ڕۆژی شەممە ۱ی سەرماوەزی ١٤٠٤ حوکمی لەسێدارەدانی دوو بەندکراوی کورد بە ناوەکانی “یاسر عەبدولی و یاوەر حاسڵی” لە بەندیخانەی دیزڵئاوا لە کرماشان جێبەجێ کرا.
بەپێی هەواڵی گەیشتوو بە ناوەندی مافی مرۆڤ بۆ ڕۆژهەڵاتی کوردستان، بەرەبەیانی ڕۆژی شەممە ١ی سەرماوەزی ١٤٠٤، حوکمی لەسێدارەدانی دوو بەندکراوی خەڵکی کرماشان بە ناوەکانی “یاوەر حاسڵی و یاسر عەبدولی” لە بەندیخانەی ناوەندیی دیزڵئاوای کرماشان جێبەجێ کرا.
ئەم دوو بەندکراوە پێشتر بە تۆمەتی پەیوەندیدار بە “مادەی هۆشبەر” لەلایەن هێزە ئەمنییەکانەوە دەسبەسەر و دواتر لەلایەن دەزگای دادوەری کۆماری ئیسلامی ئێرانەوە حوکمی سێدارەیان بەسەردا سەپێندرابوو.





