فارسی
English
  • دەسپێک
  • کۆڵبەر و کاسبکار
  • بەندکراوان
  • سێدارە
  • بابەتەکان
    • هەواڵ
    • بانکی زیندانیان
    • بەڵگە و دۆکیومێنت
    • چاونیوز
    • ڕاگەیەندراو
    • وتووێژ
    • وێنە
    • فیلم
    • وتار
  • لەبارەی ئێمە
  • پێوەندی
Menu
  • دەسپێک
  • کۆڵبەر و کاسبکار
  • بەندکراوان
  • سێدارە
  • بابەتەکان
    • هەواڵ
    • بانکی زیندانیان
    • بەڵگە و دۆکیومێنت
    • چاونیوز
    • ڕاگەیەندراو
    • وتووێژ
    • وێنە
    • فیلم
    • وتار
  • لەبارەی ئێمە
  • پێوەندی
حەمید نووری بە تاوانی بەشداریی لە ئێعدامەکانی ساڵی ١٣٦٧ دادگایی دەکرێ/ئا: حەمەڕەسووڵ کەریمی

  • نووسەر IKHRC
  • ڕێکەوت: 2021-08-14
  • کات: 07:48

چاونیوز: دادوەری گشتیی ستۆکهۆلم لە سوئید بریاری دادگایی کردنی حەمید نووری لە تاوانبارانی کوشتنی زیندانیانی سیاسی لە ساڵی ١٣٦٧ی هەتاوی دەرکرد و ئاماژەی بەوە داوە کە ناوبراو بە دوو تاوان لێپێچینەوەی لێ دەکرێ ، یەکەم پێشێلکردنی مافی مرۆڤ و جینایەتی ڕوون و ئاشکرا، دووهەم قەتل و کوشتن.

دادوەری گشتیی ستۆکهۆلم ڕۆژی سێ‌شەممە ٥ی گەلاوێژ ڕایگەیاند: بە بڕیاری ڕوحوڵڵا خومەینی، ڕێبەری ئەو کاتی کۆماری ئیسلامیی ئێران لە هاوینی ١٣٦٧ی هەتاوی دەست بە ئێعدامی زیندانیانی سیاسی کرا و ڕێژەیەکی یەکجار زۆر لە زیندانیانی سیاسی لە سەرەتاکانی مانگی گەلاوێژ تا نیوەی مانگی خەرمانانی هەمان ساڵدا لە بەندیخانەی گەوهەردەشتی کەرەج ئێعدام کراون.

وەک دادوەری ستۆکهۆڵم باسی دەکا ، حەمید نووری ئەو کات نەفەری باڵای بەندیخانەی گەوهەردەشت بووە و لەگەڵ چەند کەس لە هاوکارەکانی دیکەی نێو ئەو بەندیخانەیە دەستیان بە ئێعدامی ئەو بەندییانە کرد کە هەروا وەفادار بە کاری سیاسی خۆیان و یەک لەوان موجاهیدینی خەڵق مابوونەوە. هاوکات حەمید نووری تاوانبارە بەوە کە زیندانیانی بەندیخانەی گەوهەردەشتی زۆر نامرۆڤانە ئازار و ئەشکەنجە داوە.

حەمید نووری
بەپێی لێکۆلینەوە، دادوەرەکان لە سەر ئەو باوەڕەن کە لە کاتی شەڕی چەکداری هیزەکانی دژبەری کۆماری ئیسلامی و یەک لەوان موجاهیدین دژی کۆماری ئیسلامی لەو کات و سەردەمەدا کۆمەڵێک کەس لە دەرەوەی بازنەی شەڕدا گیراون و بۆ چاوترسێن‌کردنی خەڵک و پاشەکشەکردن بە خەڵک و داواکارییەکانیان حکوومەتی کۆماری ئیسلامی ئێران دەستی بۆ ئەو کوشت و بڕ و ئێعدامانە بردووە و ئەوەش بە پێشێل‌کردنی مافەکانی مرۆڤ و جینایەتی ڕوون و ئاشکرا دەژمێردرێ.

