فارسی
English
  • دەسپێک
  • کۆڵبەر و کاسبکار
  • بەندکراوان
  • سێدارە
  • بابەتەکان
    • هەواڵ
    • بانکی زیندانیان
    • بەڵگە و دۆکیومێنت
    • چاونیوز
    • ڕاگەیەندراو
    • وتووێژ
    • وێنە
    • فیلم
    • وتار
  • لەبارەی ئێمە
  • پێوەندی
Menu
  • دەسپێک
  • کۆڵبەر و کاسبکار
  • بەندکراوان
  • سێدارە
  • بابەتەکان
    • هەواڵ
    • بانکی زیندانیان
    • بەڵگە و دۆکیومێنت
    • چاونیوز
    • ڕاگەیەندراو
    • وتووێژ
    • وێنە
    • فیلم
    • وتار
  • لەبارەی ئێمە
  • پێوەندی
بەیاننامەی ئەنجوومەنی زیندانییە سیاسییەکانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان سەبارەت بە ڕاکردنی زیندانیانی زیندانی سەقز

  • نووسەر IKHRC
  • ڕێکەوت: 2020-03-29
  • کات: 07:56

چاونیوز: بەیاننامەی ئەنجوومەنی زیندانییە سیاسییەکانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان سەبارەت بە ڕاکردنی زیندانیانی زیندانی سەقز

له‌ كومه‌ڵگای پێشکەوتوو و مرۆڤ‌سالاری ئەمڕۆدا، یاسا پارێزه‌ر و پشتیوانی بەها بنەڕەتییەکانی كۆمه‌ڵگایه‌ و له‌ گرینگترینی ئه‌و بایەخانە، ڕێزگرتنە له‌ كه‌رامه‌تی زاتیی هه‌موو مرۆڤه‌كان، به‌بێ له‌ به‌رچاوگرتنی بارودۆخی كه‌سی یان كۆمه‌ڵایه‌تیان. یه‌كێك له‌ گه‌وره‌ترین ئاراستەکانی ئه‌و ڕێزگرتنە له‌ مرۆڤەکان، له‌ شێوازی ره‌فتاری دەوڵەت له‌گه‌ڵ كه‌سانی تۆمەتبار یان تاوانبار و زیندانیدا خۆی دەبینێتەوە.

لە وڵاتانی دێموکراتیکدا ئەو کەسانەی ده‌ستبه‌سه‌ر یان زیندانی ده‌كرێن، به‌بێ له‌ به‌رچاوگرتنی بڕ و گه‌وره‌یی ئه‌و تاوانه‌ی كه‌ به‌هۆیه‌وه‌ تۆمه‌تبار یان حوكم دراون، بەڕێزەوە و بە شێوەیەکی شایستەی مرۆڤ، مامەڵەیان لەگەڵ دەکرێ و نەتەنیا بێڕێزیان پێ ناکرێ، بەڵکوو لە هەموو مافەکانی تایبەت بە زیندانیان، بەهرەمەندن.

کۆماری ئیسلامی بە هۆی چیەتی نادێموکراتیک و دژیگەلی، نەتەنیا گوێ ناداتە یاسا و ڕێساکانی نێونەتەوەیی پێوەندیدار بە مافی زیندانیان، بەڵكوو بە شێوەیەک مامەڵە لەگەڵ زیندانیان دەکا، وەک ئەوەی هەر مرۆڤیش نەبن.

کۆماری ئیسلامی لە دۆخی ئێستادا کە نەخۆشی کۆڕۆنا بە هۆی ناکارامەیی سیستمی بەڕێوەبەریی وڵات، بەشێوەیەکی بەرین بڵاو بۆتەوە و لەم نێوەدا بە هۆی دۆخی نالەباری زیندانەکان لە ڕووی تەندروستییەوە، کە ئەگەری ئەوە هەیە کارەساتی مرۆیی لێبکەوێتەوە، هەروا لەسەر گوێنەدان بە دۆخی تەندروستی زیندانیان بێخەم و کەمتەرخەمە. هەر بۆیە ژمارەیەکی بەرچاو لە زیندانیانی زیندانی سەقز دوێنێ ٨ی خاکەلێوە لە دژی زیندانبانان ڕاپەڕیون و دەرگای زیندانیان شکاندوە و ڕایانکردوە.

یەکەم؛ بە ناسینێک کە لە کۆماری ئیسلامیمان هەیە و بە لەبەرچاو گرتنی پرۆسەی پڕ لە کەمایەسیی دادگایی و سزادانی تاوانباران لە کۆماری ئیسلامیدا، دەتوانین بڵێین بەشێک لەو کەسانەی زیندانی دەکرێن، لەڕاستیدا بێتاوانن و بە ناحەق زیندانی کراون.

دووهەم؛ لەجێدا لە زیندانەکانی کۆماری ئیسلامیدا پێداویستیەکانی تەندروستی دابین ناکرێن و زیندانبانەکانی کۆماری ئیسلامی گوێ نادەنە دۆخی تەندروستی زیندانیان؛ هەر بۆیە زۆر جار دەبینین کە زیندانیان دوای ماوەیەک مانەوە لە زیندان تووشی چەندین نەخۆشی دەبن.

