فارسی
English
  • دەسپێک
  • کۆڵبەر و کاسبکار
  • بەندکراوان
  • سێدارە
  • بابەتەکان
    • هەواڵ
    • بانکی زیندانیان
    • بەڵگە و دۆکیومێنت
    • چاونیوز
    • ڕاگەیەندراو
    • وتووێژ
    • وێنە
    • فیلم
    • وتار
  • لەبارەی ئێمە
  • پێوەندی
Menu
  • دەسپێک
  • کۆڵبەر و کاسبکار
  • بەندکراوان
  • سێدارە
  • بابەتەکان
    • هەواڵ
    • بانکی زیندانیان
    • بەڵگە و دۆکیومێنت
    • چاونیوز
    • ڕاگەیەندراو
    • وتووێژ
    • وێنە
    • فیلم
    • وتار
  • لەبارەی ئێمە
  • پێوەندی
ئێعدام چەکی درێژکردنەوەی تەمەنی کۆماری ئیسلامی

بوومەلەرزەکەی کرماشان و شانازی و سەروەریی نەتەوەییمان

  • نووسەر IKHRC
  • ڕێکەوت: 2017-11-15
  • کات: 14:54

عەلی بداغی
بوومەلەرزەکەی کرماشان ماڵوێرانی و ئاوارەیی زۆری لەگەڵ خۆی هێنا، ئەویش بۆ نەتەوەی هەژار و لەپەراوێزخراوی کورد لە ئێران کە ئەو دەردەی لێ بوو بە دەردی سەرباری دەردان، بەڵام ئەو سیگناڵانەش گرینگن کە لەو بوومەلەرزەیە و ڕووداوەکانی پاش ڕوودانی پێمان دەگەن.
هەر کە هەواڵ هات هەموو ڕاچەنین و تاساین بەڵام زوو کەوتینە خۆ؛ زۆر زووتر لە لایەنە بەرپرس و حکومەتی و دەوڵەتییەکان کە بەپێی یاسا و ڕێسای هەر دەسەڵاتێک و بەڕێوەبەرییەک ئەرکیانە دەست ببزێون؛ کەچی هەم بە درەنگەوە وەخۆ کەوتن و هەم کەمیان کردوە و تەنانەت دەبینین بەوەش ناوەستن و لە یارمەتییەکانی خەڵکی دەدزن و عەمبارەکانی خۆیانی پێ پڕ دەکەن هەتا دوایە بۆ غەززە و لوبنان و …. بنێرن.
ئەوەی جێی تێڕامانە لەسەر هەتبوونی خەڵکی ڕۆژهەڵاتی کوردستانە.
حیزبە سیاسییەکان دەسبەجێ بانگەوازی بەهاناوەچوونیان دا و هەموو ئیمکاناتی ڕاگەیاندن و تەشکیلاتیی خۆیان بۆ ئەو مەبەستە تەرخان کرد. لە نێوخۆی وڵات و دەرەوەی وڵاتیش هەوڵەکان بۆ کۆکردنەوەی یارمەتی کەوتنە گەڕ. پاڵەوانەکانی وەرزشیمان میداڵەکانیان دانا بۆ حەراج هەتا لە فرۆشیان خشتێک بنێنە سەر خشتی دیواری بەدەنگەوەچوون. منداڵانمان داخڵەکانیان شکاند و پاشکەوتی ڕۆژانەیان و بووکەڵە و گەمەی یاریکردنیان بەخشی بۆ ئەوەی لەو ناخۆشی و مەرگەساتەدا بزەیەک بخەنە سەر لێوی منداڵانی دڵشکاوی تازیەباری لێوبەباری زیاندیتووی نیشتمانیان. کەم نەبوون تازەبووک و تازەزاواکانمان کە نوێماڵی ژیانی هاوبەشییان دانا بۆ ئەوەی ماڵۆچکەیەک بۆ بنەماڵە ماڵ کاولبووەکانی کرماشان چی بکەنەوە. وێنەکانمان بینی و زۆر بوون ئەو کیژە دەسگیراندارانەی کە هەموو خەونی ژیانیان لەبەرکردنی جلی بووکێنییانە، هاتن فرۆشتیانن و پووڵەکانیان کردە حیسابەوە بۆ ئەوەی مەرهەمێک بێ بۆ دڵی برینداری خوشک و برا لێقەوماوەکانیان… زۆربوون ئەو ئەو دایکانەی لە هەموو شارەکانی کوردستان لە تەنیشت تەندوور و پەرەمێس دانیشتن و دەستیان کردن بە نان و کولیرەکردن و ناردنیان بۆ ئازیزانی لێقەوماویان. ئەو قوتابییانەی لە حەوشەی خوێندنگەکان ڕیزیان بەست و ڕۆژانەی خۆیان خستە سندووقەکان و، وەرزێڕ، بازاڕی، کارمەند، کچ و ژنی ماڵێ، قوتابی، کرێکار و مامۆستا و هەموو چین و توێژەکانی ئەو کۆمەڵگەیە کە خرۆشان و وەخۆ کەوتن و هەر کەس بەپێی توانا هاتە پێشێ.
کەمپینەکانی کۆکردنەوەی یارمەتی لە هەموو شار و تەنانەت گوندەکانی کوردستان وەڕێ خران و خێوەتیان بۆ هەڵدرا، ئەگەرچی لەلایەن دامودەزگا دەوڵەتییەکانەوە کارشکێنیی زۆر کراون و لە زۆر جێ چەتیان خستووە نێو کار و بەرنامەکانیان، بەڵام کۆڵیان نەداوە و بەردەوامن…. کەس درێغی ناکا…
ئێمە نەتەوەین و شایانی هەموو شتێکین، ئەگەر خۆمان بمانەوێ، بێگومان دەوڵەتیش ئەوە دەزانێ و بۆیە ئاوا جیاوازی دادەنێ، بۆیە بەوەخت بۆ هەڵمەتی فریاکەوتنی لێقەوماوان نەکەوتە خۆ، بۆیە شینی خەڵکی کرماشان بە خەمی هەموو وڵات نازانێ و ماتەمینیی گشتی ڕاناگەیەنێ، بۆیە کۆسپ دەخاتە بەردەم هاریکاریی خۆبەخشانەی خەڵک، بۆیە تەنانەت لە یارمەتییەکانی خەڵک دەدزێ و نایانگەیەنێتە دەستی ئاتاجەکانی ئەو کارەساتە، بۆیە هاواری لێقەوماوان و دەنگی بێدەرەتانی و بێ ئەنواییان کپ دەکا و سانسۆڕیان دەکا و نایەڵێ لە میدیای سەرتاسەریدا بڵا ببنەوە و زۆر بۆیەی دیکەش.
ئەوەی لە بەهاناوەچوونی خەڵکی کوردستان لەو چەند ڕۆژەدا دەیبینین سامانی مەعنەویی بەنرخ و بەهای میللەتێکن کە شایانی هەموو شتێکن. بێگومان تا خاوەنی ئەو هەست و سەروەری و ئینتیما نەتەوەییە بین، دوژمن و نەیار ناتوانن زەفەرمان پێ ببەن و لە خەون و شکۆکانمان دوورمان خەنەوە.

