چاونیوز: هێزەکانی کۆماری ئیسلامی، لە ڕەوتی ناڕەزایەتییەکانی ئەم دواییەدا، وێڕای کوشتنی خۆپیشاندەران، لە چەند ڕۆژی ڕابردوودا، بە شێوەیەکی بەرفراوان ڕوویان کردووەتە دەسبەسەرکردنی هاووڵاتییانی کورد.
بەپێی ڕاپۆرتی گەیشتوو بە ناوەندی مافی مرۆڤی بۆ ڕۆژهەڵاتی کوردستان، ڕۆژی شەممە، ٢٠ی بەفرانباری ١٤٠٤، سێ هاووڵاتی بە ناوەکانی “زاهید زارعی، جەعفەر مەحموودی و حوسێن مەحموودی”، خەڵکی شارستانی چوار سەر بە پارێزگای ئیلام، لەلایەن هێزەکانی ئیتلاعاتی ڕێژیمی ئێرانەوە، بە پشتبەستن بە لێدان و زۆرەملێ دەسبەسەر و بۆ شوێنێکی نادیار گواسترانەوە.
شایانی باسە، لە کاتی دەسبەسەرکردنی ئەم هاووڵاتییان هەتا ئامادەکردنی ئەم هەواڵە، هیچ زانیارییەک لەسەر هۆکاری دەسبەسەرکردن و شوێنی ڕاگیرانیان لەبەر دەستدا نییە.





