سزای لە سێدارەدانی چوار بەندکراوی کورد بە ناوەکانی داریوش ئەمینی، ساسان مێهرانی، سامان مرادی و حامید یاری کە پێشتر بە تۆمەتی پێوەندیدار به “ماددەی هۆشبەر” و “کوشتنی بەئەنقەست” سزای سێدارەیان بەسەردا سەپابوو لە بەندیخانەی ئیلام و ئیسفەراین جێبەجێ کرا.
بە پێی ڕاپۆرتی گەیشتوو بە چاونیوز، سەرلەبەیانی ڕۆژی سێشەممە ٢٠ی خەزەڵوەری ١٤٠٤، سزای لە سێدارەدانی بەندکراوێک بە ناوی “ساسان مێهرانی” خەڵکی هەرسین سەر بە پارێزگای کرماشان کە پێشتر بە تۆمەتی “کوشتنی بەئەنقەست” دەسبەرسەر و سزای سێدارەی بەسەردا سەپابوو لە بەندیخانەی ناوەندیی سنە جێبەجێ کرا.
هەروەها بەیانی ڕۆژی یەکشەممە ١٨ی خەزەڵوەری ١٤٠٤ سزای سێدارەدانی داریوش ئەمینی، خەڵکی دێلوڕان و سامان مرادی خەڵکی ئیلام لە بەندیخانەی ناوەندیی ئیلام بەڕێوە چوو.
شایانی باسە داریوش ئەمینی پێنج ساڵ لەمەوبەر و سامان مرادی دوو ساڵ لەوەی پێش بە تۆمەتی”کوشتنی بەئەنقەست” دەسبەسەر کرابوون و سزای سێدارەیان بەسەردا سەپابوو.
لە لایەکی ترەوە، سەرلەبەیانی ڕۆژی چوارشەممە ١٤ی خەزەڵوەری ١٤٠٤ سزای لەسێدارەدانی حامید یاری کە پێشتر بە تۆمەتی پێوەندیدار “بە ماددەی هۆشبەر” دەسبەرسە کرابوو لە بەندیخانە ناوەندیی ئیسفەراین سەر بە پارێزگای خۆراسانی باکوور جێبەجێ کرا.





