ڕۆژی چوارشەممە ٢٨ی خەزەڵوەری ١٤٠٤ مامۆستا “ڕەفعەت سەعیدی” چالاکی ئایینی خەڵکی شاری جوانڕۆ لەلایەن هێزەکانی ئیدارەی ئیتلاعاتەوە دەسبەسەر کرا.
بە پێی ڕاپۆرتێک کە بە چاونیوز گەیشتووە، هێزەکانی ئیتلاعات بەبێ هیچ ڕوونکردنەوەیەک لە بارەی دەسبەسەرکردنی ناوبراو دەسبەسەرکراوە و بۆ ئیدارەی ئیتلاعاتی کرماشان گوازراوەتەوە.
سەرەڕای بەداوداچوونی بنەماڵەی ئەو چالاکوانە ئایینیە و سەرەڕای ئەوەی چەند ڕۆژە لە دەسبەسەرکرانی تێپەڕیوە هیچ زانیارییەک لە بەردەستدا نییە.
تا ئێستا هیچ زانیارییەک لە هۆکاری دەسبەسەرکردن و شوێنی ڕاگیران و ئەو تۆمەتانەی دراونە پاڵی لەبەر دەستدا نییە.





