێككه‌وتننامه‌یه‌ دیاری‌ ده‌كرێ‌.

3- په‌سند كردنی‌ ئه‌م رێككه‌وتننامه‌یه‌ پێویستی‌ به‌ تێپه‌رین له‌ هێندێك قۆناغی‌ قانوونییه‌وه‌ هه‌یه‌.

به‌ڵگه‌نامه‌كانی‌ په‌سند كردنی‌ رێككه‌وتننامه‌، به‌ ئه‌مانه‌ت له‌ لای‌ سكرتێری‌ گشتیی‌ نه‌ته‌وه‌ یه‌كگرتووه‌كان داده‌نرێن.

4- رێگا بۆ هه‌ر ده‌وڵه‌تێك كه‌ بیهه‌وێ‌ به‌م رێككه‌وتننامه‌یه‌ په‌یوه‌ست بێ‌، ئاوه‌ڵایه‌. په‌یوه‌ست بوون به‌م رێككه‌وتننامه‌یه‌ به‌ دوای‌ سپاردنی‌ به‌ڵگه‌نامه‌ی‌ په‌یوه‌ستبوون به‌ سكرتێری‌ گشتیی‌ نه‌ته‌وه‌ یه‌كگرتووه‌كان، دێته‌دی‌.

مادده‌ی‌ 26:

1- ده‌وڵه‌تانی‌ ئه‌ندام هه‌ر كاتێك به‌ پێویستی‌ بزانن ده‌توانن به‌ هۆی‌ نامه‌ بۆ سكرتێری‌ گشتیی‌ نه‌ته‌وه‌ یه‌كگرتووه‌كان داوای‌ چاوخشاندنه‌وه‌ به‌و رێككه‌وتننامه‌یه‌دا بكه‌ن.

2- كۆمه‌ڵه‌ی‌ گشتیی‌ رێكخراوی‌ نه‌ته‌وه‌ یه‌كگرتووه‌كان له‌ باره‌ی‌ ئه‌و هه‌نگاوانه‌ی‌ ده‌بێ‌ له‌ پێوه‌ندی‌ له‌ گه‌ڵ‌ ئه‌و جۆره‌ داوا‌و داخوازانه‌دا هه‌ڵبگیرێن، بڕیار ده‌دا.

مادده‌ی‌ 27:

1- جێبه‌جێكردن‌و به‌ڕێوه‌بردنی‌ ئه‌م رێككه‌وتننامه‌یه‌ سی‌ رۆژ دوای‌ ئه‌وه‌ی‌ به‌ڵگه‌نامه‌ی‌ په‌سندكردن یان په‌یوه‌ستبوونی‌ بیسته‌مین ده‌وڵه‌ت، به‌ ئه‌مانه‌ت له‌ لای‌ سكرتێری‌ گشتیی‌ رێكخراوی‌ نه‌ته‌وه‌ یه‌كگرتووه‌كان دانرا، ده‌بێته‌ ئه‌ركێكی‌ پێویست.

2- سی‌ رۆژ دوای‌ په‌یوه‌ستبوونی‌ بیسته‌مین ده‌وڵه‌ت به‌م رێككه‌وتننامه‌یه‌‌و دانرانی‌ به‌ڵگه‌نامه‌ی‌ مۆركردن یان په‌یوه‌ستبوونه‌كه‌ به‌ ئه‌مانه‌ت لای‌ سكرتێری‌ گشتیی‌ نه‌ته‌وه‌ یه‌كگرتووه‌كان، جێبه‌جێكردن‌و به‌ڕێوه‌بردنی‌ نێوه‌رۆكه‌كه‌ی‌ ده‌بێ‌ به‌ ئه‌ركێكی‌ پێویست.

3- پاش ئه‌وه‌ی‌ بیسته‌مین به‌ڵگه‌نامه‌ی‌ مۆركردن یان په‌یوه‌ست بوون به‌ ئه‌مانه‌ت دانرا، هه‌ر ده‌وڵه‌تێك ئه‌م رێككه‌وتننامه‌یه‌ په‌سند بكا، یان پێی‌ په‌یوه‌ست بێ‌، دوای‌ سی‌ رۆژ ده‌بێ‌ ده‌ست بكا به‌ جێبه‌جێكردن‌و به‌ڕێوبردنی‌.

مادده‌ی‌ 28:

1- سكرتێری‌ گشتیی‌ نه‌ته‌وه‌ یه‌كگرتووه‌كان ده‌قی‌ پارێزنامه‌ (تحفظ)ی‌(**) هه‌ر وڵاتێك له‌ كاتی‌ مۆركردن یان په‌یوه‌ست بوون به‌م رێككه‌وتننامه‌یه‌دا، وه‌رده‌گرێ‌‌و به‌ سه‌ر ده‌وڵه‌تانی‌ ئه‌ندامدا دابه‌شی‌ ده‌كا.

