بەرەبەیانی ڕۆژی چوارشەممە ٢٣ی ڕەزبەری ١٤٠٤، حوکمی لەسێدارەدانی سێ بەندکراوی کورد، خەڵکی کوهدشت سەر بە لۆڕستان لە بەندیخانەی قزڵحەساری شاری کەرەج جێبەجێ کرا.
بە پێی ڕاپۆرتی ناوەندی مافی مرۆڤ بۆ ڕۆژهەڵاتی کوردستان ( چاونیوز)، حوکمی لەسێدارەدانی سێ بەندکراو، بە ناوەکانی “ئەمیر ڕەزا قوبادی”،”مەجید حاتەمی” و”سەجاد حاتەمی” بە تۆمەتی دزیی چەکدارانە (سرقت مسلحانە) لە بەندیخانەی قزڵحەساری کەرەج جێبەجێ کرا.
ئەم بەندکراوانە پێشتر بە تۆمەتی دزیی چەکدارانە “سرقت مسلحانه” گیراون و لە لایەن دەزگای دادوەری کۆماری ئیسلامیی ئێران مەحکوم بە سێدارە کراون.





