چاونیوز: سزای لەسێدارەدانی هاووڵاتییەکی خەڵکی شاری سنە، لە بەندیخانەی ناوەندیی ئەو شارەدا جێبەجێ کرا.
بەپێی ئەو هەواڵە بڵاوکراوەکان، بەرەبەیانی ڕۆژی شەممە، ٩ی جۆزەردان، سزای لەسێدارەدانی هاووڵاتییەکی خەڵکی سنە، بە ناوی “فەرهەنگ شێخلە” کە لە ساڵی ١٤٠١ بە تۆمەتی کوشتنی بەئەنقەست سزای لەسێدارەدانی بۆ دەرچووبوو، جێبەجێ کرا.
لەسێدارەدانی هاووڵاتییان لە کوردستان و ناوچەکانی دیکەی ئێراندا بووەتە دیاردەیەکی پەرەسەندوو و جێی نیگەرانی و بەپێی ڕاپۆرتی ڕێکخراوی لێبوردنی نێودەوڵەتی، لە ساڵی ٢٠٢٥دا لە ئێران زیاتر لە ٢٥٠٠ کەس بە تۆمەتی جۆراوجۆر لەسێدارە دراون.





