حەمید فەرهادی بەندکراوی سیاسیی پێشووی کورد خەڵکی کرماشان لەلایەن هێزەکانی ئیتلاعاتی کۆماری ئیسلامیی ئێرانەوە دەسبەسەر کرا.
بەپێی ڕاپۆرتێک بە ناوەندی مافی مرۆڤ بۆ ڕۆژهەڵاتی کوردستان، گەیشتووە ڕۆژی ١٨ی خەزەڵوەر ١٤٠٤ حەمید فەرهادی بەندکراوی سیاسیی پێشووی کورد، خەڵکی کرماشان و دانشتووی تاران، لەلایەن هێزەکانی ئیتلاعاتەوە لە ماڵەکەی خۆیدا دەسبەسەر و بۆ شوێنێکی نادیار گوازرایەوە.
دەسبەسەرکردنی حەمید فەرهادی لەکاتێکدایە کە ناوبراو سێ مانگ لەوەی پێش دوای چوار مانگ بەندکردن لە بەندینخانە ئەوینی تاران ئازاد کرابوو.





