چاونیوز: لە درێژەی کردەوە دژە مرۆیییەکانی کۆماری ئیسلامی، دوو برای کوردی یارسان و چالاکی مەدەنی، ئەدەبی و وەرزشی تیرۆر کران.
بەپێی هەواڵی گەیشتوو بە ناوەندی مافی مرۆڤ بۆ ڕۆژهەڵاتی کوردستان، هێزە نیزامی و ئەمنییەتییەکانی کۆماری ئیسلامی، لە ڕێکەوتی ٧ی جۆزەردانی ١٤٠٥، کاتژمێری ٣ی نیوەشەو، دوو برای کوردی یارسان، بە ناوەکانی “مەیسەم و موجتەبا وەیسی” خەڵکی کرماشان و چالاکی بواری ئەدەبی، هونەری و وەرزشی، کە ماوەی چوار مانگ بوو خۆیان لە هێزە ئەمنییەتییەکانی کۆماری ئیسلامی شاردبووەوە، پاش ئاشکرابوونی شوێنەکەیان لە گوندی “خولەکەوش” درانە بەر دەسڕێژی گوللـە و تیرۆر کران.
ئەم دوو برا یارسانییە دامەزرێنەی کتێبخانەی کوردی لە شاری کرماشان بوون و لە بواری مەدەنییە جۆراوجۆرەکاندا چالاکیی بەرچاویان هەبوو و یەکێک لە ڕێکخەرانی ڕێوڕەسمی نەورۆزەکانی کرماشان بوون، چەند مانغیک بوو لەلایەن هێزە ئەمنییەتییەکانەوە لەژێر چاوەدێری بوون و هەوڵی دەسبەسەرکردنیان دەدرا.
شایانی باسە، ئەم دوو برایە جگە لە چالاکییە مەدەنییەکان نەبێت هیچ چالاکییەکی نیزامی و سەربازییان ئەنجام نەداوە، بەڵام شێوازی کوشتنیان بە جۆرێک بووە کە جگە لە تیرۆر هیچ ناوێکی دیکە هەڵناگرێت.





