چاونیوز: بەپێی ئەو ڕاپۆرتانەی گەیشتوونەتە ناوەندی مافی مرۆڤ بۆ ڕۆژهەڵاتی کوردستان،
ڕۆژی پێنجشەممە، ١٨ی بەفرانباری ١٤٠٤، هاووڵاتییەک بە ناوی “ڕەزا نیچە”، خەڵکی گوندی “پاکل گەراب”، سەر بە “عەلی شێروانـ”ـی بەخشی ناوەندی شاری بەدرە، لەلایەن هێزە ئەمنییەکانی ڕێژیمی ئێرانەوە دەسبەسەر و بۆ شوێنێکی نادیار گوازرایەوە.
لەم پەیوەندییەدا، ڕۆژی دووشەممە، ٢٢ی بەفرانباری ١٤٠٤، هاووڵاتییەکی دیکە، بە ناوی “نیما سەید میرزایی” خەڵکی شاری بەدرە و دوو هاووڵاتیی دیکەش بە ناوەکانی “سەردار یارو” و “عومەر پایمەرد”، خەڵکی شاری شنۆ، لەلایەن هێزە ئەمنییەکانی ڕێژیمی ئێرانەوە دەسبەسەر و بۆ شوێنێکی نادیار گوازرانەوە.
هەروەها، ڕۆژی یەکشەممە، ٢٨ی بەفرانباری ١٤٠٤، گەنجێکی ١٨ ساڵە بە ناوی “ئەبولفەزل نەزەری”، خەڵکی ئاودانان، لەلایەن هێزە ئەمنییەکانی ڕێژیمی ئێرانەوە دەسبەسەر و بۆ شوێنێکی نادیار گوازراوەتەوە.
جێی ئاماژەیە، لە کاتی دەسبەسەرکردنی ئەم هاووڵاتییانە هەتا ئێستا هیچ زانیارییەک لەسەر دۆخی تەندروستی و شوێنی ڕاگرتنیان لە بەردەستدا نییە و بەهۆی پچڕانی ئینتێرنێتەوە تەنیا بەشێک لە وێنەی ئەم هاووڵاتییانە بە دەست چاونیوز گەیشتووە.





