بەرەبەیانی ڕۆژی چوارشەممە ١٤ی خەزەڵوەری ١٤٠٤، حوکمی لەسێدارەدانی دوو زیندانی بە ناوەکانی “عەلی کەریمی” و “قوباد ئولفەتی” لە بەندیخانەکانی کرماشان و ئیلام جێبەجێ کران.
بەپێی ڕاپۆرتی گەیشتوو بە ناوەندی مافی مرۆڤ بۆ ڕۆژهەڵاتی کوردستان، ڕۆژی چوارشەممە ۱٤ی خەزەڵوەر، سزای لەسێدارەدانی بەندکراوێک بە ناوی “عەلی کەریمی” خەڵکی کرماشان لە بەندیخانەی دیزلئاوای ئەو شارە جێبەجێ کرا و هەر ئەو ڕۆژە بەندکراوێکی دیکە بە ناوی “قوباد ئولفەتی” خەڵکی شاری ئیلام لە زیندانی ناوەندیی ئەو شارە لە سێدارە درا.
ئەم دوو کەسه پێشتر بە تۆمەتی “کوشتنی بەئەنقەست” دەسبەسەر و سزای لەسێدارەدانیان بەسەردا سەپێندرابوو.





