ڕۆژی سێشەممە ٢٧ خەزەڵوەری ١٤٠٤، سۆران یووسفی، هاوڵاتیی تەمەن ۳۷ ساڵ خەڵکی گوندی “سڵامەت” لە شاری بۆکان، بەمەبەستی جێبەجێکردنی سزای بەندکرانەکەی دەسبەسەر کرا و بۆ بەندیخانەی ناوەندیی ئەم شارە گوازرایەوە.
بەپێی ڕاپۆرتی گەیشتوو بە چاونیوز، سۆران یووسفی، پێشتر لەلایەن لقی دووی دادگای ئینقلابی بۆکان بە سەرۆکایەتی دادوەر فەخری بە تۆمەتی “بانگەشە دژی کۆماری ئیسلامیی ئێران” بە ٤ ساڵ بەندکرانی تەعزیری سزا درابوو.
ناوبراو ڕۆژی ۱٤ سەرماوەزی ١٤٠٣، لەلایەن هێزەکانی ئیتلاعاتەوە دەسبەسەر کرا و پاش چوار ڕۆژ لە ۱٨ی سەرماوەزی ١٤٠٣ بە بارمتەی ٦٠٠ میلیۆن تمەنی بەشێوەی لە زیندان ئازاد کرابوو.





