چاونیوز: لە درێژەی خۆکوژییەکانی هاووڵاتییانی کوردستان، لاوێکی کورد بە هۆی گوشاری ئابووری و دەسکورتییەوە کۆتایی بە ژیانی خۆی هێنا.
بەپێی هەواڵە بڵاوکراوەکان، ڕۆژی سێشەممە، ٧ی ڕەزبەر، “مێهدی ئەسکەندەری”، تەمەن ٣٧ ساڵ، خەڵکی سەرپێڵی زەهاو و دانیشتووی شاری قەسرشیرین، بە هۆی دەسکورتی و گوشاری باری دارایی بە چەکی کڵاشینکۆف کۆتایی بە ژیانی خۆی هێنا.
لە چەند مانگی ڕابردوو، ڕێژەی خۆکوژیی، لاوان، ژنان و پیاوان لە کوردستان پەرەی سەندووە و هۆکارەکانی ڕوودانی خۆکوژییەکان بۆ گوشاری ئابووری و جۆری هەڵسوکەوتی بنەماڵەکان لەگەڵ ژنان و منداڵان دەگەڕێتەوە.





