لە ماوەی چەند ڕۆژی ڕابردوودا، کۆڵبەرێکی تەمەن ٤٠ ساڵەی خەڵکی بۆکان بە ناوی «ڕزگار محەممەدی» بە تەقەی ڕاستەوخۆی هێزە نیزامییەکانی ئێران بریندار بوو.
سەرچاوەیەکی ئاگادار لەمبارەیەوە وتی: ئەو کۆڵبەرە ماوەی پێنج ڕۆژە بەهۆی سەختیی برینەکەیەوە کە بەهۆی بەرکەوتنی فیشەکەوە بووە، لە نەخۆشخانەی سنە خەوێندراوە و لەژێر چاودێریدایە.
ڕزگار محەممەدی کە خێزاندارە، لە سنووری «هەنگەژاڵ»ی بانە بە تەقەی ڕاستەوخۆی هێزە نیزامییەکان بریندار کراوە.