2-  ئه‌و پارێزنامانه‌ی‌ له‌گه‌ڵ‌ ئامانج‌و مه‌به‌ستی‌ ئه‌م رێككه‌وتننامه‌یه‌دا نه‌گونجێن، وه‌رناگیرێن.

3- پارێزنامه‌كان ـ هه‌ر كات پێویست بێ‌ ـ ده‌كرێ‌ به‌ هۆی‌ نامه‌یه‌ك بۆ سكرتێری‌ گشتیی‌ نه‌ته‌وه‌ یه‌كگرتووه‌كانه‌وه‌ وه‌ربگیرێنه‌وه‌. سكرتێری‌ گشتی‌ هه‌موو ده‌وڵه‌تان له‌و مه‌سه‌له‌یه‌ ئاگادار ده‌كاته‌وه‌. پارێزنامه‌كه‌، له‌و رۆژه‌ڕا كه‌ سكرتێری‌ گشتی‌ نامه‌كه‌ وه‌رده‌گرێ‌، هه‌ڵده‌وه‌شێنرێته‌وه‌.

مادده‌ی‌ 29:

1ـ هه‌رچه‌شنه‌ ناكۆكییه‌ك له‌ سه‌ر لێكدانه‌وه‌یان به‌رێوه‌بردنی‌ ئه‌م رێككه‌وتننامه‌یه‌ له‌ نێوان دوو یان چه‌ند ده‌وڵه‌تی‌ ئه‌ندامدا كه‌ له‌ رێگای‌ وتووێژه‌وه‌ چاره‌سه‌ر نه‌كرێ‌، له‌ سه‌ر داخوازی‌ یه‌كێك له‌ لایه‌نه‌كان ده‌درێ‌ به‌ داوه‌ری‌. ئه‌گه‌ر هاتوو له‌ ماوه‌ی‌ 6 مانگ دوای‌ داوا كردنی‌ داوه‌ریدا، لایه‌نه‌كان له‌ سه‌ر چۆنیه‌تی‌‌و قه‌راری‌ دادگایه‌كه‌ رێك نه‌كه‌وتن، یه‌كێك له‌ لایه‌نه‌كان ده‌توانێ‌ داوا بكا كێشه‌كه‌ بدرێ‌ به‌ دیوانی‌ نێونه‌ته‌وه‌یی‌ دادپه‌روه‌ری‌‌و به‌ گوێره‌ی‌ پێره‌وی‌ نێوخۆی‌ ئه‌و دیوانه‌ چاره‌سه‌ر بكرێ‌.

2- هه‌ر ده‌وڵه‌تێكی‌ ئه‌ندام ده‌توانێ‌ له‌ كاتی‌ مۆركردن‌و په‌سندكردنی‌ ئه‌م رێككه‌وتننامه‌یه‌ یان په‌یوه‌ستبوونیدا، رابگه‌یه‌نێ‌ كه‌ به‌ یه‌كه‌مین به‌ندی‌ ئه‌م مادده‌یه‌ پابه‌ند نابێ‌. ده‌وڵه‌تانی‌ دیكه‌ی‌ ئه‌ندام پێویست ناكا له‌گه‌ڵ‌ ده‌وڵه‌تێكدا كه‌ خۆی‌ له‌ پابه‌ندبوون به‌ به‌ندی‌ یه‌كه‌می‌ ئه‌م مادده‌یه‌ پاراستووه‌، به‌ گوێره‌ی‌ ئه‌و به‌نده‌ بجوڵێنه‌وه‌.

3- هه‌ر ده‌وڵه‌تێكی‌ ئه‌ندام كه‌ به‌ گوێره‌ی‌ به‌ندی‌ 2ی‌ ئه‌م مادده‌یه‌، پابه‌ند نه‌بوونی‌ خۆی‌ به‌ به‌ندی‌ یه‌ك راگه‌یاندووه‌، هه‌ركات بیهه‌وێ‌ ده‌توانێ‌ به‌ شێوه‌ی‌ ره‌سمی‌ به‌ سكرتێری‌ گشتیی‌ نه‌ته‌وه‌ یه‌كگرتووه‌كان رابگه‌یه‌نێ‌ كه‌ وازی‌ له‌و خۆپاراستن‌و پابه‌ند نه‌بوونه‌، هێناوه‌.

مادده‌ی‌ 30:

ئه‌م رێككه‌وتننامه‌یه‌ كه‌ ده‌قه‌ عه‌ره‌بی‌، چینی‌، ئینگلیزی‌، فه‌رانسه‌ویی‌، رووسی‌‌و ئیسپانی‌، وه‌ك یه‌ك جێگای‌ بڕوان، به‌ ئه‌مانه‌ت له‌ لای‌ سكرتێری‌ گشتیی‌ نه‌ته‌وه‌ یه‌كگرتووه‌كان داده‌نرێ‌.

