ئێوارەی سێشەممە ٢٥ی سەرماوەزی ١٤٠٤، ڕەسووڵ یادیار، هاووڵاتیی خەڵکی گوندی “گۆێکتەپەی قەرەموسالی” سەر بە شاری بۆکان، لە لایەن هێزەکانی ئیتلاعاتی کۆماری ئیسلامیی ئێران دەسبەسەر کرا.
بەپێی ئەو ڕاپۆرتی گەیشتوو به چاونیوز، ئەو هێزانە بەبێ نیشاندانی حوکمی دادوەری و بە توندوتیژی ئەم هاووڵاتییەیان دەسبەسەر کردووە.
هەتا کاتی ئامادەکردنی ئەم هەواڵە، هیچ زانیارییەک سەبارەت بە هۆکارەکانی دەسبەسەرکردن و شوێنی ڕاگیرانی ئەم هاووڵاتییە لە بەردەستدا نییە.





