چاونیوز: لە ڕەوتی ناڕەزایەتییەکانی کوردستان و ئێران و لە ماوەی ڕۆژانی ڕابردوودا، چەندین لاوی کورد گیانیان لە دەست داوە و لەم پێوەندییەدا لاوێکی تری خەڵکی ئیلامیش بە دەستی هێزەکانی حکوومەتی ئێرانەوە گیان لە دەست دا.
بەپێی ڕاپۆرتی ناوەندی مافی مرۆڤ بۆ ڕۆژهەڵاتی کوردستان، لە ماوەی ڕۆژانی ڕابردوودا، لاوێکی بە ناوی “پوویا ڕوستەمی”، کوڕی ڕوستەم و خەڵکی گوندی “کۆلەم” لە پارێزگاری ئیلام، لە ڕەوتی ناڕەزایەتییەکانی ئەم دواییانەدا بە تەقەی ڕاستەوخۆی هێزەکانی ئێران لە شاری ئیلام گیانی لەدەست داوە.
تا هەنووکە زانیاریی ورد لەسەر ڕۆژ و ڕێکەوتی شەهیدبوونی ئەم هاووڵاتییە کوردستانییە لە بەردەستدا نییە، بەڵام باس لەوە دەکرێت کە لەوانەیە ڕۆژی ١٨ی بەفرانبار شەهید بووبێت.





