چاونیوز: کۆڵبەرێک لەلایەن هێزە نیزامییەکانی سەر سنوورەوە بە توندی بریندار کرا.
بەپێی هەواڵە بڵاوکراوەکان، ڕۆژی سێشەممە، ٥ی خەزەڵوەر، کۆڵبەرێک بە ناوی “عەلی مەشهووری”، خەڵکی کەندەسوور و دانیشتووی شاری سەقز، لەلایەن هێزە نیزامییەکانی کۆماری ئیسلامی، لە سنووری بانە، لە نزیکیی بنکەی نیزامیی برۆشکانی، بە تەقەی ڕاستەوخۆ، بە توندی بریندار کرا.
هێزە نیزامییەکانی سەربە کۆماری ئیسلامیی جێگیر لە سەر سنوورەکانی کوردستان، بەبێ ئاگادارکردنەوەی پێشوەختە کۆڵبەران و کاسبکاران دەدەنە بەر دەسرێژی ڕاستەوخۆی گولـلە و بەم بۆنەوە ساڵانە دەیان کۆڵبەر یان بریندار و کەمئەندام دەبن یان گیانیان لە دەست دەدەن.





