ڕۆژی هەینی، ٧ی خەرمانانی ١٤٠٤، چوار منداڵی خەڵکی دیواندەرە بە ناوەکانی «سامی جەلالی»، «مانی جەلالی»، «کیانوش خوسرەوی» و «موبین خوسرەوی» بەهۆی تەقینەوەی مینێکەوە بریندار بوون و گواسترانەوە بۆ نەخۆشخانە.
ئەم ڕووداوە پاشنیوەڕۆی ڕۆژی هەینی لە سایلۆی کەنار شەقامی ١٦ مەتری دیواندەرە ڕوویداوە. ئەم چوار منداڵە لەم ڕووداوەدا لە قاچ و دەست و دەموچاو بریندار بوون.
ئەم چوار منداڵە بۆ چارەسەری پزیشکی گواستراونەتەوە بۆ نەخۆشخانەی دیواندەرە و باری تەندروستی دوو کەسیان وەک ناجێگیر ڕاگەیەندراوە





