فارسی
English
کۆڵبەرێک بە تەقەی هێزەکانی هەنگی مەرزی لە سنووری نەوسوود کوژرا
مامۆستا ئاڕمان سادقی حوکمی زیندان، قامچی و ستاندنەوەی جلی مامۆستایەتیی بەسەردا سەپێندرا
چارەنووسی میرمنداڵێکی کورد دوای ٧ مانگ لە بەندیخانەی ورمێ ناڕوونە
مامۆستا مەلا سابیر خودامرادی ٧ مانگ و ١٥ ڕۆژ زیندانی و ٧٤ قامچی بەسەردا سەپا
برینداربوونی دوو منداڵ بەهۆی تەقینەوەی مین
هاونیشتمانییەك بە دانانی بارمتەی سێ میلیارد تمەنی لە بەندیخانە ئازاد کرا
لاوێکی کورد بە تەقەی هێزە نیزامییەکان لە تاران گیانی لێ ئەستێندرا
محیەدین ئیبراهیمی لەسێدارە درا
مناڵێکی کۆڵبەر بەسەختی بریندار بوو
کۆڵبەرێک بەهۆی سەختی برینەکانییەوە گیانی لەدەست دا
  • دەسپێک
  • کۆڵبەر و کاسبکار
  • بەندکراوان
  • سێدارە
  • بابەتەکان
    • هەواڵ
    • بانکی زیندانیان
    • بەڵگە و دۆکیومێنت
    • چاونیوز
    • ڕاگەیەندراو
    • وتووێژ
    • وێنە
    • فیلم
    • وتار
  • لەبارەی ئێمە
  • پێوەندی
Menu