کۆماری ئیسلامی بە دەرکردنی بڕیاری قەتڵ و کوشتن و ئێعدامی دژبەرانی سیاسی کە لە زیندانی گەوهەردەشتی کەرەج‌دا بوون دەیهەویست هەموو ئەو بەندییانەی کە سەر بە ڕێکخراوە سیاسی و چەپ و دێموکرات بوون بەچۆکدا بێنێ و هەربۆیەش لە ماوەی چەند حەوتوودا بەشێکی بەرچاو و زۆر لە بەندیخانەی گەوهەردەشت گوللەباران و ئێعدام کراون.

کریستینا لیندۆف کارلسۆن، دادوەری ستۆکهۆڵم لەو پەیوەندییەدا دەڵێ: وڵاتی سوئێد سەڵاحییەت و دەسەڵاتی جیهانی و نێونەتەوەیی هەیە بۆ لێکۆلینەوە لە پێشێلکارییەکانی نێونەتەوەیی، ئەو وڵاتە ئێستا هەم مەجالی لێپرسینەوە و هەمیش بەڵێنی تایبەتی بۆ بەدواداچوونە یاساییەکانی وەک تاوانکاری و قەتڵ هەیە.

پێشتر بڕیار بوو کە دادگایی حەمید نووری لە ١٨ جۆزەردانی ١٤٠٠ی هەتاویدا بەڕێوە بچێ، بەڵام بە هۆی داواکاری وەکیلی ناوبرا و ڕەزامەندی دادوەر و دادگا ڕێکەوتەکە بۆ دوو مانگ دواتر وەدوا خراوە و ڕەوتی دادگایی حەمید نووری ڕێکەوتی ١٩ی گەلاوێژ دەست پێ دەکا.

دەگوترێ ڕەوتی دادگای حەمید نووری یەکێک لە درێژترین داگاییەکانی مێژووی وڵاتە سوئێد دەبێ کە لە سەریەک لە ٨٩ جەلەسەدا بەڕێوە دەچێ.

لە ڕەوتی دادگایی حەمید نووری لە سوئێددا چوار دادوەر بەشداری دەکەن و لەودا تاوانەکانی ناوبراو بە بەشداریی کۆمەڵێک شاکی و شاهید و سێ پارێزەر باس دەکرێن.

ئێعدامی بەکۆمەڵی زیندانیانی سیاسی ساڵی ١٣٦٧ی هەتاوی کە بە بڕیار و فەرمانی ئیمام خومەینی ڕێبەری ئەوکاتی کۆماری ئیسلامی و بە ناردنی هەیئەتی بە ناو پێڕاگەیشتن بەڕێوە چوو، شایانی باسە کە دواتر ئەم هەیئەتە ناوبانگی بە “هەیئەتی مەرگ” دەرکرد.

ئەندامە ناسراوەکانی هەیئەتی مەرگ لە ڕەوتی کوشتار و ئێعدامی زیندانیانی سیاسی هاوینی ١٣٦٧ی هەتاویدا، مستەفا پوورمحەممەدی، ئیبراهیم ڕەئیسی، حوسێن‌عەلی نیری، موڕتەزا ئەشراقی و هەروەها ژمارەیەک دادەور و ڕەئیسی بەندیخانەکانی ئیران بوون. جێگای ئاماژەیە کە ئیبراهیم ڕەئیسی چەند ڕۆژێکی‌تر بە ناوی سەرۆک کۆماری ئیسلامیی ئێران دەست بە کاری خۆی دەکا.

جەنازەی زۆربەی ئێعدام کراوەکان لە گۆڕی بەکۆمەڵدا لە شارە جۆراوجۆرەکانی ئێران وەک تاران، ئەهواز و ڕەشت بەخاک سپێردراون. بنەماڵە زیندانیانی سیاسی ئێعدام‌کراوی ساڵی ١٣٦٧ی هەتاوی هەنووکەش دوای سێ دەیە بە سەر ئەو جینایەتەدا نازانن کە گۆڕی ئازیزانی ئیعدام‌کراویان لەکوێن و چۆن دەتوانن بیاندۆزنەوە.

