حوکمی لەسێدارەدانی دوو بەندکراوی کورد بە ناوەکانی کامیار فەتحی و سەجاد حاتەمی کە پێشتر به تۆمەتی پەیوەندیدار بە “ماددە هۆشبەرەکان و کوشتنی بەئەنقەست” لەلایەن دادگای قەزایی کۆماری ئیسلامی ئێرانەوە دەسبەسەر و سزای لەسێدارەدانیان بە سەردا سەپابوو لە ناوەندیی بەندینخانەی کرماشان لەسێدارە دران.
بەپێی ڕاپۆرتی گەیشتوو بە چاونیوز، سەرلەبەیانی ڕۆژی دووشەممە ٢٤ی خەزەڵوەری ١٤٠٤ حوکمی لەسێدارەدانی دوو بەندکراوی کورد بە ناوەکانی کامیار فەتحی و سەجاد حاتەمی لە بەندینخانەی ناوەندیی کرماشان جێبەجێ کرا.
کامیار فەتحی و سجاد حاتەمی پێشتر بە تۆمەتی کوشتنی بەئەنقەست و پەیوەندیدار بە ماددەی هۆشبەر دەسبەسەر و سزای سێدارەیان بە سەردا سەپابوو.





