چاونیوز: کچێکی لاوی سەقزی بە هۆی گوشار و سەرگیری و بەرگیریی بنەماڵەکەی کۆتایی بە ژیانی خۆی هێنا.
بەپێی هەواڵی گەیشتوو بە چاونیوز، شەوی چوارشەممە، ١ی ڕەزبەر، شەرمین غەفاری، تەمەن ١٦ ساڵ، کچی حاجی ڕەزا غەفاری، جێگری شارەداریی سەقز و دانیشتووی گەڕەکی نەشمیلانی سەقز، بە شێوەی خۆبەردانەوە لەسەر بان کۆتایی بە ژیانی خۆی هێنا.
بەپێی وتەی سەرچاوەی ئاگادار، خۆکوژیی ئەم کچە لاوە، بۆ گوشاری لەڕادەبەدەری بنەماڵەکەی و لێئەستاندنەوەی مۆبایلەکەی دەگەڕێتەوە.
هەروەها ئەم سەرچاوە ئاگادارە ڕایگەیاند کە لە ماوەی ١٠ ڕۆژی ڕابردووەوە، ئەمە پێنجەمین حاڵەتی خۆکوژییە کە لە شاری سەقز ڕوو دەدات و بەرپرسانی حکوومەتیی هیچ ڕێکارێکی گونجاو بۆ کەمکردنەوەی ئەم حاڵەتە دزێوە ناگرنە بەر هەتا بنەماڵەکان بە هۆی گوشاری لەڕادەبەدەر نەبنە هۆکاری خۆکوژیی منداڵەکانیان.