بەشێک لە لێکۆلەر و توێژەرانی مافی مرۆڤی گشتی لە هەڵوێستێکی بێ‌وێنە، لە خەرمانانی ساڵی ١٣٩٩ی هەتاویدا ئیرانیان ئاگادار کردەوە کە پێشێلکار‌ییەکانی مافی مرۆڤ چ لە ئێستا و چ لە ڕابڕدوودا و هەروەها درێژەدان بە ئێعدام و پێشێلکاری لەو وڵاتەدا و بە تایبەت ئێعدامی بەکۆمەڵی زیندانیانی سیاسی ساڵی ١٣٦٧ی هەتاوی دەتوانێ ببێتە دۆسیە و پەروەندەیەک، کە لە داهاتوودا وەک جینایەت دژی بەشەرییەت چاوی لێ بکرێ و ئەگەر هەروا درێژە بکێشێ داوای لێکۆلینەوەی نێونەتەوەیی لە سەر پێشێلکارییەکان دەکەین.

بابەتی پێوەندیدار

دیوە شاراوەکانی لێکەوتەکانی “کۆڵبەری” لە کوردستان – تاوتوێکردنێکی کورت لە ڕوانگەی دەروونناسییەوە

2025-05-22
کۆڵبەری ئامرازێکی سیاسیی حکوومەتە بۆ ڕێگریکردن لە گەشەی وشیاریی چینایەتی و نەتەوەیی گەلی کورد

2025-05-11
فەلسەفەی دامەزراندنی “یەکیەتیی ژنانی دێموکرات”

2025-04-22
مەدەنییەت وەک دۆکترینی کۆماری کوردستان هەتا ئیستا

2024-03-08
سێدارە

بەندکراوێکی خەڵکی کرماشان لەسێدارە درا

by IKHRC
2025-07-18
چاونیوز

دەسبەسەرکردنی چالاکێکی مەدەنیی خەڵکی سەقز

by IKHRC
2025-07-18
بەندکراوان

ساسان چەمەن‌ئارا دەسبەسەر کرا

by IKHRC
2025-07-18
حەمید نووری بە تاوانی بەشداریی لە ئێعدامەکانی ساڵی ١٣٦٧ دادگایی دەکرێ/ئا: حەمەڕەسووڵ کەریمی

حەمید نووری بە تاوانی بەشداریی لە ئێعدامەکانی ساڵی ١٣٦٧ دادگایی دەکرێ/ئا: حەمەڕەسووڵ کەریمی

  • IKHRC
  • ڕێکەوت: 2021-08-14
  • 07:48

Next Post
خەبات مەفاخری لەلایەن هێزەکانی ئیتلاعاتەوە بۆ جارێکی دیکە دەسبەسەر کرایەوە

Facebook Twitter Telegram Instagram

© CHAWNEWS.COM

هەموو مافەکانی ماڵپەڕ بۆ "چاونیوز" پارێزراون.

Add New Playlist

  • About
  • Gallery
    • Gallery 01
    • Gallery 02
    • Gallery 03
  • Contacts
No Result
View All Result
  • پێوەندی
  • دەسپێک
  • لەبارەی ئێمە
  • لەژێرکاردایە

© 2025 JNews - Premium WordPress news & magazine theme by Jegtheme.

فارسی
English
  • دەسپێک
  • کۆڵبەر و کاسبکار
  • بەندکراوان
  • سێدارە
  • بابەتەکان
    • هەواڵ
    • بانکی زیندانیان
    • بەڵگە و دۆکیومێنت
    • چاونیوز
    • ڕاگەیەندراو
    • وتووێژ
    • وێنە
    • فیلم
    • وتار
  • لەبارەی ئێمە
  • پێوەندی
  • دەسپێک
  • کۆڵبەر و کاسبکار
  • بەندکراوان
  • سێدارە
  • بابەتەکان
    • هەواڵ
    • بانکی زیندانیان
    • بەڵگە و دۆکیومێنت
    • چاونیوز
    • ڕاگەیەندراو
    • وتووێژ
    • وێنە
    • فیلم
    • وتار
  • لەبارەی ئێمە
  • پێوەندی