جاوید ڕەحمان: نیوەی ڕاستی زیندانیانی سیاسی لە ئێران کوردن

  • نووسەر IKHRC
  • ڕێکەوت: 2019-08-21
  • کات: 17:53

باوان عەلیزادە
تێچووی چالاکیی مەدەنی، سیاسی و شوناسخوازی لە کوردستانی بندەستی کۆماری ئیسلامی لە هەموو ناوچەیەکی ئەم وڵاتە زیاترە.
جاوید ڕەحمان، ڕێپۆرتەری تایبەتیی شووڕای مافی مرۆڤی نەتەوە یەکگرتووەکان بۆ کاروباری ئێران ڕایگەیاندوە کە نیوەی بەندکراوانی سیاسی لە ئێران کوردەکانن. ئەو لە دووهەمین ڕاپۆرتی خۆیدا پێداگریی لەسەر ئەوە کردوە کە سەرکوتی ماف و ئازادییەکانی خەڵک، پێشێلکردنی ئازادیی ڕادەربڕین، زەوتکردنی مافی ژنان و کەمایەتییە ئایینی و نەتەوەییەکان وەکوو پێشوو درێژەی هەیە و گەمارۆکانی سەر کۆماری ئیسلامیش کاریگەریی زۆری لەسەر ژیانی خەڵک بووە.
لەو راپۆرتەدا هاتوە کە دوای سیستان و بەلوچستان کە پەراوێزخراوترن و گەشەنەکردووترین ناوچەی ئێرانە، کوردستان کە چەند پارێزگایەکی ئێران دەگرێتەوە زۆرترین نرخی بێکاریی هەیە. هەروەها لە کوردستان ژمارەیەکی یەکجار کەم لە کاربەدەستانی سەرووی دامودەزگا ئیداری و بەڕێوەبەرییەکان کوردن و زمانی کوردی لە قوتابخانەکان ناخوێندرێ و هاوکات نیوەی ڕاستی زیندانیانی سیاسی لە ئێران کوردن.
جاوید ڕەحمان لەو ڕاپۆرتەدا ئاماژەی بە کوشتاری سیستماتیکی کۆڵبەران و کاسبکاران کردوە و دەڵێ ئەوەندە ڕادەیە لە کوشتن و زەبروزەنگ جێی نیگەرانییە و داوای لە ئێران کردوە بەپێی پڕەنسیپە نێونەتەوەییەکان ڕێگا بدا سەردانی ئەم وڵاتە بکا و لە نیزیکەوە بەدواداچوون بۆ ئەو بابەتانە بکا.
جاوید ڕەحمان دەڵێ ڕێژی زۆری لە سێدارەدان، پێشێلکردنی ئازادیی بەیان و سەرکوتی ڕۆژنامەنووسان و چالاکانی مەدەنی، پێشێلکردنی مافی زیندانیان و کەمایەتیە مەزهەبی و قەومیەکان و پێشێلکردنی مافی ژنان، لە نموونەکانی پێشێلکردنی مافی مرۆڤن لە ئێراندا.
کۆماری ئیسلامیی ئێران لە وەڵامدا ئەم ڕاپۆرتەی ڕێپۆرتەری تایبەتیی شووڕای مافی مرۆڤی نەتەوە یەکگرتووەکان بۆ کاروباری ئێرانی بە سیاسی لە قەڵەم داوە، ئەوە لە حاڵێکدایە کە لە ماوەی چل ساڵ دەسەڵاتی کۆماری ئیسلامیدا دوو ساڵی لێ دەرچێ، هەموو ساڵێ کۆڕی گشتیی ڕێکخراوی نەتەوە یەکگرتووەکان ڕێژیمی تارانی لەسەر پێشێلکردنی سیستماتیکی مافی مرۆڤ مەحکووم کردوە و بڕیارنامەی لەدژی دەرکردوە.
ڕێکخراوی نەتەوە یەکگرتووەکان هەروەها لە ڕێگەی کۆمیسیۆن و شووڕای مافی مرۆڤەوە تا ئێستا شەش ڕێپۆرتێری تایبەتیی بۆ پرسی مافی مرۆڤ لە ئێران دیاری کردوە و، ئەگەرچی کۆماری ئیسلامیی ئێران هاوکاریی هیچ کام لەوانی نەکردوە؛ بەڵام ئەمە لایەنێکی سەرنجی کۆمەڵگەی جیهانی لەهەمبەر پێشێلکرانی مافی مرۆڤ لە ئێراندا دەردەخا. لەگەڵ ئەوەشدا ئەو پرسیارە دەگوورێ کە چۆنە سەرەڕای ئەم دۆخە، کاردانەوەکان بڕیارێکی ئەوتۆیان لێ نەکەوتۆتەوە کە کۆماری ئیسلامیی ئێران ناچار بە پاشەکشە لە رەفتارەکانی و دەروەستبوون بەو پڕەنسیپە نێونەتەوەییانە بکا کە خۆی لەسەر کاغەز ئیمزای کردوون؟
ڕەخنەی جیدی لەو پێوەندییەدا ڕوویان لە شووڕای ئەمنییەتی نەتەوە یەکگرتووەکان، ئەمریکا و وڵاتانی ئورووپاییە. خەمساردیی ئەم لایەنانە لەو پێوەندییەدا ئەم ڕاستییە دەردەخا کە سەرنجدان و گرینگیدانی شووڕای ئەمنییەت و یەکیەتیی ئورووپا بە پرسی مافی مرۆڤ لە ئێران پتر لەوەی لە باوەڕی ئەوان بەو پڕەنسیپانە و نیگەرانییەکانیان لە پێشێلکردانی ئەم بایەخانەوە سەرچاوە بگرێ، وەک ئامراز و لاهێزی سیاسی بۆ فشار خستنەسەر ئێران بۆ ساتوسەودا و لە بوارەکانی دیکەدا چاوی لێ دەکرێ. هەروەها لە کەس شاراوە نییە کە ئەوەندەی پرسی پشتگیریی ئێران لە تێرۆریزم، بەرنامەی ئەتومی و مووشەکیی بالستیکی ئەم ڕێژیمە و پەرەپێدانی ڕادیکالیسمی ئیسلامیی هەناردەکراوی کۆماری ئیسلامییان بۆ گرینگە، ئەوەندە لا لە پرسی پێشێلکرانی مافی مرۆڤ لەم وڵاتە ناکەنەوە.
ڕەخنەیەکی دیکە کە دەکرێ لە کۆمەڵگەی نێونەتەوەیی بگیردرێ پێوەندیی بە شووڕای مافی مرۆڤەوە هەیە. ئەم ناوەندە پتر شوێنی مەیدانداریی وڵاتانە و وڵاتانی پێشێلکەری مافی مرۆڤیش دەتوانن لەوێ ڕۆڵیان هەبێ و مەیدانداریی خۆیان بکەن. هەروەها دەوڵەتان و کاربەدەستانی حکومەتیی پێشێلکەری مافی مرۆڤیش ترسی هیچ سزا و لێپرسینەوەیەک لەسەر خۆیان هەست پێناکەن، بۆیە دڵنیا و ئارخەیان ئەوەی ویستوویانە لە زەوتکردن و پێخوستکردنی مافەکانی خەڵک کردوویانە. کۆمەڵگەی جیهانی دەبێ بەرەو ئەوە بڕوا کە ڕێگە بۆ بەدواداچوون و سزادانی ئەم کەس و لایەنانە خۆش بکا کە مافی مرۆڤ پێشێل دەکەن. وە لەو وڵاتانەی کە نیزامی «داد»یان دادپەروەر نییە و دەسەڵاتە سیاسییەکەیان پێشێلکەری مافی مرۆڤە؛ شوێنێکی خاوەن سەڵاحییەت و دەستکراوە بۆ مافخوازی و دادئەستێنیی خۆیان شک ببەن هەتا هانای بۆ ببەن.