بابەتی پێوەندیدار

دیوە شاراوەکانی لێکەوتەکانی “کۆڵبەری” لە کوردستان – تاوتوێکردنێکی کورت لە ڕوانگەی دەروونناسییەوە

2025-05-22
کۆڵبەری ئامرازێکی سیاسیی حکوومەتە بۆ ڕێگریکردن لە گەشەی وشیاریی چینایەتی و نەتەوەیی گەلی کورد

2025-05-11
فەلسەفەی دامەزراندنی “یەکیەتیی ژنانی دێموکرات”

2025-04-22
مەدەنییەت وەک دۆکترینی کۆماری کوردستان هەتا ئیستا

2024-03-08
بەندکراوان

دەسبەسەرکردنی یەکێک لە بریندارانی چاویی بزووتنەوەی ژینا لە پیرانشار

by IKHRC
2025-06-23
بەندکراوان

دەسبەسەرکردنی بەندکراوێکی سیاسیی پێشوو لە پیرانشار

by IKHRC
2025-06-23
ڕاگەیەندراو

دەسبەسەرکردنی هاونیشتمانییەکی خەڵکی پیرانشار

by IKHRC
2025-06-23
ئێعدام چەکی درێژکردنەوەی تەمەنی کۆماری ئیسلامی

بوومەلەرزەکەی کرماشان و شانازی و سەروەریی نەتەوەییمان

  • IKHRC
  • ڕێکەوت: 2017-11-15
  • 14:54

عەلی بداغی
بوومەلەرزەکەی کرماشان ماڵوێرانی و ئاوارەیی زۆری لەگەڵ خۆی هێنا، ئەویش بۆ نەتەوەی هەژار و لەپەراوێزخراوی کورد لە ئێران کە ئەو دەردەی لێ بوو بە دەردی سەرباری دەردان، بەڵام ئەو سیگناڵانەش گرینگن کە لەو بوومەلەرزەیە و ڕووداوەکانی پاش ڕوودانی پێمان دەگەن.
هەر کە هەواڵ هات هەموو ڕاچەنین و تاساین بەڵام زوو کەوتینە خۆ؛ زۆر زووتر لە لایەنە بەرپرس و حکومەتی و دەوڵەتییەکان کە بەپێی یاسا و ڕێسای هەر دەسەڵاتێک و بەڕێوەبەرییەک ئەرکیانە دەست ببزێون؛ کەچی هەم بە درەنگەوە وەخۆ کەوتن و هەم کەمیان کردوە و تەنانەت دەبینین بەوەش ناوەستن و لە یارمەتییەکانی خەڵکی دەدزن و عەمبارەکانی خۆیانی پێ پڕ دەکەن هەتا دوایە بۆ غەززە و لوبنان و …. بنێرن.
ئەوەی جێی تێڕامانە لەسەر هەتبوونی خەڵکی ڕۆژهەڵاتی کوردستانە.
حیزبە سیاسییەکان دەسبەجێ بانگەوازی بەهاناوەچوونیان دا و هەموو ئیمکاناتی ڕاگەیاندن و تەشکیلاتیی خۆیان بۆ ئەو مەبەستە تەرخان کرد. لە نێوخۆی وڵات و دەرەوەی وڵاتیش هەوڵەکان بۆ کۆکردنەوەی یارمەتی کەوتنە گەڕ. پاڵەوانەکانی وەرزشیمان میداڵەکانیان دانا بۆ حەراج هەتا لە فرۆشیان خشتێک بنێنە سەر خشتی دیواری بەدەنگەوەچوون. منداڵانمان داخڵەکانیان شکاند و پاشکەوتی ڕۆژانەیان و بووکەڵە و گەمەی یاریکردنیان بەخشی بۆ ئەوەی لەو ناخۆشی و مەرگەساتەدا