چاونیوز: وەرزشوانێکی کورد پاش بانگهێشتکردنی بۆ ناوەندی قەزایی، دەسبەسەر و بێسەروشوێن کرا.
بەپێی هەواڵەکانی بەردەست، ڕۆژی دووشەممە، ٤ی خەزەڵوەر، “محەممەد ناسری”، ڕاهێنەر و خاوەن هۆڵی لەشجوانی، خەڵکی هەرسین، سەربە کرماشان، پاش بانگهێشتکردنی بۆ لقی ١٦ی دادگای گشتی و ئینلابی کرماشان، دەسبەسەر و ڕەوانەی شوێنێکی نادیار کرا.
ناوبراو کە بە تۆمەتی “بانگەشە بەدژی حکوومەت” و “دانانی ستۆری لە پێوەندیی لەگەڵ گرانی” بانگهێشتی دادگای کرماشان کرا، هەتا ئێستە هیچ زانیارییەک لەسەر شوێنی ڕاگرتن و باری تەندروستیی لە بەردەستدا نییە.





