چاونیوز: شەپۆلی دەسبەسەرکردنی سەرەڕۆیانە لە کوردستان، دوای دوایین ناڕەزاییەکان، بە شێوەیەکی بەرچاو ڕووی لە زیادبوون کردووە.
بەپێی ئەو هەواڵەی بە ناوەندی مافی مرۆڤ بۆ ڕۆژهەڵاتی کوردستان گەیشتووە، ڕۆژی هەینی، ١٠ی ڕێبەندانی ١٤٠٤، دوو هاووڵاتی بە ناوەکانی “ئازاد ڕەسوولیفەرد” و “ڕەحیم شیلانی”، خەڵکی بوکان، لەلایەن هێزەکانی ئیتلاعاتی ڕێژیمی ئێرانەوە دەسبەسەر کراون و بۆ شوێنێکی نادیار گواستراونەتەوە.
بەپێی ڕاپۆرتەکان، دەسبەسەرکردنی ئەم هاووڵاتییانە بەبێ هیچ حوکمێکی قەزایی، لەلایەن هێزەکانی ئیتلاعاتەوە ئەنجام دراوە.
شایانی باسە، کە تا کاتی ئامادەکردنی ئەم هەواڵە، هیچ زانیارییەک لەسەر هۆکاری دەسبەسەرکردن، تۆمەتەکان و شوێنی ڕاگرتنی ئەم دوو هاووڵاتییە لە بەردەستدا نییە.