بزەیەک بخەنە سەر لێوی منداڵانی دڵشکاوی تازیەباری لێوبەباری زیاندیتووی نیشتمانیان. کەم نەبوون تازەبووک و تازەزاواکانمان کە نوێماڵی ژیانی هاوبەشییان دانا بۆ ئەوەی ماڵۆچکەیەک بۆ بنەماڵە ماڵ کاولبووەکانی کرماشان چی بکەنەوە. وێنەکانمان بینی و زۆر بوون ئەو کیژە دەسگیراندارانەی کە هەموو خەونی ژیانیان لەبەرکردنی جلی بووکێنییانە، هاتن فرۆشتیانن و پووڵەکانیان کردە حیسابەوە بۆ ئەوەی مەرهەمێک بێ بۆ دڵی برینداری خوشک و برا لێقەوماوەکانیان… زۆربوون ئەو ئەو دایکانەی لە هەموو شارەکانی کوردستان لە تەنیشت تەندوور و پەرەمێس دانیشتن و دەستیان کردن بە نان و کولیرەکردن و ناردنیان بۆ ئازیزانی لێقەوماویان. ئەو قوتابییانەی لە حەوشەی خوێندنگەکان ڕیزیان بەست و ڕۆژانەی خۆیان خستە سندووقەکان و، وەرزێڕ، بازاڕی، کارمەند، کچ و ژنی ماڵێ، قوتابی، کرێکار و مامۆستا و هەموو چین و توێژەکانی ئەو کۆمەڵگەیە کە خرۆشان و وەخۆ کەوتن و هەر کەس بەپێی توانا هاتە پێشێ.
کەمپینەکانی کۆکردنەوەی یارمەتی لە هەموو شار و تەنانەت گوندەکانی کوردستان وەڕێ خران و خێوەتیان بۆ هەڵدرا، ئەگەرچی لەلایەن دامودەزگا دەوڵەتییەکانەوە کارشکێنیی زۆر کراون و لە زۆر جێ چەتیان خستووە نێو کار و بەرنامەکانیان، بەڵام کۆڵیان نەداوە و بەردەوامن…. کەس درێغی ناکا…
ئێمە نەتەوەین و شایانی هەموو شتێکین، ئەگەر خۆمان بمانەوێ، بێگومان دەوڵەتیش ئەوە دەزانێ و بۆیە ئاوا جیاوازی دادەنێ، بۆیە بەوەخت بۆ هەڵمەتی فریاکەوتنی لێقەوماوان نەکەوتە خۆ، بۆیە شینی خەڵکی کرماشان بە خەمی هەموو وڵات نازانێ و ماتەمینیی گشتی ڕاناگەیەنێ، بۆیە کۆسپ دەخاتە بەردەم هاریکاریی خۆبەخشانەی خەڵک، بۆیە تەنانەت لە یارمەتییەکانی خەڵک دەدزێ و نایانگەیەنێتە دەستی ئاتاجەکانی ئەو کارەساتە، بۆیە هاواری لێقەوماوان و دەنگی بێدەرەتانی و بێ ئەنواییان کپ دەکا و سانسۆڕیان دەکا و نایەڵێ لە میدیای سەرتاسەریدا بڵا ببنەوە و زۆر بۆیەی دیکەش.
ئەوەی لە بەهاناوەچوونی خەڵکی کوردستان لەو چەند ڕۆژەدا دەیبینین سامانی مەعنەویی بەنرخ و بەهای میللەتێکن کە شایانی هەموو شتێکن. بێگومان تا خاوەنی ئەو هەست و سەروەری و ئینتیما نەتەوەییە بین، دوژمن و نەیار ناتوانن زەفەرمان پێ ببەن و لە خەون و شکۆکانمان دوورمان خەنەوە.

