بەرەبەیانی ڕۆژی هەینی ١٣ی خەزەڵوەری ١٤٠٤، حوکمی لەسێدارەدانی بەندکراوێکی کورد بە ناوی “زابیتەدین عادڵ جەنگجو” لە بەندیخانەی ناوەندیی شاری ورمێ جێبەجێ کرا.
بەپێی هەواڵی گەیشتوو بە ناوەندی مافی مرۆڤ بۆ ڕۆژهەڵاتی کوردستان، حوکمی لەسێدارەدانی زابیتەدین عادڵ جەنگجو، بەندکراوی خەڵکی ورمێ، خێزاندار و باوکی سێ منداڵ، لە بەندیخانەی ناوەندیی ئەم شارە جێبەجێ کراوە.
ناوبراو سێ ساڵ لەمەوبەر لەلایەن هێزە ئەمنییەکانەوە بە تۆمەتی “پەیوەندیدار بە ماددە هۆشبەرەکانەوە” دەسبەسەر کرابوو و سزای لەسێدارەدانی بەسەردا سەپێندرابوو.





