ڕۆژی سێشەممە ١٨ی سەرماوەزی ١٤٠٤، “توران ئەحمەدپوو” ژنێکی لاوی خەڵکی پیرانشار و دانیشووی گوندی دیلانچەرخی خوارو، سەر بە نەغەدە، لە ڕێگای خۆهەڵواسینەوە کۆتایی بە ژیانی خۆی هێنا.
بە پێی ڕاپۆرتی گەیشتوو بە ناوەندی مافی مرۆڤ بۆ ڕۆژهەڵاتی کوردستان، توران ئەحمەدپوور لە ژێر گوشاردا و بە هۆی هاوسەرگیرکردنی دووبارە لەگەڵ هاوژینی پێشووی بەبێ ڕەزامەندی خۆی، پاش ئەوەی بۆ ماڵی باوکی گەڕابۆوە و لەگەڵ داواکاری بنەماڵەی هەردوولایەن بۆ ئەوەی بگەڕێتەوە بۆ سەر ژیانی هاوبەش، کۆتایی بە ژیان خۆی هێنا.