بابەتی پێوەندیدار

دیوە شاراوەکانی لێکەوتەکانی “کۆڵبەری” لە کوردستان – تاوتوێکردنێکی کورت لە ڕوانگەی دەروونناسییەوە

دیوە شاراوەکانی لێکەوتەکانی “کۆڵبەری” لە کوردستان – تاوتوێکردنێکی کورت لە ڕوانگەی دەروونناسییەوە

2025-05-22
کۆڵبەری ئامرازێکی سیاسیی حکوومەتە بۆ ڕێگریکردن لە گەشەی وشیاریی چینایەتی و نەتەوەیی گەلی کورد

کۆڵبەری ئامرازێکی سیاسیی حکوومەتە بۆ ڕێگریکردن لە گەشەی وشیاریی چینایەتی و نەتەوەیی گەلی کورد

2025-05-11
فەلسەفەی دامەزراندنی “یەکیەتیی ژنانی دێموکرات”

فەلسەفەی دامەزراندنی “یەکیەتیی ژنانی دێموکرات”

2025-04-22
مەدەنییەت وەک دۆکترینی کۆماری کوردستان هەتا ئیستا

مەدەنییەت وەک دۆکترینی کۆماری کوردستان هەتا ئیستا

2024-03-08
Next Post
5 کۆڵبەری کۆڵبەری کورد لە پیرانشار و سەردەشت کوژران و بریندار بوون

Facebook Twitter Telegram Instagram

© CHAWNEWS.COM

هەموو مافەکانی ماڵپەڕ بۆ "چاونیوز" پارێزراون.

Add New Playlist

  • About
  • Gallery
    • Gallery 01
    • Gallery 02
    • Gallery 03
  • Contacts
No Result
View All Result
  • پێوەندی
  • دەسپێک
  • لەبارەی ئێمە
  • لەژێرکاردایە

© 2025 JNews - Premium WordPress news & magazine theme by Jegtheme.

فارسی
English
  • دەسپێک
  • کۆڵبەر و کاسبکار
  • بەندکراوان
  • سێدارە
  • بابەتەکان
    • هەواڵ
    • بانکی زیندانیان
    • بەڵگە و دۆکیومێنت
    • چاونیوز
    • ڕاگەیەندراو
    • وتووێژ
    • وێنە
    • فیلم
    • وتار
  • لەبارەی ئێمە
  • پێوەندی
  • دەسپێک
  • کۆڵبەر و کاسبکار
  • بەندکراوان
  • سێدارە
  • بابەتەکان
    • هەواڵ
    • بانکی زیندانیان
    • بەڵگە و دۆکیومێنت
    • چاونیوز
    • ڕاگەیەندراو
    • وتووێژ
    • وێنە
    • فیلم
    • وتار
  • لەبارەی ئێمە
  • پێوەندی