بابەتی پێوەندیدار

حکوومەتی دژەژنی کۆماری ئیسلامی و ئاسۆی خەباتی ژنان/ فەریبا ڕەشیدی

2022-03-08
ڕێکخراوه‌کانی کۆمەڵگەی مه‌ده‌نی/ شاروخ حەسەن زادە

2022-02-05
مافی مرۆڤ، دادگای تاوان و جینایەتەکانی کۆماری ئیسلامی/ڕەحمان سەلیمی

2022-01-27
تاڵاوەکانت لێ دیارە؟ ئەدی گامێشە تینووەکان چی؟ بابەک ناسری

2021-12-05
هەواڵ

مامۆستا ئاڕمان سادقی حوکمی زیندان، قامچی و ستاندنەوەی جلی مامۆستایەتیی بەسەردا سەپێندرا

by CHRIK
2023-05-04
بەندکراوان

چارەنووسی میرمنداڵێکی کورد دوای ٧ مانگ لە بەندیخانەی ورمێ ناڕوونە

by CHRIK
2023-05-04
هەواڵ

مامۆستا مەلا سابیر خودامرادی ٧ مانگ و ١٥ ڕۆژ زیندانی و ٧٤ قامچی بەسەردا سەپا

by CHRIK
2023-05-04
  • چارەنووسی میرمنداڵێکی کورد دوای ٧ مانگ لە بەندیخانەی ورمێ ناڕوونە

    چارەنووسی میرمنداڵێکی کورد دوای ٧ مانگ لە بەندیخانەی ورمێ ناڕوونە

    بەندکراوان, هەواڵ
  • مامۆستا مەلا سابیر خودامرادی ٧ مانگ و ١٥ ڕۆژ زیندانی و ٧٤ قامچی بەسەردا سەپا

    مامۆستا مەلا سابیر خودامرادی ٧ مانگ و ١٥ ڕۆژ زیندانی و ٧٤ قامچی بەسەردا سەپا

    هەواڵ
  • برینداربوونی دوو منداڵ بەهۆی تەقینەوەی مین

    برینداربوونی دوو منداڵ بەهۆی تەقینەوەی مین

    هەواڵ
  • هاونیشتمانییەك بە دانانی بارمتەی سێ میلیارد تمەنی لە بەندیخانە ئازاد کرا

    هاونیشتمانییەك بە دانانی بارمتەی سێ میلیارد تمەنی لە بەندیخانە ئازاد کرا

    بەندکراوان, هەواڵ
  • لاوێکی کورد بە تەقەی هێزە نیزامییەکان لە تاران گیانی لێ ئەستێندرا

