ڕۆژی پێنجشەممە ٣٠ی گەلاوێژ، سەربازێکی خەڵکی گوندی “سیاوان” سەر بە شنۆ بە ناوی “قادر خوڕەمی” کوڕی مەسعوود، بە شێوەیەکی گوماناوی کۆتایی بە ژیانی خۆی هێنا.
بەپێی زانیارییەکانی سەرچاوەیەکی ئاگادار، ئەم سەربازە کە نزیکەی دوو مانگی دیکە خزمەتی ئیجباریی خۆی تەواو دەکرد، پێشتر بە کەواوپانتۆڵی خاکی و بە چەکی ڕێکخراوی کڵاشینکۆف چەند وێنەیەکی گرتبوو، کە لەلایەن ئیتلاعاتی هێزی ئینتزامییەوە بانگ و لێپرسینەوەی لێ کرابوو.
ئەم سەرچاوەیە زیادیشی کرد: ناوبراو هیچ کێشەیەکی ڕۆحی یان دەروونیی نەبووە و کەسێکی زۆر تێگەیشتووش بووە.
قادر خوڕەمی، سەربازی هێزی ئینتزامی و لە بەشی دادگای کرماشان کاری دەکرد کە کۆتایی بە ژیانی خۆی هێناوە.





