چاونیوز: ژنێکی لاو لە مەهاباد بە هۆکاری نادیار کۆتایی بە ژیانی خۆی هێنا.
بەپێی هەواڵە بڵاوکراوەکان، ڕۆژی پێنجشەممە، ٢ی ڕەزبەری ١٤٠٥، شیلان فەیزی، خەڵکی مەهاباد، کە تەنیا ١٥ ڕۆژ لە زەماوەندەکەی تێدەپەڕی، بە هۆکارێکی نادیار، لە ڕێگای خۆهەڵواسینەوە، کۆتایی بە ژیانی خۆی هێنا.
بەپێی زانیاری و هەواڵە بڵاوکراوەکان، لە ماوەی مانگی ڕابردوودا، نزیک بە ١٠ حاڵەتی خۆکوژیی هاووڵاتییانی کورد تۆمار کراوە، هۆکاری سەرەکیی زۆربەی ئەم دیاردە دزێوە بۆ باری ئابووری کۆمەڵگە و هەروەها شێوەی هەڵسوکەوتی باوکان، دایکان و پیاوان لەگەڵ ژنان دەگەڕێتەوە.