    لاوێکی کورد بە تەقەی هێزە نیزامییەکان لە تاران گیانی لێ ئەستێندرا

    هەواڵ
جاوید ڕەحمان: نیوەی ڕاستی زیندانیانی سیاسی لە ئێران کوردن

جاوید ڕەحمان: نیوەی ڕاستی زیندانیانی سیاسی لە ئێران کوردن

  • IKHRC
  • ڕێکەوت: 2019-08-21
  • 17:53

باوان عەلیزادە
تێچووی چالاکیی مەدەنی، سیاسی و شوناسخوازی لە کوردستانی بندەستی کۆماری ئیسلامی لە هەموو ناوچەیەکی ئەم وڵاتە زیاترە.
جاوید ڕەحمان، ڕێپۆرتەری تایبەتیی شووڕای مافی مرۆڤی نەتەوە یەکگرتووەکان بۆ کاروباری ئێران ڕایگەیاندوە کە نیوەی بەندکراوانی سیاسی لە ئێران کوردەکانن. ئەو لە دووهەمین ڕاپۆرتی خۆیدا پێداگریی لەسەر ئەوە کردوە کە سەرکوتی ماف و ئازادییەکانی خەڵک، پێشێلکردنی ئازادیی ڕادەربڕین، زەوتکردنی مافی ژنان و کەمایەتییە ئایینی و نەتەوەییەکان وەکوو پێشوو درێژەی هەیە و گەمارۆکانی سەر کۆماری ئیسلامیش کاریگەریی زۆری لەسەر ژیانی خەڵک بووە.
لەو راپۆرتەدا هاتوە کە دوای سیستان و بەلوچستان کە پەراوێزخراوترن و گەشەنەکردووترین ناوچەی ئێرانە، کوردستان کە چەند پارێزگایەکی ئێران دەگرێتەوە زۆرترین نرخی بێکاریی هەیە. هەروەها لە کوردستان ژمارەیەکی یەکجار کەم لە کاربەدەستانی سەرووی دامودەزگا ئیداری و بەڕێوەبەرییەکان کوردن و زمانی کوردی لە قوتابخانەکان ناخوێندرێ و هاوکات نیوەی ڕاستی زیندانیانی سیاسی لە ئێران کوردن.
جاوید ڕەحمان لەو ڕاپۆرتەدا ئاماژەی بە کوشتاری سیستماتیکی کۆڵبەران و کاسبکاران کردوە و دەڵێ ئەوەندە ڕادەیە لە کوشتن و زەبروزەنگ جێی نیگەرانییە و داوای لە ئێران کردوە بەپێی پڕەنسیپە نێونەتەوەییەکان ڕێگا بدا سەردانی ئەم وڵاتە بکا و لە نیزیکەوە بەدواداچوون بۆ ئەو بابەتانە بکا.
جاوید ڕەحمان دەڵێ ڕێژی زۆری لە سێدارەدان، پێشێلکردنی ئازادیی بەیان و سەرکوتی ڕۆژنامەنووسان و چالاکانی مەدەنی، پێشێلکردنی مافی زیندانیان و کەمایەتیە مەزهەبی و قەومیەکان و پێشێلکردنی مافی ژنان، لە نموونەکانی پێشێلکردنی مافی مرۆڤن لە ئێراندا.
کۆماری ئیسلامیی ئێران لە وەڵامدا ئەم ڕاپۆرتەی ڕێپۆرتەری تایبەتیی شووڕای مافی مرۆڤی نەتەوە یەکگرتووەکان بۆ کاروباری ئێرانی بە سیاسی لە قەڵەم داوە، ئەوە لە حاڵێکدایە کە لە ماوەی چل ساڵ دەسەڵاتی کۆماری ئیسلامیدا دوو ساڵی لێ دەرچێ، هەموو ساڵێ کۆڕی گشتیی ڕێکخراوی نەتەوە یەکگرتووەکان ڕێژیمی تارانی لەسەر پێشێلکردنی سیستماتیکی مافی مرۆڤ مەحکووم کردوە و بڕیارنامەی لەدژی دەرکردوە.
ڕێکخراوی نەتەوە یەکگرتووەکان هەروەها لە ڕێگەی کۆمیسیۆن و شووڕای مافی مرۆڤەوە تا ئێستا شەش ڕێپۆرتێری تایبەتیی بۆ پرسی مافی مرۆڤ لە ئێران دیاری کردوە و، ئەگەرچی کۆماری ئیسلامیی ئێران هاوکاریی هیچ کام لەوانی نەکردوە؛ بەڵام ئەمە لایەنێکی سەرنجی کۆمەڵگەی جیهانی لەهەمبەر پێشێلکرانی مافی مرۆڤ لە ئێراندا دەردەخا. لەگەڵ ئەوەشدا ئەو پرسیارە دەگوورێ کە چۆنە سەرەڕای ئەم دۆخە، کاردانەوەکان بڕیارێکی ئەوتۆیان لێ نەکەوتۆتەوە کە کۆماری ئیسلامیی ئێران ناچار بە پاشەکشە لە رەفتارەکانی و دەروەستبوون بەو پڕەنسیپە نێونەتەوەییانە بکا کە خۆی لەسەر کاغەز ئیمزای کردوون؟
ڕەخنەی جیدی لەو پێوەندییەدا ڕوویان لە شووڕای ئەمنییەتی نەتەوە یەکگرتووەکان، ئەمریکا و وڵاتانی ئورووپاییە. خەمساردیی ئەم لایەنانە لەو پێوەندییەدا ئەم ڕاستییە دەردەخا کە سەرنجدان و گرینگیدانی شووڕای ئەمنییەت و یەکیەتیی ئورووپا بە پرسی مافی مرۆڤ لە ئێران پتر لەوەی لە باوەڕی ئەوان بەو پڕەنسیپانە و نیگەرانییەکانیان لە پێشێلکردانی ئەم بایەخانەوە سەرچاوە بگرێ، وەک ئامراز و لاهێزی سیاسی بۆ فشار خستنەسەر ئێران بۆ ساتوسەودا و لە بوارەکانی دیکەدا چاوی لێ دەکرێ. هەروەها لە کەس شاراوە نییە کە ئەوەندەی پرسی پشتگیریی ئێران لە تێرۆریزم، بەرنامەی ئەتومی و مووشەکیی بالستیکی ئەم ڕێژیمە و پەرەپێدانی ڕادیکالیسمی ئیسلامیی هەناردەکراوی کۆماری ئیسلامییان بۆ گرینگە، ئەوەندە لا لە پرسی پێشێلکرانی مافی مرۆڤ لەم وڵاتە ناکەنەوە.
ڕەخنەیەکی دیکە کە دەکرێ لە کۆمەڵگەی نێونەتەوەیی بگیردرێ پێوەندیی بە شووڕای مافی مرۆڤەوە هەیە. ئەم ناوەندە پتر شوێنی مەیدانداریی وڵاتانە و وڵاتانی پێشێلکەری مافی مرۆڤیش دەتوانن لەوێ ڕۆڵیان هەبێ و مەیدانداریی خۆیان بکەن. هەروەها دەوڵەتان و کاربەدەستانی حکومەتیی پێشێلکەری مافی مرۆڤیش ترسی هیچ سزا و لێپرسینەوەیەک لەسەر خۆیان هەست پێناکەن، بۆیە دڵنیا و ئارخەیان ئەوەی ویستوویانە لە زەوتکردن و پێخوستکردنی مافەکانی خەڵک کردوویانە. کۆمەڵگەی جیهانی دەبێ بەرەو ئەوە بڕوا کە ڕێگە بۆ بەدواداچوون و سزادانی ئەم کەس و لایەنانە خۆش بکا کە مافی مرۆڤ پێشێل دەکەن. وە لەو وڵاتانەی کە نیزامی «داد»یان دادپەروەر نییە و دەسەڵاتە سیاسییەکەیان پێشێلکەری مافی مرۆڤە؛ شوێنێکی خاوەن سەڵاحییەت و دەستکراوە بۆ مافخوازی و دادئەستێنیی خۆیان شک ببەن هەتا هانای بۆ ببەن.

