چاونیوز: دەسبەسەرکردنی سەرەڕۆیانەی هاووڵاتیانی کوردستان، ئەگەرچی هەمیشە جێگای نیگەرانی بووە، بەڵام پاش دوایین ناڕەزایەتییەکان، ئەم نیگەرانییانە زیادیان کردووە.
بەپێی ئەو ڕاپۆرتانەی کە بە ناوەندی مافی مرۆڤ بۆ ڕۆژهەڵاتی کوردستان گەیشتوون، ڕۆژی یەکشەممە ٢٨ی بەفرانباری ١٤٠٤، “کیان نگەهدار” خەڵکی دهلۆران، چالاکی فەرهەنگی-مەدەنی، لەلایەن هێزەکانی ئیتلاعاتی ڕێژیمی ئێرانەوە دەسبەسەر کراوە.
بەپێی زانیارییەکان، ناوبراو دوای دەسبەسەرکردن سەرەتا بۆ بەندیخانەی دەڕەشار و پاشان بۆ بەندیخانەی ناوەندیی ئیلام گوازراوەتەوە.
شایانی باسە، هەتا ئێستا هیچ زانیارییەکی فەرمی و ڕوون سەبارەت لەسەر تۆمەتە وەپاڵدراوەکان و هۆکاری دەسبەسەرکردنی ناوبراو لە بەردەستدا نییە.





