سەر لەبەیانی ڕۆژی سێشەممە ۲۹ ڕەزبەر ۱٤۰٤ی هەتاوی، حوکمی لەسێدارەدانی سێ بەندکراوی خەڵکی کرماشان، لە بەندیخانەی دیزڵئاوای ئەو شارە جێبەجێ کرا.
بەپێی ڕاپۆرتی ناوەندی مافی مرۆڤ بۆ ڕۆژهەڵاتی کوردستان (چاونیوز)، حوکمی لەسێدارەدانی سێ کەس بەناوەکانی؛ شەهرام میرزایی، ئیقباڵ خەزایی و ئەحمەد (کە ناوبانگی نادیارە) لە بەندینخانەی دیزڵئاوای کرماشان جێبەجێ کرا.
ئەو سێ کەسە پێشتر بە تۆمەتی “کوشتنی بە ئەنقەست” دەسبەسەر کرابوون و لەلایەن دەزگای دادوەریی کۆماری ئیسلامیی ئێرانەوە بە لەسێدارەدان سزا درابوون.





