چاونیوز: بەندکراوێکی مەدەنی و ڕاگەیاندنکار، بە دانانی بارمتەی قورس بە شێوەی کاتی ئازاد کرا.
بەپێی هەواڵە بڵاوکراوەکان، ڕۆژی شەممە، ٢١ی خەرمانان، عابید عەلیزادە، خەڵکی تیکاب و چالاکی بواری ڕاگەیاندن، کە لە ڕێکەوتی ٢٨ی گەلاوێژ، لەلایەن هێزەکانی سەربە سپای پاسدارانەوە دەسبەسەر کرابوو، بە دانانی بارمتەی ٢ میلیارد تمەنی بە شێوەی کاتی ئازاد کرا.
ئەم کەسە کە ١٣ ڕۆژ لە گرتنگەی سپای پاسداران لە ورمێ و ١٢ ڕۆژ لە بەندیخانەی میاندواو بەسەر بردووە، لە ماوەی دەسبەسەریدا لەژێر ئەشکەنجەی جەستەی و ڕۆحیدا بووە و پاش ٢٥ ڕۆژ، سەرەتا بە دیاریکردنی دانانی بارمتەی ٤ میلیارد تمەن و پاشان بەکەمکردنەوەی بۆ ٢ میلیارد تمەن، هەتا کاتی دادگاییکردنی بە شێوەی کاتی ئازاد کراوە.





