ئێوارەی سێشەممە ٢٥ی سەرماوەزی ١٤٠٤، هاووڵاتییەکی خەڵکی بۆکان بە ناوی ئیبراهیم مەردانی، لەلایەن هێزەکانی ئیدارەی ئیتلاعاتەوە لەم شارە دەسبەسەر کرا.
ناوبراو پێشتریش بەهۆی ئامادەبوونی میوانان بە «جلوبەرگی کوردیی خاکی» لە ڕێوڕەسمی زەماوەندی کوڕەکەیدا، لەلایەن هێزە ئەمنییەکانەوە دەسبەسەر کرابوو.
بەپێی ڕاپۆرتی گەیشتوو بە ناوەندی مافی مرۆڤ بۆ ڕۆژهەڵاتی کوردستان، دەسبەسەرکردنی ئەم هاووڵاتییە بەدوای هەڵکوتانی هێزەکانی ئیتلاعات بۆ سەر ماڵی ناوبراو لە بۆکان بووە.
ئیبراهیم مەردانی پێشتریش ڕۆژی ١٣ی بانەمەڕی ١٤٠٤ بەهۆی ئامادەبوونی میوانان بە جلوبەرگی کوردیی خاکی لە ڕێوڕەسمی زەماوەندی کوڕەکەیدا دەسبەسەر کرابوو.
هەتا کاتی بڵاوبوونەوەی ئەم هەواڵە، زانیارییەک لەسەر هۆکارەکانی دەسبەسەرکردن و تۆمەتە وەپاڵدراوەکان دژی ئەم هاووڵاتییە لە بەردەستدا نییە.





