حوکمی بڕینی چوار قامکی دەستی ڕاستی سێ بەندکراو بە ناوەکانی “هادی ڕۆستەمی” خەڵکی مێهران، “مەهدی شاهیوەند” خەڵکی لوڕستان و “مەهدی شەرەفیان” خەڵکی خوڕەماوا، لە بەندیخانەی ناوەندیی ورمی جێبەجێ کرا.
بە گوتەی سەرچاوەیەکی ئاگادار، ئەم سێ بەندکراوە شەوی چوارشەممە ٨ی گەلاوێژ، بانگی نووسینگەی نیگەهبانی کراون و دوای بەستنی کەلەپچە و پێبەند و چاوبەند، ڕەوانەی ژووری جێبەجێکردنی حوکم کراون.
حوکمی بڕینی چوار قامکی دەستی ڕاستی ئەم سێ بەندکراوە دوای لێدانی دەرزیی سڕکردن، بە کەڵکوەرگرتن لە ئامێری گیۆتین جێبەجێ کراوە.
ئەم سێ بەندکراوە لە دۆسیەیەکی هاوبەشدا، خەزەڵوەری ٩٨ لە لقی ١ی دادگای کەیفەریی یەکی تایبەت بە منداڵان و مێرمنداڵانی ورمێ، بە تۆمەتی “چوار جار دزیکردن”، بە بڕینی چوار قامکی دەستی ڕاست حوکم درابوون.





