چاونیوز: بەندکراوێکی کورد لە پێوەندی لەگەڵ تاوانی مادە هۆشبەرەکانەوە لە سێدارە درا
بەپێی هەواڵە بڵاوکراوەکان، بەرەبەیانیی ڕۆژی یەکشەممە، ٢٢ی خەرمانان، هاووڵاتییەکی کورد، بە ناوی “فەرزاد ئەحمەدپوور، کوڕی مەحموود و خەڵکی سەقز، لە پێوەندیی لەگەڵ مادە هۆشبەرەکان، لە بەندیخانەی شاری جیرفت، لە سێدارە درا.
هەتا کاتی بڵاوبوونەوەی ئەم هەواڵە، هیچ وردەکارییەک لەسەر جۆری تاوان و ڕەوتی پێراگەیشتنی یاسایی بە دۆسیەی ئەم کەسە ئاشکرا نەکراوە.





