چاونیوز: ساڵانە بەهۆی گوشارە ئابووری و کۆمەڵاتەتییە دووچەندانە لە کوردستان، ڕێژەیەکی بەرچاو لە هاووڵاتییانی کوردستان دەست بۆ خۆکوژی دەبەن.
بەپێی هەواڵی گەیشتوو بە ناوەندی مافی مرۆڤ بۆ ڕۆژهەڵاتی کوردستان، ڕۆژی پێنجشەممە، ٩ی ڕێبەندانی ١٤٠٤، هاووڵاتییەک بە ناوی ڕەحمان حەمەسووری، ٣٤ ساڵە، کوڕی حوسێن، خەڵکی گوندی هەنداوێ، سەربە سەردەشت، بەهۆی گوشاری ئابوورییەوە دەستی داوەتە خۆکوژییەوە و گیانی خۆی لەدەست داوە.
شایانی باسە، ساڵانە لە شارەکانی ئێران و کوردستان، ڕێژەیەکی بەرچاو لە هاووڵاتییان بەهۆی گوشارە ئابووری و کۆمەڵایەتییەکانەوە دەست دەدەنە خۆکوژییەوە و لە ئاکامدا زۆربەیان گیانی خۆیان لە دەست دەدەن.
بە باوەڕی شارەزاییان، خۆکوژی لە ئەنجامی بێهیوایی و گوشارە دووچەندانە کۆمەڵایەتی و ئابوورییەکانەوە ئەنجام دەدرێت، کە لەو حاڵەتەدا بکەرانی دەگەنە شوێنێک کە گوشارە ئاماژەپێکراوەکان، ڕێگەی خۆڕاگری و بیرکردنەوەی لۆژیکیان لێ وەردەگرنەوە.





