چاونیوز: سپای پاسداران جارێکی دیکە کەمپی بنەماڵە پەنابەرەکانی ڕۆژهەڵاتی کوردستانی کردە ئامانجی درۆنەکانی خۆی.
بەپێی هەواڵی گەیشتوو بە چاونیوز، دەروبەری کاتژمێری ٣٠/٢ پاشنیوەڕۆی ڕۆژی دووشەممە، ١٨ی جۆزەردان، سپای پاسداران جارێکی دیکە کەمپی ئازادی، شوێنی نیشتەجێبوونی بنەماڵە پەنابەرەکانی سەربە حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێرانی کردووەتە ئامانج و بە دوو درۆن چەندین خانووی بنەماڵە سڤیلەکانی ئەم کەمپەی بۆردمان کردووە.
شایانی باسە، لە سەرەتای دەسپێکردنی شەڕی ئێران لەگەڵ ئامریکا و ئیسرائیلدا، کەمپەکانی پەنابەرانی سەربە حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران، لەلایەن هێزەکانی سپای پاسدارانەوە ١٣٤ جار هێرش کراوەتە سەریان و لەم پێوەندییەدا جیا لە بەئامانجگرتنی ناوەندە دەرمانی و پەروەردەییەکان هەتا ئێستە سێ شەهید و چەندین برینداریان هەبووە.





