چاونیوز: دوو برا کە خاوەن بڕوانامەی بەرزی ئاکادمین، پاش چل ڕۆژ لە دەسبەسەربوونیان هەروا بێسەروشوێنن.
بەپێی هەواڵە بڵاوکراوەکان، ڕۆژی یەکشەممە ١٤ی بەفرانباری ١٤٠٤، دوو برا بە ناوەکانی دوکتور نەبی ئومیدی و دوکتور عەلی ئومیدی، چالاکی سیاسی، خەڵکی شاری ئیلام، لە لایەن هێزە ئەمنییەتییەکانەوە دەسبەسەر کراون.
بەپێی ئەم هەواڵانە، ئەم دوو برا لە ماڵەکانیان بە شێوەی سەرەڕۆیانە و بە بەکارهێنانی توندوتیژی لە لایەن هێزە ئەمنییەتییەکانەوە دەسبەسەر کراون.
شایانی باسە، پاش تێپەڕبوونی ٤٠ ڕۆژ لە کاتی دەسبەسەرکرانی ئەم دوو برایە، شوێنی ڕاگرتن و دۆخی تەندروستیان هەروا لە ناڕوونیدا ماوەتەوە و هیچ زانیارییەک لە بەردەستدا نییە.





