چاونیوز: دەسبەسەرکردنی سەرەڕۆیانە و ناڕوونیی چارەنووسی هاووڵاتییانی کوردستان، بووەتە بەشێکی جیدی لە نیگەرانییەکانی خەڵکی کوردستان.
بەپێی ئەو ڕاپۆرتانەی گەیشتوونەتە ناوەندی مافی مرۆڤ بۆ ڕۆژهەڵاتی کوردستان، لە چەند ڕۆژی ڕابردوودا، دوو هاووڵاتی بە ناوەکانی “دانیال دانیالی”، خەڵکی شارستانی ئاودانان سەربە پارێزگای ئیلام و “میلاد تەبڕایی”، خەڵکی شارستانی مەلەکشای، لەلایەن هێزەکانی ئیتلاعاتەوە دەسبەسەر کراون و بۆ شوێنێکی نادیار گواستراونەتەوە.
لەم پێوەندییەدا، هاووڵاتییەکی دیکە بە ناوی “عەلی زەینیوەند”، تەمەن ١٦ ساڵ و خەڵکی دێهلوڕان، ڕۆژی سێشەممە، ٢٨ی ڕێبەندانی ١٤٠٤، لەلایەن هێزەکانی ئیتلاعاتی ڕێژیمی ئێرانەوە دەسبەسەر کراوە و بۆ شوێنێکی نادیار گواستراوەتەوە.
شایانی باسە، تا کاتی بڵاوبوونەوەی ئەم هەواڵە هیچ زانیارییەک لەسەر هۆکاری دەسبەسەرکردن، شوێنی ڕاگرتن و دۆخی تەندروستیی ئەم هاووڵاتییانە لەبەر دەستدا نییە.





