ڕۆژی دووشەممە، ٣ی خەرمانانی ١٤٠٤، کۆڵبەرێکی خەڵکی گوندی “گڵیە”ی سەر بە شاری مەریوان بە ناوی “میلاد تەبد” بە تەقەی هێزە نیزامییەکانی حکوومەتی ئێران بریندار بوو.
سەرچاوەیەکی ئاگادار لەمبارەیەوە ڕایگەیاند؛ هێزە نیزامییەکانی جێگیر لە بەرزاییەکانی سنووری ئەم ناوچەیە، بەبێ ئاگادارکردنەوەی پێشوەختە، ئەم کۆڵبەرەیان کردووەتە ئامانجی تەقەی ڕاستەوخۆ و ناوبراو سەری بە سەختی بریندار بووە.
ئەم کۆڵبەرە بەهۆی سەختی برینەکانی، گوازراوەتەوە بۆ یەکێک لە نەخۆشخانەکانی شاری سنە.