بابەتی پێوەندیدار

حکوومەتی دژەژنی کۆماری ئیسلامی و ئاسۆی خەباتی ژنان/ فەریبا ڕەشیدی

حکوومەتی دژەژنی کۆماری ئیسلامی و ئاسۆی خەباتی ژنان/ فەریبا ڕەشیدی

2022-03-08
ڕێکخراوه‌کانی کۆمەڵگەی مه‌ده‌نی/ شاروخ حەسەن زادە

ڕێکخراوه‌کانی کۆمەڵگەی مه‌ده‌نی/ شاروخ حەسەن زادە

2022-02-05
مافی مرۆڤ، دادگای تاوان و جینایەتەکانی کۆماری ئیسلامی/ڕەحمان سەلیمی

مافی مرۆڤ، دادگای تاوان و جینایەتەکانی کۆماری ئیسلامی/ڕەحمان سەلیمی

2022-01-27
تاڵاوەکانت لێ دیارە؟ ئەدی گامێشە تینووەکان چی؟ بابەک ناسری

تاڵاوەکانت لێ دیارە؟ ئەدی گامێشە تینووەکان چی؟ بابەک ناسری

2021-12-05
Next Post
سەردانی چالاکانی “مەدەنی و مافی مرۆڤ” لە بنەماڵەی زارا مەحەممەدی

سێ مانگە چارەنووسی زارا محەممەدی ناڕوونە

Facebook Twitter Telegram Instagram

© CHAWNEWS.COM

هەموو مافەکانی ماڵپەڕ بۆ "چاونیوز" پارێزراون.

Add New Playlist

  • About
  • Gallery
    • Gallery 01
    • Gallery 02
    • Gallery 03
  • Contacts
فارسی
English
  • دەسپێک
  • کۆڵبەر و کاسبکار
  • بەندکراوان
  • سێدارە
  • بابەتەکان
    • هەواڵ
    • بانکی زیندانیان
    • بەڵگە و دۆکیومێنت
    • چاونیوز
    • ڕاگەیەندراو
    • وتووێژ
    • وێنە
    • فیلم
    • وتار
  • لەبارەی ئێمە
  • پێوەندی
  • دەسپێک
  • کۆڵبەر و کاسبکار
  • بەندکراوان
  • سێدارە
  • بابەتەکان
    • هەواڵ
    • بانکی زیندانیان
    • بەڵگە و دۆکیومێنت
    • چاونیوز
    • ڕاگەیەندراو
    • وتووێژ
    • وێنە
    • فیلم
    • وتار
  • لەبارەی ئێمە
  • پێوەندی