چاونیوز: شەپۆلی دەسبەسەرکردن و بێسەروشوێنبوونی هاووڵاتییان لە شارەکانی کوردستان هەروا ڕووی لە زیادبوونە.
بەپێت ئەو زانیارییەی کە بە ناوەندی مافی مرۆڤ بۆ ڕۆژهەڵاتی کوردستان گەیشتووە، زیاتر لە ٢٠ ڕۆژ بەسەر دەسبەسەرکردنی هاووڵاتییەکی کورد بە ناوی “مالک نیکبەخت”، خەڵکی شارستانی مەلەکشای، سەربە پارێزگای ئیلام تێدەپەڕێت، بەڵام هەتا ئێستا هیچ زانیارییەک لەبارەی چارەنووس و شوێنی ڕاگرتنی لە بەردەستدا نییە.
بەپێی ڕاپۆرتە گەیشتووەکان، ڕۆژی یەکشەممە، ١٢ی ڕێبەندانی ١٤٠٤، “مالک نیکبەخت” لەلایەن هێزەکانی ئیتلاعاتی ڕێژیمی ئێرانەوە دەسبەسەر کراوە و بۆ شوێنێکی نادیار گوازراوەتەوە.
شایانی باسە، لە دەسبەسەرکردنی ئەم هاووڵاتییە هەتا کاتی بڵاوبوونەوەی ئەم هەواڵە، هیچ زانیارییەک لەسەر هۆکارەکانی دەسبەسەرکردن، شوێنی ڕاگرتن و چارەنووسی ناوبراو لە بەردەستدا نییە.





