چاونیوز: پاش دوایین ناڕەزایەتییەکانی ئێران، دەسبەسەرکردنی سەرەڕۆیانەی لاوانی کورد لەلایەن هێزەکانی کۆماری ئیسلامییەوە، ڕووی لە زیادبوون کردووە.
بەپێی هەواڵی گەیشتوو بە چاونیوز، ڕۆژی چوارشەممە، ٨ی ڕێبەندانی ١٤٠٤، لاوێکی کورد، بە ناوی سۆران سەحراگەرد، خەڵکی گوندی هانەگەرمەڵە و دانیشتووی شاری مەریوان، خاوەن دووکانی پارچەفرۆشی، لە شەقامی ئیدارەی کارەبا، لەلایەن هێزەکانی کۆماری ئیسلامییەوە دەسبەسەر کرا.
بەپێی وتەی سەرچاوەیەکی باوەڕپێکراو، ئەو هاووڵاتییە کوردە، پاش دەسبەسەرکردنی بۆ ناوەندە ئەمنییەتییەکانی شاری سنە گوازراوەتەوە. شایانی باسە، هەتا بڵاوبوونەوە ئەم هەواڵە، هیچ زانیارییەکی وردی لەسەر هۆکاری دەسبەسەرکردن، شوێنی ڕاگرتن و دۆخی تەندروستیی ئەم هاووڵاتییە لە بەردەستدا نییە





