چاونیوز: لەژێر دەنگەدەنگی شەڕی ئێران و ئیسرائیل، گیانلەدەستدانی شوانێکی کورد بە پاشماوەی مینەکان پشتگوێ خرا.
بەپێی هەواڵەکان، لە نیوەی مانگی بانەمەڕدا، شوانێکی کورد بە ناوی “شێرکۆ”، تەمەن ٢١ ساڵ، خەڵکی خوڕخوڕەی سەقز، کە بۆ لەوەڕاندنی مەڕوماڵاتی گوندی ڕۆیشتبووە کێوەکانی دەوروبەر، بە تەقینەوەی پاشماوەی مینە چێندراوەکانی سەردەمی شەڕی ئێران و عێراق، گیانی لە دەست دا.
ئەم هاووڵاتییە کە قوتابیی پۆلی ١٢ بوو، لە نێوان شەڕ و ئاگربەسی نێوان ئێران و ئیسرائیلدا تووشی ئەم کارەساتە بوو و بە هۆی ئەو دەنگەدەنگ و هەرای ئەو شەڕە هەواڵی گیانلەدەستدانی پشتگوێ خرا.
بەپێی ڕاپۆرتی ڕۆژنامەی شەرقی ئێران، لە ساڵی ١٤٠٠ هەتا نیوەی بانەمەڕی ١٤٠٥ی هەتاوی، لانی کەم ١٢٣ کەس بە هۆی تەقینەوەی پاشماوەی مینە چێندراوەکانی سەردەمی شەڕی ئێران و عێراق گیانیان لە دەست داوە.