(*) ته‌رتیبی‌ پیته‌كان له‌ به‌نده‌كانی‌ مادده‌كانی ‌16و2، 7، 10، 11، 13، 14دا له‌ رووی‌ ته‌رتیبی‌ پیته‌كانی‌ ئه‌لفوبێی‌ كوردی‌ دانراون.

(**) مه‌به‌ست له‌ “تحفظ” به‌ڵگه‌نامه‌یه‌كه‌ كه‌ له‌ودا وڵاتی‌ ئه‌ندامی‌ رێككه‌وتننامه‌ روونی‌ ده‌كاته‌وه‌ كام به‌شیان مادده‌ی‌ رێككه‌وتننامه‌ی‌ قبووڵ‌ نییه‌‌و به‌ڕێوه‌ی‌ نابا.

له‌ رووی‌ ده‌قی‌ فارسیی‌ رێككه‌وتننامه‌ كه‌ خانمی‌ “مێهرئه‌نگیزی‌ كار” وه‌ری‌ گێڕاوه‌، كراوه‌ به‌ كوردی‌.

وه‌رگێڕانی بۆ کوردی: قادر وریا

بابەتی پێوەندیدار

دوو مامۆستای کوردی سوننە، بە دوو ساڵ بەندکرانی هەڵپەسێردراو و ٢٠ ملیۆن تمەن سزای نەختی حوکم دران

دوو مامۆستای کوردی سوننە، بە دوو ساڵ بەندکرانی هەڵپەسێردراو و ٢٠ ملیۆن تمەن سزای نەختی حوکم دران

2025-05-06
دوو برای خەڵکی بۆکان دەسبەسەر کران

دوو برای خەڵکی بۆکان دەسبەسەر کران

2025-05-06
محەممەد دانیالی چالاکی فەرهەنگیی خەڵکی ئاودانان، مانی لە خواردن گرت

محەممەد دانیالی چالاکی فەرهەنگیی خەڵکی ئاودانان، مانی لە خواردن گرت

2025-05-06
پشتڕاستکردنەوەی حوکمی دەرکردنی “سومەیە ئەختەرشومار” لەلایەن لقی پێداچوونەوەی دیوانی عیداڵەتی ئیداری

2025-05-04
بەندکراوان

دوو برای خەڵکی بۆکان دەسبەسەر کران

by IKHRC

هەواڵ

پشتڕاستکردنەوەی حوکمی دەرکردنی “سومەیە ئەختەرشومار” لەلایەن لقی پێداچوونەوەی دیوانی عیداڵەتی ئیداری

by IKHRC
2025-05-04
ده‌قی‌ ته‌واوی‌ رێككه‌وتننامه‌ی‌ له‌نێوبردنی‌ هه‌موو جۆره‌كانی‌ جیاوازیدانان به‌رانبه‌ر به‌ ژنان

ده‌قی‌ ته‌واوی‌ رێككه‌وتننامه‌ی‌ له‌نێوبردنی‌ هه‌موو جۆره‌كانی‌ جیاوازیدانان به‌رانبه‌ر به‌ ژنان

  • IKHRC
  • ڕێکەوت: 2017-02-19
  • 19:30

Next Post
رێككه‌وتننامه‌ی‌ دژی‌ ئه‌‌شكه‌‌نجه‌‌و ره‌‌فتار یان سزای‌ توندوتیژ، دژی‌ ئینسانی‌‌و تێكه‌‌ڵ‌ به‌ سووكایه‌‌تی‌

Facebook Twitter Telegram Instagram

© CHAWNEWS.COM

هەموو مافەکانی ماڵپەڕ بۆ "چاونیوز" پارێزراون.

Add New Playlist

  • About
  • Gallery
    • Gallery 01
    • Gallery 02
    • Gallery 03
  • Contacts
فارسی
English
  • دەسپێک
  • کۆڵبەر و کاسبکار
  • بەندکراوان
  • سێدارە
  • بابەتەکان
    • هەواڵ
    • بانکی زیندانیان
    • بەڵگە و دۆکیومێنت
    • چاونیوز
    • ڕاگەیەندراو
    • وتووێژ
    • وێنە
    • فیلم
    • وتار
  • لەبارەی ئێمە
  • پێوەندی
  • دەسپێک
  • کۆڵبەر و کاسبکار
  • بەندکراوان
  • سێدارە
  • بابەتەکان
    • هەواڵ
    • بانکی زیندانیان
    • بەڵگە و دۆکیومێنت
    • چاونیوز
    • ڕاگەیەندراو
    • وتووێژ
    • وێنە
    • فیلم
    • وتار
  • لەبارەی ئێمە
  • پێوەندی