لە دۆخی ئێستا کە نەخۆشی کۆرۆنا لە ئێراندا زۆر بڵاو بۆتەوە و مەترسی دروست بوونی کارەساتی مرۆیی لە زیندانەکاندا هەیە، بەشێک لە گرتووەکانی زیندانی سەقز، لەبەر بێبەش بوون لە مەرخەسی کاتی و مەترسیی گیرۆدەبوونیان بە ڤایرۆسی کۆرۆنا و لەنێوچوونیان، ڕاپەڕیون و هەڵاتوون. ئێستا هێزە نیزامی و ئەمنییەتییەکانی کۆماری ئیسلامی بەدوایاندان و مەترسی گرتنەوە و ئەشکەنجەدان و تەنانەت سەپاندنی سزای قورستریان بەسەردا هەیە، بۆیە ئێمە وەک ئەنجوومەنی زیندانییە سیاسییەکانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان، کۆر و کۆمەڵە مروڤدۆستەکان لەو مەترسییانە ئاگادار دەکەینەوە و داوا دەکەین فشار بۆ کوماری ئیسلامی بێنن کە بە بەهانەی پێشێل کردنی یاسا، مافی زیندانیانی هەڵاتوو، کە ئەگەری دەسبەسەر کردنەوەیان هەیە، لەوە زیاتر پێشێل نەکا و ئەو کارە نەکاتە بیانوویەک بۆ سەرکوتی زیاتر؛ هەروەها فشار بۆ کۆماری ئیسلامی بێنن کە لە دۆخی مەترسیداری ئێستادا گرینگی بە پاراستنی سەلامەتی زیندانیان بدا و لە ئەگەری هاتنەئارای هەر چەشنە کارەساتێک ئاگاداری بکەنەوە.

ئەنجوومەنی زیندانییە سیاسییەکانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان

٩ی خاکەلێوەی ١٣٩٩ی هەتاوی

بابەتی پێوەندیدار

ئازادبوونی کاتیی هاووڵاتییەک لە سنە

ئازادبوونی کاتیی هاووڵاتییەک لە سنە

2026-02-25
دوو زیندانیی سیاسیی خەڵکی بۆکان سزای سێدارەیان بەسەردا سەپێندرا

ناسنامەی گیانلەدەستدراوێکی پەیڕەوی ئایینی یارسان ئاشکرا کرا

دەسبەسەرکردنی چالاکانی مەدەنی دۆخی نیگەرانی پێک هێناوە

2026-02-24
بەڵگە و دۆکیومێنت

دوو زیندانیی سیاسیی خەڵکی بۆکان سزای سێدارەیان بەسەردا سەپێندرا

by IKHRC
2026-02-25
بانکی زیندانیانی سیاسی

ناسنامەی گیانلەدەستدراوێکی پەیڕەوی ئایینی یارسان ئاشکرا کرا

by IKHRC
2026-02-25
بانکی زیندانیانی سیاسی

دەسبەسەرکردنی چالاکانی مەدەنی دۆخی نیگەرانی پێک هێناوە

by IKHRC
2026-02-24
بەیاننامەی ئەنجوومەنی زیندانییە سیاسییەکانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان سەبارەت بە ڕاکردنی زیندانیانی زیندانی سەقز

بەیاننامەی ئەنجوومەنی زیندانییە سیاسییەکانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان سەبارەت بە ڕاکردنی زیندانیانی زیندانی سەقز

  • IKHRC
  • ڕێکەوت: 2020-03-29
  • 07:56

Next Post
داوای خەڵکی ئێران لە ڕێکخراوی ساخلەمی جیهانی

Facebook Twitter Telegram Instagram

© CHAWNEWS.COM

هەموو مافەکانی ماڵپەڕ بۆ "چاونیوز" پارێزراون.

Add New Playlist

  • About
  • Gallery
    • Gallery 01
    • Gallery 02
    • Gallery 03
  • Contacts
No Result
View All Result
  • پێوەندی
  • دەسپێک
  • لەبارەی ئێمە
  • لەژێرکاردایە

© 2026 JNews - Premium WordPress news & magazine theme by Jegtheme.

فارسی
English
  • دەسپێک
  • کۆڵبەر و کاسبکار
  • بەندکراوان
  • سێدارە
  • بابەتەکان
    • هەواڵ
    • بانکی زیندانیان
    • بەڵگە و دۆکیومێنت
    • چاونیوز
    • ڕاگەیەندراو
    • وتووێژ
    • وێنە
    • فیلم
    • وتار
  • لەبارەی ئێمە
  • پێوەندی
  • دەسپێک
  • کۆڵبەر و کاسبکار
  • بەندکراوان
  • سێدارە
  • بابەتەکان
    • هەواڵ
    • بانکی زیندانیان
    • بەڵگە و دۆکیومێنت
    • چاونیوز
    • ڕاگەیەندراو
    • وتووێژ
    • وێنە
    • فیلم
    • وتار
  • لەبارەی ئێمە
  • پێوەندی